هه‌ڵگرانی تالاسیمیا له کوردستان ئێوه ته‌نها نین، له ئه‌ورپا و هۆڵنداش هاودهردتان هه‌ن!
Monday, 07/12/2009, 12:00
نوسین و وه‌رگێڕانی:
هۆڵندا/ 06 دێسمبه‌ری 2009
به‌ڕێزان هه‌ڵگرانی تالاسیمیا له کوردستان ئێوه ته‌نها نین، هاودهردتان زۆرن له دنیادا که به‌بێ چاره‌سه‌ری یه‌کجاری و بنه‌بڕی به‌هۆی که‌م خوێنیه‌وه بهدهردهکانیانهوه ده‌ناڵێنن. وه‌ک سۆزێک بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌م له سایتی (ئۆسکار)، که ڕێکخراوێکی هۆڵندی گشتی نه‌خۆشه‌کانی تالاسیمیا و خانه نه‌خۆش بووه‌کانی خوێنه له زمانی هۆڵندیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی کوردی. به‌و هیوایه‌ی سوود به‌خش بێت:
نه‌خۆشی که‌م خوێنی (تالاسیما)
که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی (تالاسیما و خانه نه‌خۆش بووه‌کانی خوێن) خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که مه‌لاریای لێ یه یان لێ بووه ، له‌وانه‌یه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بۆ ماوه‌یی که‌م خوێنی بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که هه‌ڵگرانی نه خۆشی که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی باشتره له دژی ئاکامه خراپه‌کانی مه‌لاریا بپارێزرێن.
که‌م خوێنی بۆماوه‌یی زۆربه‌ی جار هۆکار نیه بۆ نه‌خۆش بوونی هه‌ڵگرانی ئه‌م نه‌خۆشیه. هه‌ڵگران زۆربه‌یان خه‌ڵکی ته‌ندروست باشن، ئه‌وانه جار جاره له‌وانه‌یه که‌م خوێنیهکی ساده‌یان هه‌بێ. له ئه‌واندا زۆر به‌که‌می هه‌یه کێشه‌یان له‌گه‌ڵی هه‌بێ.
له‌هۆڵندا زۆر خه‌ڵک که له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و ئاسیاوه هاتوون ده‌ژین. زۆر که‌سی هۆڵندی ئه‌وانه‌ی دایک و باوکیان له‌و شوێنانه‌وه هاتوون، ئه‌و جۆره که‌سانه له‌وانه‌یه هه‌ڵگری بۆ ماوه‌یی ئه‌و سفهتانه بن. ئه‌وانه له هه‌ندێک حاڵه‌تدا شێوه‌یه‌کی زۆر پیس له‌و که‌م خوێنه بۆماوه یان هه‌بێ وه‌ک تالاسیمای مایۆر یان نه‌خۆشی خانه‌ی خوێن توشی منداڵه‌کانیان ببێت.
له‌به‌ر کاریگه‌ری خۆپارێزی دژی مه‌لاریا هۆکاری گوازتنه‌وه‌ی که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی له 1 بۆ هه‌ر 20 که‌س له دانیشتوانی جیهانه. جگه له‌وه‌ش هه‌موو سیفاته بۆ ماوه‌یه‌کان به ڕێگای جۆراو جۆر له ناو چین و توێژه جیاوازه‌کان به‌دیدێن.
له کۆمه‌ڵگای هۆڵندا، مه‌لاریا قه‌ت وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ هه‌ڵگرانی که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی:
* ده‌وروبه‌ری 1 بۆ 1300 که‌س له ئه‌ورپای باکوری ئه‌سڵی،
* نزیکه‌ی له 1 بۆ 30 ئه‌و که‌سانه‌ی که به پشت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌لاریا دارن،
* ده‌وروبه‌ری 1 له هه‌ر 15 که‌س له‌وانه‌ی که له ووڵاتانی ده‌وری ده‌ریایی ناوه‌ڕاست هاتوون
(تورکیا، مه‌غریب، ئیتالیا و یۆنان ..هتد.) ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ند (سین، هیند، ئه‌ندۆنیسیا و خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا)،
* ناوچه‌ی ده‌ریای کاریبی (سوڕینام، کوراساو، دورگه هۆڵندیهکانی ئهنتیلیان..هتد).
هه‌رچه‌ند هه‌ڵگرانی که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی که‌متر یان هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌کیان نیه له وه‌ی که‌تێیاندا هه‌یه، به‌ڕاستی زۆر گرنگه بزانن که هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆماوه‌یین یان نا.
لێره ده‌توانی سێ هۆکار ناو بێنین:
* که‌م خوێنی به زۆری حه‌بی ئاسنی بۆ به‌کار ده‌هێندرێ. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌م خوێنی بۆماوه‌یی له‌م شێوه چاره‌سه‌ریان پێویست نیه وه له‌وانه‌یه زه‌ره‌د مه‌ندیش بێت.
* جار و بار بوونی بێزاری (هه‌ست به ماندوو بوون کردن) له هه‌ڵگرانی که‌م خوێنی بۆماوه‌یی له‌وانه‌یه هۆکار نه‌بوونی یان لێبڕانی ماده‌یه‌کی تری بنیاتنه‌ر (ترشه‌ڵۆکی ڤۆلیوم) که ده‌تواندرێ زۆر به سانایی پێی بدرێ.
* سێهه‌م و گرنگترین هۆکار ئه‌و ڕیسکه‌یه که به‌دیدێت له کاتێکدا هه‌ر دوو (داک و باب) هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی بن. ئه‌و دایک و باوکه ته‌ندروسته له‌وانه‌یه له‌و منداڵانه‌یان ببێت که زۆر ئازار به ده‌ست شێوه‌یه‌کی مه‌ترسی دار له که‌م خوێنی بچێژن.
له ئاکامی پشکنینێکی زۆر ساده‌ی خوێنه‌وه ده‌تواندرێ دیاری بکرێ که ئه‌و که‌سه هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆ ماوه‌ییه یان نا. ئه‌وه له‌ڕێگای دکتۆری خێزانیهکهتهوه ده‌توانرێت ڕێک بخرێت وه تاکه شتێک که پێویست بێت، تیوبێکی (شووشه‌یه‌کی) بچوکی خوێنه.
پێویست ناکات خۆت ناڕه‌حه‌ت بکه‌ی کاتێک ده‌رکه‌وت که تۆ هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی. پیاوێک یان ژنێك که هه‌ڵگری نه‌خۆشی که‌م خوێنی بۆماوه‌یه زۆر به‌که‌می یان هه‌ر هیچ ئازاری نیه! چاره‌سه‌ری بێزاری هه‌ست به‌ماندووی کردنی جاروباره ده‌کرێ به باشتر بگۆڕدرێ.
هه‌ڵگری که‌م خوێنی په‌تا نیه وه هه‌روه‌ها له تونادا نیه نه‌خۆشیه ڕاسته‌قینه‌که هیچ گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێندرێ.
ئه‌گه‌ر تۆ وویستی منداڵ بوونت هه‌یه و هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی، ئه‌وه بۆ تۆ زۆر گرنگه بزانیت هاوسه‌ره‌که‌شت هه‌روه‌ها هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆ ماوه‌ییه.
هاوسه‌رانی ته‌ندروست ئه‌وانه‌ی هه‌ردووکیان هه‌ڵگری که‌م خوێنی بۆماوه‌یین، ده‌توانن منداڵی ته‌ندروستیان ببێت، به‌ڵام له هه‌ر دووگیان بوونێک شانسی 1 بۆ 4 هه‌یه که ئه‌و منداڵه به که‌م خوێنیهکی زۆر ترسناک له دایک ببێت، که چاره‌سه‌ری زۆر که‌مه یان هه‌ر نیه (سه‌یری وێنه‌که بکه).
له‌لای هاوسهرانێ که‌ویستی منداڵ بوونیان هه‌یه وه ئه‌وان که هه‌ر دووکیان له هه‌ڵگرانی که‌م خوێنی بۆ ماوه‌یی بن (منداڵه‌کانیان پێشبینی ترسناکیان) لێ ده‌کرێت، ده‌کرێ نه هێڵی منداڵی نه‌خۆشی ترسناکدار له دایک ببێ.
ئه‌گه‌ر تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت یان هه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌ڵگرن یان پێت وایه له‌وانه‌یه منداڵه‌کانتان توشی نه‌خۆشی مه‌ترسی دار بن، ده‌توانیت بۆ زانیاری خۆت په‌یوه‌ندی به دکتۆره‌وه بکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندێکی کلینیکی بۆ ماوه‌یی بۆ ڕاوێژی بۆ ماوه‌یی و پشکنینی مه‌ترسیداره‌کان. بکرێی.
ڕیزدارانی دانیشتوانی هۆڵندا هیوادارم هیچ کامێکتان ئه‌م نه‌خۆشیه‌تان نه‌بێت. به‌ڵام گه‌ر گومانتان هه‌یه یان پێتان وایه خۆتان یان خێزانه‌کانتان له کوردستان هه‌ڵگری تالاسیمیان ده‌توانن له ڕێگای ئه‌م سایته‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن، گه‌ر ئاره‌زووش بکه‌ن ده‌توانن ببن به ئه‌ندامیان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ڕێنوێنی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی پسپۆڕی
http://www.oscarnederland.nl/ تایبه‌ت و چاره‌سه‌ری گونجاو:
هه‌روه‌ها خوشکان و برایانمان له کوردستان و هه‌موو جیهان گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت، ده‌توانن ببن به ئه‌ندام له ڕێکخراوی جیهانی بۆ تالاسیمیا له ڕێگای ئه‌م سایته‌وه:
http://www.thalassaemia.org.cy/contact.html
بێ نازه که‌م خوێنه‌کانی کورد به‌و هیوایه‌ی خزمه‌تێکی بچووکم کردبن، داوای له‌شی ساغ و شادیتان بۆ ده‌که‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست