بیره‌وه‌ری مناڵیم بۆ بازێکی خاوێ
Thursday, 08/04/2010, 12:00
خامه‌ی ده‌ست و نوسینه‌که‌م، خاوێ ییه‌که‌م
تروکه‌ی هه‌ردو برژانگی چاوه هه‌میشه عاشقهکهم؛
که‌مناڵ بوم کوڕی ئه‌و سه‌رکارێزه بوم،
به‌رخانه‌قا ڕێی کانیم بو.
ههموساڵێ لهقرچهقرچی هاوینا
خۆم و هاوته‌مه‌نه‌کانم
دڕک و پوشی گردی سه‌یوانمان ئه‌سوتان.
له‌بیرم دێ، وائه‌زانم ههرئێستایه
وام هه‌ست ئه‌کرد پشتی گۆیژه دی کۆتایی دنیایه!
خۆزگه ئه‌وکات دهساڵێ هه‌ڵکشاوتر ئه‌بوم
له‌جیاتی دڕک، خێوه‌تی داگیرکارانم ئاگر ئه‌دا.
خۆشه‌ویست تر له‌دایکم،
باوکم پار ماڵ ئاوایی کرد،
ئه‌ی خۆشه‌ویست تر له‌باوکم؛
که مناڵ بوم، شهڕهقۆچهقانی باوبو
شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک ئاشنای هه‌مو زارۆیان بو.
سه‌رم که‌مجار شکێنراوه، به‌ڵام زۆرم شکاندوه
شه‌قی کوردیم که‌م به‌رکه‌وتوه، به‌ڵام زۆرم وه‌شاندوه.
ئاخ، بریا ئه‌وکات ته‌مه‌نم دهساڵێ گه‌وره‌تر ئه‌بو
له‌جیاتی ئه‌وانه‌ی کردم ده‌رهه‌ق بههاوخهمهکانم
ده‌مکرد به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی لهوڵاتما
سه‌ره‌تا میوان بون پاشان بونه خاوه‌ن ماڵ، ده‌سه‌ڵات
ئێمه‌ش بوین بهقهرهج، بهدۆم! ئهیانقریشکان: بڕۆنه‌وه
بۆ زاگرۆس، بۆ ئارارات.
پاڵه‌وان و ڕوداوی ناو چیرۆکم،
هه‌مو مانای ئاشکراو نهێنی کرۆکی شیعرم
ساڵ ساڵی حه‌فتاوشه‌ش بو
تازه ده‌ساڵ له‌ته‌مه‌نم جێی ئه‌هێشتم،
ئهچومهسهر به‌ژن و باڵای دارئه‌رخه‌وانی سه‌یوانم
چاوشارکێم له‌ته‌ک داره‌ڕه‌ش، پیره‌مه‌گرون،
تانجهرۆو زڕگوێزا ئه‌کرد.
به‌هه‌نسکه‌وه سکاڵام له‌ڕۆژی هاتنهژیانم ئه‌کرد!
داخی من ته‌نیا ئه‌وه‌بو: بریا دهساڵێ له‌وه‌وبه‌ر
ئه‌هاتمه دنیا، باوانم، ئه‌ی دارچناره به‌رزه‌که‌ی قه‌ره‌داغم،
ئه‌زانی بۆ، کیژی گرج‌وگۆڵی خاوێکهم؟
تا بمتوانیبا خۆبه‌خشی تێکۆشانی چیا بام،
ئاخ نه‌مبینی گلارهکهم،
له‌ده‌سته‌ی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵه‌ی
به‌ری قهرهداغهکهم
خزمه‌تکار بام.
- له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست