یەكێتى بەرەو پارچە پارچە بوون هەنگاو دەنێت
Tuesday, 08/01/2013, 12:00
پەیامنێرى كوردستان پۆست10/ سلێمانى
دواى نەخۆش كەوتنى جلال تاڵەبانى سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و ڕەوانەكردنى بۆ نەخۆشخانەیەكى ئەڵمانیا و هێشتنەوەى بۆ ماوەیەكى زۆر و دواتریش ڕەوانەكردنى بۆ سەنتەرێكى ڕاهێنانى وەرزشى لەئێستادا ناكۆكیەكى قوڵ بەرۆكى یەكێتى گرتووە و لەچەند كاتژمێرێكى داهاتوو ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى بەسەرپەرشتى عادل موراد و ئامادەبوونى جێگرانى سكرتێرى گشتى بەڕێوە دەچێت و لەمبارەیەوە ئەندامێكى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى كەنەیویست ناوى بڵاوبكرێتەوە بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كە كۆبونەوەكە ئاساییە بەڵام شێوازێكى نائاسایى وەردەگرێت كۆبونەوەیەكى زۆر گرینگ دەبێت ئەو ئەندامە ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند كە دواى نەخۆش كەوتنى تاڵەبانى ئەوە دووەمین كۆبونەوەى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لەكۆبونەوەى ئەمجارە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمد هاوسەرى سكرتێرى گشتى یەكێتى ئامادى كۆبونەكە بێت و ناوبراو مەترسى خۆشى نیشاندا بەوەى ئەگەر هەریەك لەجێگرانى سكرتێرى گشتى یەكێتى و هاوسەرى سكرتێرى گشتى و دەستەى كارگێرى مەكتەبى سیاسى ئامادەى كۆبونەوەكە ببن پێدەچێت گرژى لێبكەوێتەوە و دووریش نیە لەم كۆبونەوەیەدا پارچە پارچە بوون ڕووبدات بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوەشدا ئەو ئەندامە دەڵێت پێدەچێت چەند دۆستێكى دێرینى یەكێتى ئامادەى كۆبونەوەكە ببن بۆ بڵاوكردنەوەى وردەكارى كۆبونەوەكە و بڕیارەكانى پەیامنێرى كوردستان پۆست لەشارى سلێمانى زانیارى زیاترتان پێڕادەگەیەنێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست