چارەنووسی ناوچە قۆڵبڕاوەكان !
Monday, 27/08/2012, 12:00
لەم یارییە ساسیانە كە رۆژانە داگیرى كەناڵەكانی راگەیاندنیان كردووە بۆتە مایەیی نیگەرانی هاوڵاتیانی عیراق و كوردستان ، وشەڕی نێوان مالیكی و بارزانى و هەرشەكردنیان بەرامبەر یەكتر ئەویش ماوەیەكە و بە پێی رێكەوتنێك كۆتایی پێدێت، وەك دیارە هاتنە پێشەوەى هەر مەسەلەیكى جدی كە پابەند بە دەستور روداوێك لەم جۆرە ناكۆكیانە درووست دەبێت و ململانێی تاكەكەسی تێدا بەرجەستە دەبێت ئەویش هەر قەوارەیەكی سیاسی لە بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی خۆی بەرگری لێدەكات و كۆمەڵێك شیعاراتی بریقدار دەخاتە نێو گۆڕەپانی سیاسی بە بێ ئەوەى بەدیبهێنێت تەنها بۆ سەرنج ڕاكێشانی لایەنەكانە و هاوڵاتیانیش بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە سیاسەتانە بە تایبەت ناوچە قۆڵبڕاوەكان
دووەمین خوولی پێكهێنانی حكومەتی عیراق هێشتا مەسەلە دەستووریە گرنگەكان نەخراونەتە نێو چارەسەركردن تەنانەت بە باسكردنیش بێت ، لەو بەندە دەستووریانە زۆر گرنگە مادەی 140 ە لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەیە نە حكومەتی هەرێم زۆر بە جدی هەوڵی جێبەجێكردنی دەدات و نە حكومەتی عیراقی رۆڵی خۆی پیشاندەدات ، كە چارەنووسی زیاد لە 7-8 ملیۆن عیراقی دیاری دەكات كە زۆربەى نەتەوەى كوردە لە ناوچە دابڕاوەكان ، وەك هەمووان دەزانین بارودۆخی ئەم ناوچانە بۆتە قوربانی و لە خزمەتكردن و بوودجە بێ بەشە و ئەگەر هەر هاوڵاتیەك روو بكاتە هەر دام دەزگایەك و داواى مافی خۆی بكات ئەوە بەرپرسەكان نا بەرپرسیارێتی خۆیان دەخەنە روو بە دوو وشە وەڵام دەدەنەوە ئەویش ئەوەیە كە ئیمە سەر بە حكومەتی هەرێم نین و ئیدارەمان سەر بە حكومەتی ناوەندە ئە لێرەدا نازانم حكومەت كاری چییە ئەگەر نەتوانێت سەرەتاییترین مافی هاوڵاتیانی خۆی بە دەست بهێنێت و جێ بەجێ بكات ..وەك دیارە لە هەڵبژاردنەكان دەنگی كورد لە زۆربەى ناوچەدابڕێنراوەكان رێژەی زۆرینەیە لێرەدا ئەوە دەردەكەوێت كە هاوڵاتیان خۆبەكوردبوونیان سەلماندوە بۆ یەكلاییكردنەوەیان لە گەڕانەوەی سەر سنوری خاكی كوردستان ، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم ئەگەر چەند كەسێك دابمەزرێنێت و خزمەتێك بكات بەداخەوە بەو شێوەیە سەیری دەكات كە خێرو سەدەقەی كردووە بە ناوچە دابڕێنراوەكان چوونكە وا حسابی بۆ دەكرێت لە قووتی خەڵكی هەرێم دەردەكرێت ،جێی داخە هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە بە هاوڵاتی پلە دوو سەیر بكرێن و بێ بەش بوونیان لە هەر مافێكی ئاسایی خۆیان وەكوو هاوڵاتیەكی كوردستانی سەیر ناكرێن ، بۆ نموونە دامەزراندن لە دەزگاكانی هەرێم و پێدانی پێشینەى هاوسەرگیر و بیمەى كۆمەڵایەتی و سولفەى خانووبەرە و وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی شەشەمى ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم لە قووت و قورگی هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە دەخوات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست