کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئومێدى گەورەو موحەمەدى گچكە هاوڵاتى هەژارو كارمەندى دڵسۆزیان لەتەندروستى ڕانیە كردە قوربانى

Sunday, 05/08/2012, 12:00




دەگێڕنەوە دەڵێن لەیەكێك لەگوندەكانى ئەم سنوورە دوو گوندنشین هەبوون بەناوەكانى ئەحمەدى گەورەو ئەحمەدى گچكە (بچووك) ، زۆر ساختەچى و فێڵباز بوون بەیەكەوە دوكانێك دادەنێن لەگوندەكە خەڵك لەگوندەكانى تریش بۆ شت كڕین هاتووە بۆ لاى ئەوان ، ڕۆژێك هاوڵاتیەكى هەژارى گوندنشین لەناو مزگەوت هاوار دەكات و دەڵێ ئەمڕۆ چوومەتە دوكانى ئەحمەدەكان و فێڵیان لێ كردووم و پارەى زیادیان لێ وەرگرتووم ، مەلاى گوندیش دەڵێ ئەو كاتەى تۆ چووى كامیان لەدوكانەكە بوو ئەحمەدى گەورە یان ئەحمەدى گچكە ، ئەویش لەوەڵامدا بەتوڕەیەوە دەڵێ مامۆستا لەگچەكەى ...... ئینجا لە گەورەكەى خۆ فەڕقیان نیە هەر كامێكیان لەوێ بن یەك لەیەكى ساختەچى ترو فێڵباز ترن .
لەگەڵ ڕێزم بۆ بەڕێوبەرى پێشوو و ئێستا ، منیش دەڵێمە ئەو بەڕێزەى كارمەندى تەندروستى بێتواتە دەڵێم بەڕێز باسى كامەیان دەكەى دكتۆر ئومێدى گەورە یان دكتۆر محەمەد ڕەسوڵى گچكە هیچیان باش نەبوون تامن وەك هاوشاریەك شانازیان پێوە بكەم ، سەردەمى دكتۆر ئومێد كاكەسوارە سەردەمى ئەنفەوەنزاى درۆى باڵندە بوو كەشەنگەى جوانكیلەو حەمە سوورى قارەمانیان كردە قوربانى سەردەمى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵیش بەهەمان شێوەیە كۆرپەیەك لەسەرماى زستان ڕەق دەبێتەوەو چەندین نەخۆشیش لەبەر نەبوونى دكتۆر دەبنە قوربانى ؟ باسى كامەیانم بۆ دەكەى ؟ بەكامەیاندا هەڵدەڵێیى ؟ هەردووكیان وەك یەكن ئەزیزم هیچ جیاوازیان نیە لاى من ، هەر یەكەو بەجۆرێك بەدەم و چاوێكى تازەوە خەریكى چەوساندنەوەى خەڵكى هەژار و هاوڵاتى نەخۆش و سسزادانى كارمەندى دڵسۆزن جیاوازیەكان تەنها لەناو و پیشەى كەسەكانە ئەگینا ڕەوشى تەندروستى سنورەكەو حاڵى نەخۆشخانەكان هەر وەك خۆیەتى بەڕێزم ئەى وەزیرى تەندروستى دوو هەفتە لەمەوبەر خۆى نەهاتە سنورەكەى جەنابتان بێتواتەو شكارتەو خۆشناوەتى چى بەچاوى خۆى بینى ؟ ئەى لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە نیشانى هەموو لایەك نەدرا ؟ ستافى پێشووى ئەم بەڕێوبەرایەتیە تەنیا خەریكى دزى و گەندەڵى خۆیان بوون حەقى كەسیان نەبوو كێشەى گۆڕان و نان بڕین و هەڕەشەو چاوسوور كردنەوە نەبوو ، ئەوانەى ئێستا جگە لەدزى و گەندەڵى ئەوەشیان زیادكردووە .
تكایە وازبێنن بەس خەریكى چەواشەكردنى خەڵك بن بەس كارمەندى فەقیرو خەڵكى دڵسۆز بكەنە قوربانى ، خەریكى خزمەتكردنى خەڵكى هەژار و نەدارى ئەو سنورەبن ؟ واز لەو تێگەیشتنە هەڵەش بێنن واهەست دەكەن ئەوەى دەنووسێت تێیى هەڵدراوە ؟ لادراوە و پێشتر دز بووە ؟ وانیە بەڕێز وانیە ئەوە خراپترین شێوازى ئیشكردنە وابزانى ئەوەى دەنووسێ پۆستى هەبووە دزبووە و لادراوە ئەمە وانیە بەڕێز زۆر زۆر هەڵەن هەموو سنوورى پشدەر دكتۆرێكى بەنجى نیە ؟ قەڵادزێ و پێنج ناحیە هاوار هاواریەتى بۆ دكتۆرێكى بەنج ئەمە چ پەیوەندى بەلادانى خەڵكەوە هەیە ؟ پاشەڕۆى پیسى قەڵادزێ و ڕانیە هەموو خەڵكى كوشت ئەمە چ پەیوەندى بەستافى پێشوو ڕقى شەخسیەوە هەیە ؟ پەیجى چرۆ ئەحمەد دەیان وێنەى ناشیرینى ڕانیەیى نیشانى بەرپرسانى شارداو یەك بەیەك ئەو شوێنانە لەسەر دەستى ئەو و بەهیمەتى پەیجەكەى ئەو لەفەیسبووك ئەو شوێنانەى شارەكە خاوێن كرایەوە هەموو هاوشاریانى ڕانیەو سنوورەكە دەبێت شانازى پێوە بكەین بۆ دەی هێنیە قالبى ململانێیى شەخسى و لەخۆتەوە بەناو كەوتووى ، تكایە بابەتەكان تێكەڵى یەكتر مەكەن بایى ئەوەندە خەڵك هۆشیار بۆتەوە ڕەش و سپى لەیەك جیا بكاتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە