کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەبەز گۆران شنەخان بەردەوام بن لەنوسین

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


هەردوو نوسەرى بوێرو بەتوانا لەدوو بابەتی سەرنج ڕاكێش و پڕ بوێریدا ڕایدەگەیەنین كەئەگەر ئەمجارە شەڕ دەستى پێكردەوە نانوسن و دەچن بۆ شەڕ هاوشان لەگەڵ گەریلاكان شەڕ دەكەن لەدژى توركەكان دەربڕینى ئەم هەڵوێستە جگە لەوەى جێگەى خۆشحاڵى بوو بەڵام من پێچەوانەى ئێوە بیردەكەمەوە و بەئینجازەى گەریلاكان دەڵێم نەبەز گۆران و شنەخان ئێوە قەڵەمەكەتان بەجێ مەهڵێن و دەست مەدەنە چەك بەڵكو درێژە بەنوسین بدەن و ئێمە لەجیاتى ئێوە دەجەنگین و تاخوێن لەجەستەمان دا هەبێت لەبەرئەوەش پێویست ناكات ئێوە بێن بۆ چیا چونكە ئێوەش وەكو ئێمە ئاسا پێویستە شەڕى ڕاگەیاندن بكەن ووشەكانى ئێوەش وەكو گوللەكانى ئێمەن بەدوژمن هەزم ناكرێت بەڵكو هەر ووشەیەكى ئێوە گوللەیەكە دەكەوێت بەجەرگى دوژمن خوێن لەجەرگى ئەو دەهێنێت و تووشى هستریاى دەكات و چۆكى دەشكێنێت و پەنجەكانى دەشكێنێت بەڕێزان نەبەز گۆران و خاتوو شنەفەرەج تەواوى نوسینەكانى ئێوەم خوێندەوە هەموو ووشەكان غیرەت و ئازایەتیان لێدەبارێت و پێمان دەڵێن ئێوە دەست و بردكەن بەڵام بەڕێزان دەبێت ئێوە ئەوە باش بزانن كە ئیمڕۆ كچە گەریلاكان پێویستیان بەوە هەیە بەنوكى پێنوسەكەتان بەرگرى لەشەرەف و كەرامەتیان بكەن بەرگرى لەدایك و خوشكەكانیان بكەن بەرگرى لەنەنك و پور و خاڵ و ژن و ئامۆژنیان بكەن
لەكەمۆڕاڵیەكى ترى پارتەكەى ئەردۆگاندا سەرۆكى شارەوانى ریزا كەسەر بەپارتى دادو گەشەپێدانە بەشێوەى زۆر ناشیرین و دوور لەهەموو بەهایەكى ئەخلاقى و بەشێوەیەكى نائەخلاقى سووكایەتى بەگەلى كورد دەكات لەشەخسیەتى كەسایەتى ژنى كورد دا ئەو بێ مۆڕاڵە دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت كێشەى كورد چارەسەربكەن دەبێت هەر توركێك لەگەڵ ژنێكى كورد ڕابوێرێت و ئائەمەیە كرانەوە بەڕووى كێشەى كورددا بەڕاستى جێگەى گاڵتە پێكردنە كەكەسانێك لەباشوورەوە زووڕنا بۆ كرانەوەى ئاكەپە لێبدەن ئەى دەبێت دواى ئەو ناماقوڵى و شەكرشكاندنەى ئەو بەرپرسەى سەربەپارتەكەى ئاكەپە بەخۆیاندا نەچنەوە یان درێژە بەبەرگرى كردن بدەن لەئاكەپە ئەمە قسەى تەنیا كەسێك نیە لەبەرامبەر گەلى كورد بەڵكو ئەمە بیروباوەڕى ڕژێمێكى ڕەگەزپەرستى شۆڤێنى توركیە لەبەرامبەر گەلى كورد بەباوەڕەوە دەڵێم لەم چالاكیەى شەمزینان كە زەڕبەیەكى گورچ بڕیان لەسوپا دا و ئەژنۆى ئەو سوپا بەهێزەیان شكاند هەندێ لەخزمانى باشوور وەكو پیشەى هەمیشەیى خۆیان هاتنە سەر شاشە و درێژەیان بەبەرگرى كرد لەپارتەكەى ئاكەپە دا و لەبەرامبەردا پەكەكەیان تاوانبار كرد ئەمەش نەك هەر پێویستە پێى پێبكەنین بەڵكو پێویستە گاڵتەى پێبكەین چونكە زیاتر لەساڵێكە پارتى كرێكارانى كوردستان وێڕاى ئەو هەموو زیانەى پێیكەوتووە درێژەى بەئاگربەست دا بەڵام ئەوانەى هەمیشە بەرگرى لەو پارتە دەكەن كورد گوتەنى نقەیان لێوە نەهات هێشتا بەرچاوم ڕوون نیە چۆن پاساو بۆ قسەى ئەو بەرپرسەى پارتەكەى ئەردۆگان دەهێننەوە بۆ ئەوەیان دەبێت چاوەڕوان بكەین .
لێرەدا بەپێویستى دەزانم هەموو خاوەن قەڵەمێك ئەگەر بەچەند ووشەیەكیش بێت توڕەیى و بێزارى خۆى دەرببڕێت لەبەرامبەر ئەم ناماقوڵیەدا،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە