هەڵەی وا كوشندە نیشانەی نەزانی وكورتهێنانە
Friday, 06/07/2012, 12:00
نازانم چۆن كەسێك كەمێك وەعی سیاسی وشارەزایی لەدنیا بەگشتی هەبێت پشت بە موقتەدای سەدر دەبەستێت ودەیكاتە هاوپەیمان.
موقتەدایەك كە لەسەرەتای پەیدابوونیەوە دوای ئازادی عیراق دژ بە فیدرالییەت ودیموكراسییەتە وبێجگە لەتێوەگلانی بەچەند كەیسی كوشتن وتیرۆركردن.
من ناڵێم مالكی باشە بەڵام لەموقەدا وئەیادعەلاوی وهەمو ئەندامانی لیستی عیراقیە یەكەبەیەكەیان زۆر باشترە.
ئێستا گۆزە شكاو وئاو رَژا ولیستی دژ بەمالكی شەرمەزار بوو شكستی هێنا. موقتەدا لەهەڵوێستەكەی هەڵگەرَایەوە, عەلاوی خۆی شاردۆتەوە وكرَوكپە وزۆربەی لیستەكەی لایەنگیری مالكی دەكەنكەواتە كڵاوێكیان كردە سەر سەركردایەتی پارتی. كەواتە تەنها پارتی وسەرۆكەكەی بەتەنها لەمەیدان ماونەتەوە نازانن قورَی كوێ بكەن بەسەرا وچۆن ئەم شكست ودۆرَانە داپۆشن.
بەم شكەستە, لاوازی ونائاكامییەی پارتی لەلایەكەوە زۆر شاد وخۆشحاڵم لەلایەكیتریشەوە خەمی كورد وئایندە نامۆ وتاریكەكەی وئاشبەتاڵێكیتر دەخۆم كەلە ئاشبەتاڵەكەی ساڵی 75پرَئازارتر وكوشندەتر بچێژێ كە بەرزانی وپارتی ئاشبەتاڵ بە نەزانی وتاكرَەوی دووچاریكردین. هەڵەی كوشندەی وا دوژمن بەدۆست بزانیت ودۆستیش بكەی بە دوژمن. بەرَاستی ئەمە عەبقەرییەتە.
كورد دەبێت بەپەلە چارەسەرێك بدۆزێتەوە چونكە مافی كورد, موچە وئایندەی كورد لەبەغدایە ولەلایەن بەرزانی خۆیەوە وای لێهاتووە, بۆیە تا زووە دەبیت قەیرانەكە چارەسەربكرێت ولەمە زیاتر ئاڵۆز نەبێت.كورد تاقەتی شەرَ وماڵوێرانی نییە. چارەسەریش بە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێیە لەو بەرەیەی كە دژ بەمالكی دەنگیان نەداوە. كەواتە دەبێت حكومەتەكەی نێچیرڤان بەرزانی ئیستقالە بدات وحكومەتێكی نوێ لەلایەن گۆرَان ویەكێتییەوە دابمەزرێت چونكە هەردووكیان غەشیمانە دووی بەرزانی نەكەوتن ومەسەلەكە باش تێگەیشتن, وكەشتی كورد وكوردستان وفیدرالییەت ودەستكەوتەكانمان لەم گێژاوە بەرەو كەناری ئارام وئاشتی سەرپەرشتی بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست