دۆسییه‌ی شکاتکردن له کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی پارتیی و یه‌کێتی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه!
Saturday, 16/02/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ ستۆکهۆڵم- سوید
دۆسیەی بەدادگا گەیاندنی بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی ، لە پۆلیسی سویدییه‌وه بۆ دادگا به‌ڕێ کراوە و ئیستا لێکۆلینەی یاسایی له‌سه‌ر ده‌کرێت
بەپێی ئەو زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی سویدییه‌وه ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه، که لە چەند وڵاتێکی ئه‌وروپی سکاڵا لە سەر چەند بەرپرسێکی بالای پارتی و یەکێتی تۆمارکراوه، کەوا تاوانی دژه مرۆڤیان به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیی مه‌ده‌نی کورد ئه‌نجامداوه، له‌و که‌سایه‌تییه سیاسیی و سه‌ربازیی و موخابه‌راتییه کوردانه تێیاندایه، بەهۆی پلەی پێشووی له ده‌زگای زانیاریی و پاراستن کاریان کردووه.
بەشێک لەو شاهید و سکالاکەرانە، قوربانی ژێر دەزگا ئەمنیەکانی پاراستن و زانیارین پۆلیسی سویدی چه‌ند بەلگەیه‌کی یەکلاکەرەوەی تاوانی ئەو بەرپرسانەی ده‌ستکه‌وتووه، کە لەلایەن ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەزکیە کراون، هه‌ڵبه‌ته ئەم به‌ڵگانه لەسەر تاوانەکانیان لە بەردەم دادگاکانی ئەوروپا خاڵی گرنگ دەبن بۆ حوکمدانیان.
بەشێک لەو سکاڵایانە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، هاوکات بەشێکی تری سکاڵاکان لەدوای تاوانەکانی 17 شوبات بەدواوە ئاڕاستەی پۆلیس کراون و بە بەڵگەی وه‌ک فلیم و دۆکۆمینتی ڤیدیۆی و رۆژنامەوانی لە سەریان تۆمار کراوە.
گەرچی ئەوانەی تاوانی وه‌ک تیرۆر و ئەشکەنجە و رفاندنیان ئه‌نجامداوه، ئەگەر خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپیش نەبن، بەڵام له لایه‌ن وڵاتانی ئەوروپا فشار و بەلگەیان ئاراستە بکرێت، ئەوا دەتوانن دوای بکەون و بیاگرن، یان لایەنی کەم دەتوانرێ مۆڵەتی مانەوە و هاتنیان لە وڵاتەکانی ئەوروپا لێ یاساخ بکرێ. هاوکات ئەگەر ناویان لە دادگاکاندا هەبێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێن بەتایبەتی لە لایەن پۆلیسی ئەنتەرپۆلی جیهانی، ئەوا پۆلیس لەو ولاتانە ناچار دەبن فەرمانەکە بەجێ بهێنن و بیانگرن.
هاوکات ئەو بەرپرسانەی پارتی و یەکێتی، کە زۆربەیان خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپین، ئەوا یاساکانی ئەو وڵاتەی رەگەزنامەکەی پیداون، دەیان گرێتەوە، چونکە یاسای ئەوروپا ده‌بێت ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌جێبهێنن، ئه‌وانه‌ی که تاوان و تیرۆریشیان کردبێت هەمان یاسا ده‌یانگرێته‌وه و چاوپۆشی تێداناکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستانپۆستدا، له‌سه‌ر دەنگۆی ئه‌وه‌ی، که‌وا ماوەی ساڵێک زیاترە، باس له‌و یاساییانه دەکرێ، که بۆچی زۆربه‌ی ئه‌و بەرپرسانه بەئارەزوی خۆیان دێنە ئەوروپا و دەگەرێنەوە، که‌چی پۆلیس هیچ لێکۆلینەوەیەکیان لەگەلدا ناکه‌ن!؟ .... سەرچاوەکە ئەوەی پێڕاگەیاندین، که بەهۆی ئەوەی دۆسیەکەیان لای پۆلیس بووه، هیشتا لە ژێر لێکۆلینەوە و به‌دواداچووندایه!
هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌شمان کرد، که ئایا تا چەند تاوانەکان دەیان گرێتەوە، یان بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ گرتن و دادگایی کردنیان؟ سه‌رچاوه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه، که هاوکات هەموو دەزانین لە ئەوروپا هەموو دۆسیەیەک کاتی زۆر و چەندین ساڵی دوور و درێژ دەبات.
دیسان کوردستانپۆست ئەو زانیارییه‌ی ده‌ستکه‌وت، که لە ماوەیەکی نزیکدا لێکۆلەرەوەکان بەدەنگی خۆیان ئامادە دەبن و لێدوان لەم بارەیه‌وە دەدەن، ئه‌م هه‌واڵه‌ش پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن: بەڵێ سکالا تۆمار کراوە لە سەر کۆمه‌ڵێک بەرپرسی پارتی و یەکێتی و رێچکەی یاسایی خۆی ده‌گرێته به‌ر، ئه‌وانه‌ی بەشدارییان لە تاوانه‌کاندا کردبێت روو بە رووی دادگا و یاساکان دەبنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست