کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێگایان پێنەدام به‌شداری كۆڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ سوید بكه‌م!

Tuesday, 17/02/2015, 12:00


چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاوریێه‌كی گۆران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و گوتی:
 - سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ رۆژی ١٦ \٠٢ سیمنارێك له‌ ستۆكهۆلم ساز ده‌كات، به‌لام سیمناره‌كه‌ به‌ ناونووسینه‌، پێمان خۆشه‌ ئێوه‌ش به‌شداربن، هەروەها و وتی:
 -  سه‌رباری ره‌خنه‌ی من له‌و شێوه‌ سیمناره‌. ئێمه‌ی گۆڕان به‌و كاره‌ هه‌لناستین .
 لە وەڵامدا منیشم وتم:
 -  منیش دێم و به‌شدار دەبم، قسه‌ش ده‌كه‌م، ئێمه‌ وەک گوێگر ناچینه‌ هیج كۆرێكەوە تەنیا گوێ له قسەی سیاسیه‌كانی كورد بگرین، چونکە هەموومان رۆژانه‌ له‌میدیاکاندا بەردەوام بیر و راكانیان گوێ بیست دەبین و ده‌خوێنینه‌وه‌، ئیستاش ئه‌مه‌ هه‌لێكه‌ تا قسە و راوبۆچوونی خۆمان روو به‌رو له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا راستەوخۆ له‌ ناو خه‌ڵك باس بکەین، چونكه‌ زۆربەی ئەو خه‌ڵكانەی هاوبەشی ئەم جۆرە کۆڕ و سیمینارانە دەکەن، ئەوانەن، کە له‌ ماڵه‌وه‌ شێر و له‌ به‌رده‌م به‌رپرسانیشدا وەک ڕێوی وان.

 هه‌رواش بووه‌ زورینه‌ی پرسیاره‌كان زۆر ساده‌ و لاواز بووه‌ له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان
 ڕۆژێك پێش سیمناره‌كه‌ ‌بە ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ل ئه‌و هاورییه‌ كرد، كه‌ داوه‌تی كردم تێم گه‌یاند، کە ئەگەری زۆرە وریابن پارتی و یه‌كیتی رێگری له‌ چوونه‌ ژووره‌ی من بكه‌ن، یان له‌ كاتی كۆڕەکە و پرسیاركردندا كارێك بكه‌ن، ببێته‌ مایەی كێشه‌، هه‌یبه‌تی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌تان بشكێینن.

 لەبەر ئەو هۆکارە هەستم کرد، کە بوونی منیان پێ خۆش نەبوو، تا هاوبەشی ئەو سیمینارە بکەم، دیار بوو کەوتنە بیانوو هێنانەوە، کاری وایان کرد، کە نەهێڵن بچمە سیمینارەکەوە.، وەک لە خوارەوە باسی دەکەم:
 
 ئه‌مرۆ به‌ره‌و سیمناره‌كه‌ ده‌چوم هاورییه‌ك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم وتی:
 - كه‌ هاتی ئاگادارمان بكه‌وه‌ چونكه‌ تۆ میوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێمه‌ ده‌تبه‌ینه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای خۆی، وتم ناوم نووسیوه‌ وه‌ك خه‌ڵكی دەمەوێت بچمه ژووره‌وه‌!
 ئیتر ئەویش به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌، تێیگه‌یاندم كه‌ ناوی منیان لە فیدراسیۆنی بەناو کۆمەلە کوردییەکان سڕیوەتەوە.
 بۆیه‌ منیش له‌ رێگا، کە له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا بووم، گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ دوایی هاوڕییانی گۆڕان به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و دەیانگوت:
 - وه‌ره‌ تو میوانی سه‌رۆك په‌رله‌مانی.
 له‌ناو سیمناره‌كه‌دا به‌ناوی گۆران\ لقی سوید، ره‌خنه‌یان له‌و ره‌فتاره‌ گرتبوو و به‌فه‌رمی داوای لێبوردنیان كردبوو، دواتر جارێکی دیکە په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرایەوە، كه‌ به‌یانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ بمبینێت، به‌ڵام لەلای منەوە مەسەلەکە بڕایەوە، ئەوە مەسەلەیەکی ئەخلاقییە، دەشزانم رەفتاری ئەمانە لەو پره‌نسیبه‌ قێزه‌وه‌ندەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە هەمیشە بەم شێوە ناشرینە داهێنان لە دەمکوتکردنی خەڵکییدا دەکەن، ئەمجارەیان داهێنانەکەیان گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی کە یه‌كه‌م جاره‌ له‌كۆڕێکی كوردیدا خه‌ڵك به‌ناو نووسین بچێته‌ ژووره‌وه‌، هاوكات ناویش گولبژێر بکرێت و ئەوەی بە دڵیان نەبێت و یان لێی بترسن بیسڕنه‌وه‌، ئه‌مه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان گران لەسەری دەکەوێت.
 
