بـــــرۆ بـــــرۆ لەم شــــــارە.....لاوان وا دێنە سەر جادە
Sunday, 20/02/2011, 12:00
بـــــرۆ بـــــرۆ لەم شــــــارە.....لاوان وا دێنە سەر جادە
بــــــــرۆ بـــــــرۆ لەم شــــارە .......وادیسان ئاشبەتاڵە
ووشەى (ئاشبەتاڵ) لە فەرهەنگى نوێى نەوەكانى دواى راپەرین وشەیەكى زۆر سادەو سروشتى بێت بەڵام كاتێك بۆ هەریەكێك لەو لاوانە شیدەكەینەوە هەزارەها نەفرەت لە بەتاڵ كەرى ئاش دەكەن ... گەلى كورد هەر لەدواى ئاشبەتالەكە زۆر دركى بەوە كرد كە دەستەڵاتى ئاشبەتاڵچیەكان بۆ گەلى كورد زۆر شومن .
مەحسوبیەتى ئاشبەتاڵ گرێدراوەتەوە بە پێشاندانى خەبات بۆ كورد وەك خۆیان باس دەكەن بەلام پێچەوانەكەى راستە كە ئەویش بارزانینیزم لە قالبى فاشیزمەوە رێچكە دەگرێت بۆ ئەو خەباتەى كە بەناو بۆ گەلى كورد دەكرێت.
شیكرنەوەى رێبازى بارزانینیزم لە فەرهەنگى خەباتى كورد خۆى لە چەند خالێكەوە دەگرێتەوە كە وەكو بنەمالەى شاى بەریتانیاى مەزن نین ، هەرەها وەكو بنەمالەى ئیمبراتۆرى ژاپۆنیەكانیش نین بەڵكو وەكو ئەم خالانەى خوارەوەن.
یەكەم/بارزانینیزم لاى تەواوى گەلى كورد بە هەرچوارپارچەكانیشەوە واتاى خۆشەویستى دەستەلاتى دورودرێژى باوك بۆ كور و دراو وسامان و پاوتاوكردنى زەوى و قشل و زێر ودەست بە سەرداگرتنى پرۆژە زەبەلاحەكانى وەك سادەترین نموونە كۆرەك تیلیكۆم وهەروەها ناچێت لادەێیەكى وێرانبوو دروستبكاتەوە و ناوى شەهیدێكى كورد پەروەرى لێ بنێت بەلكو بە برۆژەیەكى قازانج خەیالى گوندێك دروست دەكەن بەناوەكانى گوندى ئینگلیزى و عەرەبى و ماتماتیك و جوغرافیا و كیمیا و فیزیا.
بەمەرجێك قازانجەكەى پێشەكى لە بانكەكانى میدل ئێست و جنێف و لاهاى بۆند بكرێن.
دووەم/چەواشەكارى و نانبرین و پروپاگەندە و درۆ و خۆبە دڵسۆز پیشاندان ئەگەر سەرپێیش شیبكەینەوە هەر دەچێتەوە فەرهەنگى(فاشیزم) ببورن (بارزانینیزم) چونكە ئەوان رێبازێكى لە مێژینەو لێراهاتوویان گرتۆتە بەر بەوەى بچوك كردنەوەى دۆزى كورد بۆ پارتەكەیان و ئینجا بە سەد پلەى دیكە بچوك دەكرێتەوە بۆ بنەمالەى هەزارمێردەكە و ئینجا زیاتر بچوكى دەكەنوە بۆ دەستەلاتى باوك بۆ كور كە لەناو گەلى كورد ئەم بیروباوەرە دەمێكى زۆرە قێزەوەنە هیچ جیاوازیەكى نیە لەگەل رێبازەكانى كۆمەڵگاى دواكەوتوى وەك ژن بە ژنى و بچوك بە گەورە سەرپشك و بن پشك ، خۆ هەر بەربەست و بەرهەڵستكارێك هەبێت لەبەردەم ئەم رێبازە ئەوا دەیخەنە نێو قالبى جەنگ لە دژى تیرۆر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان ، لێرە ئەوانەى چێژ لە ماددە هۆشبەركان وەردەگرن باسیان لەوە كردوە كە ئەم رێبازە بۆ لایەنگیرانى ئەم رێبازە بە تایبەتى ئەوانەى خۆیان بەسۆرانى داناوە دەلێن ئەوانیش وەكو ئێمە بێ هۆش بووینە.
سێ یەم/ واتایەكى نوێى ووشەى بارزانینیزم لە فەرهەنگى نوێى سیاسى دووبارە ببورن فەرهەنگى بنەماڵە لە دواى یانزە ساڵ كە جیهان پێى لەناو هەزارەى سێیەم ناوە و گشت لایەك بە پێشكەوتنى زانست و زانیارى ناوە ئەم رێبازە واتاى تیرۆر دەدات با درێژى نەكەمەوە بۆ نموونە كاتێك لە هەولێر باسى رێبازى بارزانى دەكرێت یەكسەر خەڵكەكە هەتا بە جەماوەرى ئەم رێبازەشەوە دەزانن واتا تیرۆركردن ،،، تیرۆركردنیش واتا رۆژنامەنووسى لاو سەردەشت عوسمان . ئیتر پێویست بە زیاترى شیكردنەوە ناكات تا چونكە ئەوانەى سەروە ئەگەر بێتو زۆر بە وردى شیان بكەینەوە ئەبێت چەندین كتێب لەسەر بنووسین جا هەرچەندە ئەم رێبازە شایەنى ئەوە نیە خۆمانى پێ خەریك بكەین چونكە بۆ لاوەكانى گەلى كورد پێویستە خۆى بە داهێنانێكى زانست خەریك بكات نەك بە قێزەوەنەكانى ناو زبڵدانى مێژوو كە ئویش رێبازى بارزانینیزمى گەندەل و درۆزنە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست