کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت و بەرهەم، دژی جەلال كۆبوونەوە

Friday, 30/04/2010, 12:00


كۆبوونەوەكەی جەلال و مەسعود لەهاوینەهەواری دوكان لەرۆژی 28/4 تەنیا مەسعود و جەلال خۆیان دەزانن چی تێدایە وتراوە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا جەلال لەو كۆبوونەوەیەدا جگە لەتەسلیمكردنەوەی جێگری پۆستی سەرۆكی هەرێم، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی هاوڕێم زۆر سوور بوو لەسەر ئەوەی كە سەرۆكی حكومەتیش لەو كۆبوونەوەیەدا تەوەرەیەكی گرنگی كۆبوونەوەكە بووە كە پارتی پێی لەسەر داگرتووەو لەئایندەیەكی نزیكدا دەدرێتەوە بەپارتی.
شەوی 28/4 میوانداری ئەندامێكی سەركردایەتیم كرد، هەرچەندە وەكو خۆی وتی: نەباوەڕی بەو جۆرە كۆبوونەوانە هەیە نە بەشداریشی تێدا دەكات، بەڵام لەڕێگەی چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی هاوڕێیەوە هەموو وردەكاری كۆبوونەوەكانی لایە، بۆیە ئەو ئەندامی سەركردایەتییە دەیوت: لەهەمووی سەیرتر ئەوەبووە كە جەلال وەكو پیشەی هەمیشەیی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی ناردووە بۆ پێشوازی مەسعود لەهیران، تەنانەت جەلال بەوەشەوە نەوەستاوە لەنێوان كانی وەتمان و دوكان خۆی پێشوازی لەمەسعود و نێچیرڤان و مەكتەبی سیاسی پارتی كردووە، بەڵام كوسرەت نەك نەچووە بۆ پێشوازی، بەڵكو تا مەسعود و جەلال دانەبەزیون كۆسرەت نەچووە بەرەو رووی مەسعود و نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی باس ئەوەی دەكرد كە هەمیشە لەكۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیدا جاران بەرهەم ساڵح لەلایەن جەلالەوە بانگكراوە، بەڵام بۆ ئەم كۆبوونەوەیە جەلال، بەرهەمی بانگ نەكردووە، لەكاتێكدا مەسعود وەك تانەیەك بۆ بەرهەم و شكاندنی، ئازاد بەرواری بۆ ئەو كۆبوونەوەیە بانگ كردووە و هەر دوای كۆبوونەوەكەش بەرهەم لەهەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و راستەوخۆ داوای بینینی كۆسرەت رەسول-ی كردووە.
ئەو ئەندامی سەركردایەتییە كە لەكۆسرەتەوە نزیكە ئەوەشی بۆ لێكدامەوە كە لەو كۆبوونەوەیەی بەرهەم و كۆسرەتدا، كۆسرەت بەئاشكرا بەبەرهەمی وتوە: ئەگەر رێگری لەم رەفتارەی مام جەلال نەكەین دوور نییە چەند مانگێكی تر یەكێتی و پارتی تێكەڵ بێتەوە، كۆسرەت زۆر بەنیگەرانییەوە بەبەرهەمی وتووە كە شەرمە ئێمەی بردووە بۆ كۆبوونەوە، بەڵام خۆی و مەسعود پێكەوە دەچنە ژوورەوە كۆبوونەوەی خۆیان دەكەن بێ ئەوەی بزانرێت چییان وتووە یان چ پیلانێكیان دژی ئێمە گێڕاوە.
ئەندام سەركردایەتییەكەی هاوڕێم كە تا سەعات 11ی شەو پێكەوە ماینەوە بەنیگەرانیەوە باسی كۆسرەتی كرد و وتی: پێموایە كۆسرەت ئەمجارەش دەیەوێت شەریك بۆخۆی پەیدا بكات وەكو چۆن جاری پێشوو چوار مەكتەب سیاسییەكەی كردە شەركی خۆی داوای دەستلەكاركێشانەوەی كرد، ئەگەر كاك كۆسرەت ترسی لەوەی نەبوایە جەلال بەئیستقالەكەی قبوڵ دەكات ئەوا داوای ئیستقالەی دەكرد، دووریش نییە ئەمشەو هەریەك لەبەرهەم و كۆسرەت لەو كۆبوونەوە دوو قۆڵیەدا دژی جەلال بڕیاری توند بدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە