کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


72 رۆژ بەسەر كابینەكەی نێچیرڤان بارزانیدا !

Monday, 01/09/2014, 12:00

1605 بینراوە




دوای ئەوەی زیاتر لە 250 رۆژ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژێرناوی كابینەی 8دا متمانەی لە پەرلەمانی كوردستان پێدرا خەڵكی كوردستان بەگشتی چاوەڕوانی و تۆكمەی ئەو بەهێزی ئەو كابینەی دەكرد كە بەبڕوای هاوڵاتیانی كوردستان ئەم كابینەیە جیاوازتر دەبێت لە كابینەكانی دیكە، چونكە ئەم كابینەیە بنكە فراوانە و ئۆپۆزسیون بەژداری لە حكومەتدا دەكات و زۆربەی قەیرانەكانی توشی هەرێمی كوردستان هاتوە چارەسەری دەكات .!

ئەوەی جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیانە ئەوا نزیكەی 72 رۆژە تێپەڕدەبێت بەسەر كابینەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هیچكام لە بەڵێنە كۆن و نوێیەكانی پارتە سیاسیەكان كە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنیان بە هاوڵاتیان دابوو حاڵ و گوزەران هاوڵاتیان بەرەو باشتركردن بەرن و هەرزانی و خۆشگوزەرانی خەڵكی بێنە ئاراوە، بەڵام ئەوا 72 رۆژە لە كابینەی 8ی حكومەتی هەرێمی كوردستان تێپەڕیوە خەڵكی هیچ ئومێدێكی وەهای بەم كابینەیە نیە بگرە سەرەتای كارەكانیان و دەستپێكی كابینەكە خۆی لە شكستێكی گەورەدا دەبینێتەوە كە لێوان لێوە لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و پشت شكاندی هەژارنی ئەم كوردستانە .!

ئەوەی لەماوە ئەم 72 رۆژەدا كە دەبوو بكرێت لە پەرلەمان و ئەنجومنی وەزیران ریكخستنی داهاتی ناوخۆی و ریكخستن و خەمڵاندنی بودجەبوایە بۆ ساڵی نوێ دانای بودجەیەك بۆ كوردستان بە داهاتی ناوخۆی كوردستان نەك چاوە زەقەمان بێت بۆ بودجەی عێراق كە لە بەغداوە نایەت.

هەروەها هەرزانكردنی نرخی شتومەك و چاودێری خستەنە سەر بازار كە لەم كاتەدا هەرێمی كوردستان بەقسەی نێچیرڤان بارزانی توشی قەیرانی دارایی بووە كە ئەو بۆ سێ جار زیاترە كاك نێچیر سەرۆكی حكومەتە هیچ پلانێكی نەبووە بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان ، تەنها وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە وەزارەت دەزانێت كە نەوت و غاز بفرۆشێت هەناردەی دەرەوەی بكات ، وەزارەتەكانی دیكە پشت گوێخراون لە رووی ئیداریەوە كە دەكرا ئەوانیش شانبەشانی وەزرەتی سامانە سروشتیەكان كاربكەن و سودیان لێببیندرێت لەرووی كشتوكاڵ و وزەوە .

دوای ئەوەش كارەساتی ئەم كابینەیە ئەوەیە 72 رۆژە دەستی بەكار كردوە نرخی بەنزینی لە 500 دیناری عێراقیەوە كردوە بە 900 دینار كە لە پێش هەڵبژاردنەكانی 21/9/2013 پەرلەمانی كوردستان كرا بە 500 دینار ئەمەش تەنها بۆ ئەوەبوو بە خەڵكی بڵێن دەنگمان پێبدەن بەنزینمان هەرزانكرد، دوای ئەوەی لەسەریشمانكرا بە منەت.

بۆیە ئەگەر روخستە بدەن من پرسیاری ئەوە لە كام نێچیر دەكەم بۆ ئێمە وڵاتێكین كە ژێرمان هەمووی بەحری نەوتە و رۆژانەی بە وتەی خۆتان 400 هەزار بەرمیل دەنێرنە بەندەری جیهان لە رێگەی توركیاوە دەیفرۆشن بۆ ناتوانن بەنزین بە نرخێكی هەرزان بۆ كوردستان دابین بكەن ئەمە لە كاتێكدایە لە كوردستانەوە نەوت دنێردرێتە دەرەوە و بۆ ناتوانن مەسفایەكی زەبەلاح دروست بكەن؟ لە پای چی بەنزین لە 500 دیناوە كرا بە 900 ئەمە چی كارەساتێك بوو ئەو بەنزینەی گران كرد بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت؟ ئایا خۆتان پارە بە بەنزین دەدەن .! بێگومان نەخێر چونكە ئەگەر لە گیرفانی خۆتان پارە بەبەنزین بدەن ئەوا ئاگاتان لە گیرفانی هاوڵاتیانی هەژاری ئەم هەرێمە دەبوو من گومانم نیە لەوە كە جەنابتان كەسێكتان كردوە بە وەزیری سامانە سروشتیەكان كە بە هەزاران دەفتەر دۆلاری هەیە خۆی تێرەو ئاگای لە برسی نیە ئەوەی ئۆتۆمبیلی هەبێت دەیكاتە پێوەر بۆ هەژار و دەوڵەمەندی ئەی ئەوانەی ماتۆڕ سكیلیان هەیە دەبێت چی بن .!؟

بەبڕوای من سەرەتای دەركەوتی كەمێك لە كارەكانی كابینەی 8ی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەرێمێكە هێشتا دوو ئیدارەیەی پێوەدیارە و سەرەتای دروست بوونی گەندەڵی گەورەیە لەم كابینەیەدا و بێدەسەڵاتی پەرلەمانیش لەولاوە بوەستێت كە توانای ئیدارەدان و لێپرسینەوەی حكومەتی نیە چاودیری بكات و ئاگاداری حاڵی هاوڵاتیان بێت رەگ و ریشاڵی گەندەڵی لەبن دەربهێنێت دەستی حزب هێشتا لە حكومەتدا ماوە ، لەم حكومەتەدا پێویستە لە ماوەی 100 رۆژدا ئەگەر كێشەی دارای و بەنزین و پێسی ئاوی خواردنەوەی بەشێك شارەكان و گرانی كارەبا و كەمی كارەبایی نیشتمیانی و دابەزاندی زەریبە لەسەر هاوڵاتیان ئەوا پێویستە سەرۆكی حكومەت دەست لە كار بكێشێتەوەو كبینەكەی هەڵبوەشێنیتەوە، ئەمە چ مەهزەلەیەكە كە حكومەت بریتیبێت لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ ، پەرلەمانیش بە هەمان شێوە برتیبێت لەوان ، بەڵام رێك نەكەون لەسەر نرخی بەنزین و هەندی بابەتی تر ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت و دەركەوتوەوە كە كاك نێچیر توانای ئەوەی نیە سەركەوتوو بێت لە بەرێوبردنی حكومەت و بەهۆی ململانی حزبی كە لەگەڵ حزبەكانی تر هەیانە لە حكومەتدا ململانەكانیان لە ناو حكومەت یەكلای دەكەنەوە بۆیە ئەمە چیتر قابیلی قبوڵ نیە لەم قوناغەدا كوردستان پێویستی بە ئۆپۆزسیونێكی گەوریە پێویستە هەمیشە ئۆپۆزسیونبونی هەبێت و چاودێر بێت بەسەر حكومەتەوە ئەگەر ئەمەش نەبێت پێویستە ئەم خەڵكە خۆپیشانادا بكات لە ئاست ئەم گەندەڵی و ناعەدەلەتی و بێ بودجەی و بێ بەنزین و گرانی بەنزین و شتومەك فەرمانبەران و حكومی هەمویان بەیاك جار بایكۆتی دەوام كردن بكەن بۆ ئەوەی كابینەیەكی نوێی لامەركەزی پێك بێت بە سەرۆكایەتی كەسێكی سەركەوت و كارامە لە خەمی هاوڵاتیان تێبگات كە لامەركەزی بدات بە شارەكان نەك ئەم شێوە رۆتیناتەی كابینەی 8 بۆ ئیمزایەك دەبێت لە سلێمانیەوە بگەینە هەولێر .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)