 ئه‌و بابه‌ته‌ بۆیه‌ باس ده‌كه‌م
 ١. پارتی و یه‌كیتیه‌كان له‌ ولاته‌ دیموكراسیه‌كانیش ترسنۆكانه‌ ره‌فتار ده‌كه‌ن و بوارناده‌ن خه‌ڵك رای خۆی ده‌ربرێ.
 
 ٢. ئه‌و كاره‌ سوكایه‌تی به‌ من نییه‌، به‌ڵكو له‌ ترسنۆكیان بووه‌، كه‌ ناوی منیان سڕیبۆوه‌، به‌لام ئه‌مه‌ سوكایه‌تی و هه‌یبه‌ت شكاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌، كه‌ فیدراسیۆنی کۆمەلەی کوردی پارتی له‌ سوید كۆڕه‌كه‌یان كردۆته‌ ناونووسین تا گولبژێری ناوه‌كان بكه‌ن.
 
 ٣. ده‌بوایه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ چه‌ند كه‌سێكی گۆڕانی بپرسیایه‌ فیدراسیۆنی كۆمه‌له‌ كوردستانیه‌كان كێن؟ سه‌نگ و ناویان له‌ناو خه‌ڵکیدا چه‌ند و چۆنە؟ ئاخر هه‌موو كه‌س ده‌زانێ ئه‌و فیدراسیۆنه‌ ناوێكی گه‌وره‌ و ناوه‌رۆكێكی به‌تاڵ و پوچە، ئەمانە له‌كاتێكدا له‌ چه‌ندین شوێنەوە پاره‌ی خه‌یاڵییان پێده‌درێ. له‌ سوید له‌كاتی كۆچ و ره‌وەکەدا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان خه‌ڵکی کۆکردەوە وتیان شه‌و لێمان دزراوه‌، سه‌رۆكه‌كه‌یان، كوردێكی باكور بوو، به‌ڵام كه‌ ناوی سه‌ربازیی له‌ توركیا هاتبۆو، چووه‌وە توركیا و سه‌ربازی كرد، ئه‌وكات گه‌رایه‌وه‌ بۆ سوید، خه‌رجكردنی چه‌ندین هه‌زار دۆلار به‌ناوی کڕینی خوێ و دەستەسڕی تەوالێتەوە گوایە پارەیان بۆ ئەو شتانە سەرفکردووە و له‌و كاته‌ی ئه‌ردۆگان به‌ كیمیایی له‌گه‌ریلا و گونده‌كانی باكوری دەدا و گه‌نجانی كورد هاتە سوید و له‌ستۆكهۆلم ته‌ماته‌ بارانیان كرد، كه‌چی ئه‌م فیدراسیۆنه‌ له‌گه‌ل توركه‌كانی سویددا چوون و سه‌ردانی ئۆردوگانیان كرد ... به‌كورتی ئه‌مانە به‌شێكن له‌ پارتی و كۆمه‌ڵێکی ناویستن له‌ناو خه‌ڵکدا، زۆربەی کوردەکان خۆشیان بەمانە نایەت.
 
 له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێم پارتی و یه‌كیتی به‌هێمنی هه‌یبه‌ت و كارێكی ناشیرنیان بۆسه‌رۆك په‌رله‌مانه‌ گه‌نجه‌كه‌ ئەنجام دا، کە له‌ میژوی سوید له‌نێو ره‌وه‌ندی كوردی توماریان كرد گه‌رنا ئێمه‌ له‌گه‌ل ئه‌و پیاوه‌ ناشیرن و ترسنۆكانه‌ی ده‌سه‌لات له‌سوید كاتی زۆرمان بە دەستەوەیە بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵیاندا،  له‌ ده‌یان شوێن و سیمنار و چالاكی تر له‌به‌رده‌م سویدییه‌كان رووبەروویان دەبینەوە، ئێمە هیچ شتێکی شەخسیمان لەگەڵیاندا نییە ئەوە خەمی میللەتێکە ئێمە دەیگێڕین و ئەوان بە ساختە نمایشی دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە