کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵا بێت ڕێكەوتنى سەرشورى بۆ یەكێتى

Saturday, 20/06/2009, 12:00


لەسەرە تادا من لەم نووسینەم هەوڵى تەشهیر نادەم بۆكەس تەنها روونكردنەوەى هەندێك راستیە بۆ بەر چاوى كوردستانیان بەتایبەتى كادیرانى یەكێتى...
بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەكانى داد لە وەزارەتى داد تازە دروست بووە ماوەى ساڵێكە لە بەرامبەر جیابوونەوەى دەستەى قەزا لە وەزارەتى داد درا بە ى.ن.ك.
ازاد روستم عبدالله بەڕێوەبەرى گشتى ئەم فەرمانگەیە یە كە لە 27/1/2009 دەستى بەكاركردووە , هەر لەسەرەتاوە كێشەى بۆ دروست بووە لە ناو وەزارەت , بڕێك پارەى بۆ دووبارە بنیاد نانەوەى ئەم فەرمانگەیە لە وەزارەتى دارایى بەدەست هێنا كە پێك دێت لە 10 ژوور لە ناو دیوانى وەزارەت كە پێشتر بەڕبَوەبەرایەتى گشتى تاپۆى تێدابووە كۆن و هیلاك بوون یەكێك لەو كارانەى كە پێیى هەستا بریتیبوو لە دووبارە بۆیاغ كردنەوەى هەموو ژوورەكانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە كە رەنگێكى سەوزى كاڵى بە ڕێكەوتنى هەموو دەستەى كرین كە پارتیشى تیًدابووە ,بەڵام پاش تەواو بوونى ئەم كارە بە یەك هەفتە لەلایەن وەزیرى داد (فاروق جمیل) زۆر بەتوندى بە بەڕێوەبەرى گشتى (ازاد روستم) وتراوە دەست بەجێ دەبێت ئەم رەنگە بگۆریت بە رەساسى جونكە لە ئەنجوومەنى وەزیران پێَیوتراوە چیە وەزارەتى دادتان كردۆتە مەڵبەند, دیسان سەر لەنوێ ئەم بۆیاغە گۆردرا بە رەساسی لە ماوەى 1 رۆژدا ,
ئەم رووداوە لە ڕێكەوتى 10/4/2009 بەدواوە رووى داوە بەڵام من بە ئەنقەست بڵاوم نەكردۆتەوە چونكە پێم باش بوو لە بەرەبەرەى هەڵبژاردنەكان بڵاوى بكەمەوە , ئەكەر ئەو كەسەى جورئەتى ئەوەش دەكات بێت و قسەى جیاواز بكات لەوەى كەمن نووسیومە با جورئەت بداتە خۆى بێت قسەى درۆ بەراشكاوى بكات چونكە من بە بەڵگە بۆ كۆمەڵانى خەڵك دەسەلمێنم كە جى بووە چۆن بووە ,
جا خەڵكینە بەتایبەتى كادیرانى یەكێتى باوەڕم پێبكەن تاكە ڕێگا بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانەى كە یەكێتى تێیى كەوتووە , ویژدانتان بكەنە مە حەك بۆ دەنگدان , چاوتان لە خزمەتگوزاری یە كاتیانە نەبێت كە ئێستا بە خێراى لە هەموو شارەكانى كوردستان دەستى پێكردووە تەماشاى ئەوە بكەن پێش 4 ساڵ كوا كارەبا كوا قیرتاو كوا یەكسانى لە مووچەى فەرمانبەران كوا یەكسانى كۆمەڵایەتى كام لە مامەڵەى رۆژانە كە بچوكترینیان بە 2 رۆژ بەڕێوە ناچێت ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە