کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زەماوەندى ئەم جارەمان خۆشە

Sunday, 12/04/2009, 12:00

1939 بینراوە


دەسەڵاتى گەندەڵ و مافیاى كوردى لە ئێستاوە كەوتونەتە پارە بەخشینەوە و جارێكى تریش گەرەكیانە بە پارەى دزراوى چەندین ساڵەى ئەم ووڵاتە درێژە بە تەمەنى پڕ شەرمەزارى خۆیان بدەن , ترسێكى گەورە بەڵام ترس بە هەموو مانایەك سەرتاپاى جەستەیانى داگرتوە , هەموو هەوڵەكانیان هەر لە دوا خستنى هەڵبژاردن و هەڕەشە كردن و پارە بەخشینەوەو بەڵینە درۆینەكانیان بەشێكە لەو ترسە گەورەیەى دەسەڵات لە هەڵبژاردنى ئەمجارە هەیانە , ئێمە لە ناویانداین ئەزانین چۆن ئەترسن ,خۆشیان نازانن چى بكەن چونكە زۆر دڵنیان دەرناچن یان زۆر بەلاوازى دەردەچنەوە عوزر لە قەباعەت خراپتر , چونكە ئەم دەسەڵاتەى ئێستا فێرى پارووى بچوك نەبون , ئەوان فێرى ئەوە نەبوون كەسێك پەیدا بێت بە ڕویاندا بتەقێتەوە , بۆیە ئێستا ئەم هەموو ترسەیان هەیە , ئەگەر جاران تەنها ڕٍكابەر لیستەكەى یەكگرتووبوو بەڵام ئێستا لیستى تر , كەسانى تر , جەماوەرێكى زۆر پەیدابون , گەنجان پەیدابون و پەنجە دەكەن بە چاویاندا , لەوەوپێش كەسێك نەبوو بڵێت بەرچاوتان بڕۆیە ئەگەر هەش بوایە لەبەر هەندێ حاڵەت بێ دەنگیان هەڵبژاردبوو بەڵام ئێستا ماڵ , شوێنى كاسبى و حەوانەوە , خوێندنگاو زانكۆ و پەیمانگاكان , تەلەفیزیۆن و ڕۆژنامە و سایتەكان ئەوەى ژێر بەڕەیان بۆ دەخەنە سەر بەڕە , ئەو بیانوەشیان نەماوە بڵێن بەعس ماوە , چونكە ئێستا خۆیان لە بەعس خراپترن , ئەوەى حاڵى ئەمانى تێك داوە ئەو لیستەیە كە كاك نەوشیروان سەرپەرشتى دەكات , ئەسڵى ترس ئالێرەوەیە , چونكە ئەزانن ئەم لیستە جێًگاو ڕێگا بەوان لێژ دەكات , ئەزانن چیان كردوە و چیش ئەدورنەوە , هەموو كەس ئەنجامى هیلاكى و ماندووبون و ئیشى خۆى ئەزانێ , ئەمانیش ئەزانن لە ماوەى ئەم هەژدە ساڵەى دوایى ڕاپەڕیندا چیان كردوە بۆیە ترسیان هەیە , هەڵبژاردنى ئەم جارە خۆشترین زەماوەندە كە دەسەڵاتى مافیا ى كورد فرۆش گاوانیشیان بەر ناكەوێت , ئەگەر زەماوەندى ڕاپەڕینى ساڵى 1991 بەعسى قڕان بوو زەماوەندى ئەمجارەش پاشماوەكانى بەعسى تیا فت دەكرێ , زەماوەندى ئەمجارە زەماوەندى مەرگى جەلالى و بارزانیە , زەماوەندى نەفرەت كردنە لەڕێبازى گڵاوى جەلالى و بارزانى , بۆیە زەماوەندى ئەم جارە تام و چێژى خۆى هەیە , ئەم جارەش هەر ئەو میللەتە سەرچۆپى ئەگرێِ كە بەعسیان دەركرد , ئەگەر نەوەى نوێش زەماوەندى 1991 یان نەبینیبێ ئەم جارە خۆشترین زەماوەند ئەبینن و سەرچۆپى بەدەست خۆیانەوە ئەبێت , من ڕقم لە حكومەت نیەوەكو بەرهەمى ماندوو بونى ئەم میللەتە , تەنها رقینم لەم دەسەڵاتە گەندەڵەیە كە بەرهەمى خوێنى شەهیدەكانیان ناشیرین كردوەو بە فیڕۆ داوە , ئەگینا من حكومەت حكومەتى خۆم بوو لێیان داگیر كردم , حكومەت هى خەڵك بوو كەچى بوو بە حكومەتى كەمینەیەكى مشە خۆرى دزو مافیا و دیكتاتۆر و خائینە كورد فرۆشەكان , ئەبێت ئەمجارە كۆتایى بە تەمەنى ئەم دزانە بێت , بۆیە دەنگ نەدان بە لیستى گەندەڵ و دزەكان ماناى كۆتایى هاتنى ئەو دەسەڵاتەیە , بێجگە لە هەڕەشەكانى پیاوانى گرگنى دەسەڵات , پارە بەخشینەوە و بانگ كردنى سەرۆك هۆزو عەشیرەتەكان و پیاوانى ئایینى وا دەسەڵاتى كوردى لە هەوڵى ئەوەدان كۆندۆممان بۆ پەیدا بكەن مەبەستم كۆندۆمى پەنجەیە بۆ ئەوەى بتوانن دەنگى تەزویرى زیاتر بدەن ,ئەگەر جارەكانى تر كەس نەبوە چاودێر بوبێت ئەمجارە هەموومان چاودێرین , ئەگەر جاران خۆیان هەموو شتێك بوون ئەمجارە ئەوان ژمارە نین و كەس حسابیان بۆ ناكات , بۆیە چەند ە بیرى لێ بكەیتەوە زەماوەندى ئەم جارەمان یەكێك دەبێت لە زەماوەندە خۆش و پڕ جۆشەكان كە كۆتایى بە م دەسەڵاتە گەندەڵ و مافیایە ئەهێنێ ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)