نامەیەك بۆ بنەماڵەى شەهید سەردەشت عوسمان و هونەرمەند هاوتا ئەسعەد
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئەمڕۆ رۆژى هیممەتە، هیممەتى ئێوەش گڕى شوڕشگێڕان بەتینتر دەكات، مەیدانى ئازادى چاوەڕێتانە، وەكو چۆن باوكى شەهید سوركێو دڵى ئازادیخوازانى ئاودا گڕى بەیداخى بەتینتر كرد خوێنى سوركێو بەهەموو پارەو پولى دنیا نەدا، ئێوەى بنەمەاڵەى شەهید سەردەشتیش لە ڕابوردوودا سەرى خۆتان بۆ پارەوپول دانەنواند ئێمەش هەمومان كەسوكارى سەردەشتین، بەڵام ئیمڕۆ چاوەڕێتانین بێن لەمەیدانى ئازادى كڵپەى شۆڕش گڕوتینكەن، گوڵى سورى هاوڕێكانتان تێنوى ئاوە دڵیان ئاودەن، ئاگرى توڕە هەر بەم ئاوە كڵپەى سورو روناكتركەن، وەرن مەیدانى ئازادى لەباوەشتان ئەگرێ ، بەسرودى باركەن بڕۆن گەندەڵكاران ریسواتر بكەن، دەتۆش هاوتاگیان كاتى دووبارە وتنەوەى سرودەكەتە، لەمەیدانى ئازادیەوە بۆمان بچڕەو با پێكەوە بڵێنەوە باركەن بڕۆن باركەن بڕۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست