کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود و په‌یامه‌که‌ی دژبه‌گه‌لی کوردن‌

Thursday, 20/05/2010, 12:00


مه‌سعود ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ژێر فشاری رۆژنامه‌ ئه‌هلییه‌کانو فشاری راگه‌ یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌رکرد، به‌تاییبه‌تی ڕاپۆرته‌که‌ی بی بی سی که‌زۆربه‌روونی ئامه‌ژه‌ی پێکردبوو که‌وا کاک سه‌رده‌شت له‌سه‌ر نوسینه‌کانی له‌کوردستان پۆستدا تیرۆرکراوه‌ ئه‌وه‌ش راستییه‌که‌ هه‌مومان ئه‌زانین که‌ وا له‌سه‌رئه‌وه‌بوو به‌ڵام مه‌سعود له‌ په‌یامه‌که‌یدا وایی نیشانداوه‌ که‌وا کاک سه‌رده‌شت ته‌نها قووتابییه‌ به‌ هیج شێوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ناکا که‌واکاک سه‌رده‌شت نوسه‌ری رۆژنامه‌ئه‌هلهیه‌کان بووه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌لێت که‌وا مه‌سعودی سه‌رۆکی به‌زۆرسه‌پێنراوی ته‌زویر دیسانه‌وه‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ که‌وا که‌س بۆی نییه‌ باسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکات ئه‌گینا وه‌ک کاک سه‌رده‌شتی به‌سه‌ر دێت. جونکه‌ مه‌سعود ئه‌ڵێت که‌واناوجه‌کانی تری عێراق رۆژانه‌ جه‌ندین که‌سیان لێ ده‌کوژرێت واته‌ مه‌سعود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌وا ئه‌م تیرۆر کردنه‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت شتێکی ئه‌وتۆنییه‌ و هه‌ر که‌سێکیش نوسین له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بنوسێ ئه‌وه‌ جاره‌نوسه‌که‌ی ده‌بێت. که‌واته‌ ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌سعود زۆر به‌ ئاشکرا ئه ی‌سه‌لمێنێت که‌وا ‌ بنه‌ماله‌که‌ی خۆیو خودی مه‌سروری کوری ده‌ستییان له‌ تیرۆرکردنیداهه‌یه‌ جونکه‌ له‌په‌یامه‌که‌یدا به‌هیج شێوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ناکاکه‌وا کاکه‌ سه‌رده‌شت رۆژنامه‌نوس بووه‌ ئێستاش ئه‌یه‌وێت فرمێسکی تیمساحیمان بۆبرێژێت. منیش وه‌ک هاوڵاتی یه‌کی هه‌ژاری ئه‌م کوردستانه‌ په‌یامم ئه‌وه‌ یه‌ بۆ سه‌رۆکی ته‌زویرو بنه‌ماله‌که‌ی واز له‌تیرۆرو خییانه‌ت بێنێت دژ به‌گه‌لی کوردستان و برواته‌وه‌ که‌ره‌جووتاران








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە