زمانی تاوان هاتە قسە
Sunday, 25/01/2015, 12:00
بەمزوانە کتێبی زمانی تاوان هاتە قسە، لە نووسینی شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری دەخەینە کتێبخانەی کوردستانپۆستەوە، تا ئەو مێژووە شاراوەیەی لە پشت تیرۆرکردنی ئەو سەرکردەیەوە بوو ئاشکرا ببێت، کە چۆن لە دوای ئاشبەتاڵ و راکردنی بنەماڵەی بارزانی بۆ ئێران، بە دوای خۆیاندا کۆمەڵێک زیندانیی و کەسایەتی کوردیان تیرۆرکرد.
ئەم کتێبە بریتییە لە ١٨٥ لاپەڕە، لەگەڵیدا پاشبەندی وێنە و دۆکۆمێنتەکانیش دێت. لە کۆتایی کتێبەکەدا نووسەر سوپاسی بەختیار سوار ئاغای شیروانی دەکات، کە ئەویش هەندێک زانیاریی خستۆتە سەر کتێبەکە، پێ دەچێت بنەماڵەی بارزانی بە دوایدا بەختیاریشیان لەناو بردبێت و کوشتبێتیان. هیوادارین بنەماڵەی فاخیر مێگرگەسٶری رێگریمان لێنەکەن لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە، چونکە لە چەند ساڵی رابردوودا چەند کەسێک لە نەوەی فاخر چوونەوە لای مەسعود بارزانی و لە رێککەوتنێکی عەشاییریانەدا و بە بڕێک پارە لە خۆێنی باوکیان خۆش بوون.
چاوەڕوان بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست