کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ببورە كاك سەباح لەیلا زانا شاژنى گەلى كوردە و ئاسكە خان نیە،،،

Friday, 10/07/2009, 12:00


براى ئازیزم كاك سەباح دەست خۆشى لەتەواوى نوسینەكانى پێشوترت دەكەم قسەم لەسەر ناوەڕۆكى نوسینەكەت نیە ئەوە تەعبیر لەڕاو بۆچونى خۆت دەكات بەڵام تەنیا قسەم لەسەر مانشێتى نوسینەكەت هەیە كەكەسێك بەشاژنى كورد وەسف دەكەیت منیش بەپێى بۆچونى خۆم ئەم مانێشێتەت ڕەتدەكەمەوە چونكە براگیان ئەوەى تائێستا غەدرى لێكرابێت لەیلا خانمە چونكە پێویست بوو ژیاننامەى ئەو كەڵە ژنە نەكراوە بەپرۆسەى خوێندن پێویست بوو تەواوى نەوەكانى دوا ڕۆژ بەڵام جێگەى داخە ئاسكە دواتر ڕوونكردنەوەى دەربارەى قسەكانى بۆ كەى ئێن ئێن لەهەفتەنامەى ئاوێنە بڵاوكردۆتەوە بەڵام كاك سەباح ئەوەى لەیلا زانا لەتەواوى كەڵە ژنەكانى ترى جیهان جیا دەكاتەوە ئەوەیە تائێستا هیچ كەسێك بۆ مەبەستى خۆى نەیتوانیوە هەڵەى پێبكات بۆ مێژووش پێت دەڵێم ئەو كەڵە ژنەى تۆ ئاسكەخانت پێشوبهاندووە بەشێكى زۆرى ژیانى لەزینداندا گوزەراندووە و لەو ڕۆژەى بۆتە هاوسەرى سیاسەتمەدارى كوردستان تائێستا خۆى كچ و كوڕەكەى نەیانتوانیوە بەیەكەوە تەنیا یەك چركە دابنیشن من خۆم دیمانەى مەهدى زانام كردووە بۆ پێى ووتم تەمەنم 132ساڵە بەڵام تائێستا هەر گەنجم منیش ووتم بۆچى بەپێكەنینەوە ووتى هەر ڕۆژێكى ژیانم بەدوو ڕۆژ بەسەربردووە براگیان من لەڕێگەى ئەم نوسینەوە پێشنیار بۆ مێژوونوسانى كوردستانى گەورە دەكەم كەژیاننامەى ئەم كەڵە ژن و ئەو كەڵە پیاوە بخەنە سەر سەر لاپەڕە زێڕینەكانى مێژووى كورد و كوردستان بۆ ئەوەى ئەم دوو ناوە هەر بەنەمرى بمێننەوە لەوەڵامى ئەم نوسینەشتدا مەبەستم كەمكردنەوەى ئاسكە على نیە بەڵكو مەبەستم ئەوەیە كەس بەهەڵە نەچێت هیچ ژنێك بخاتە ڕێزى شاژنى گەلى كورد،
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە