تۆ شه‌هید بووي بۆ نه‌مري
Sunday, 13/12/2009, 12:00
پێشکه‌شه به‌گیانی پاکي جوانه مه‌رگ شه‌هید ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌و نه‌به‌ردو نه‌مره‌ی به‌ر له‌وه‌ی حه‌ڤده به‌هاری ته‌مه‌ن پڕ بکا لاوێتي خۆی کرده قوربانی نیشتمانه‌که‌ی ...
به منداڵی....
که تۆم بينی،
خۆت لێتکردم چاکوو چۆنی،
گووتت ئه‌گه‌ر،هه‌ڵه‌نه‌بم
له‌م گه‌ڕه‌که ئێوه نامۆن
به ڕووخسارت وا پێ ده‌چێ
جیرانی نووێن!!
منت خۆشوویست...
منیش هه‌روا
گووتت په‌یمان ،په‌یمانمدا
په‌یمانمدا هاوپیشه‌تبم
،له‌گه‌ڵ هه‌موو پێکدادان و
شه‌ڕه‌به‌ردی گه‌ڕه‌کانا
په‌یمانمدا هاوپیشه‌تبم
له‌شکاندنی...
گڵۆپی سه‌رجاده‌کانا!!
به‌ڵێ هاوڕێم....
په‌يمانمدا
له‌دزینی میوه‌ی کاڵ و نه‌گه‌یيوی
ماڵه جیران
ده‌سته‌کانم له ژێرپێت بێ!!
خۆدزينه‌وه له‌مه‌کته‌با
هه‌موو جارێ
له‌گه‌ڵ تۆدا
له وه‌ختي خۆی ڕێک و پێک بێ!!
به‌ڵێ هاوڕێم...
ڕۆژ ڕۆژ ته‌مه‌ن چقڵی ده‌دا
تۆ گه‌وره بووی منيش گه‌وره
تۆ به‌فکر من به‌باڵا
گووتت په‌یمان...
گووتم برام سه‌دجار په‌یمان
گووتت ئیتر لێره به‌دوا
سوێندی گه‌وره به‌نیشتيمان
به ووڵاتمان به‌کوردستان
به‌ڵێ هاوڕێم
تۆ به‌هارت کرده ڕه‌نگی
پشدێنه‌که‌ت
ئه‌و پشدێنه‌ی
تاقم و تفاقی تێکۆشانی
له‌سه‌ر سینگی خۆی داده‌نا
منیش له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار
له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نی خۆمدا
له گۆڕه‌پانی گه‌ڕه‌کدا
به‌دوای تۆپێک غارمان ده‌دا!!
ئاخر هاوڕێم
خۆ تۆ ته‌نیا حه‌ڤده وه‌رزی
ڕه‌نگ به‌هاریت به‌ڕێوه بوو
توانیت حه‌فتا جاران يه‌خه‌ی سه‌نگه‌ر بگری
له پێشانگای نه‌به‌ردیدا
تابلۆ تابلۆ به‌دیواری خۆنه‌ویستي
هه‌ڵبواسی!!
توانیت گوڵی سه‌ربه‌خۆی
بخه‌يته ناو ئينجانه‌ی ئازادی مێژوو
توانیت له‌سه‌ر سينگی،ئاسمانی نه‌مرانی ووڵاته‌که‌م
یه‌ک ئه‌ستێره‌ی تر شۆڕکه‌یته‌وه!!
به‌ڵێ هاوڕێم
ئه‌تۆ ته‌نيا حه‌ڤده وه‌رزي
ڕه‌نگ به‌هاریت به‌ڕێوه‌بوو
که شه‌هيدبووی تۆ بۆ نه‌مري
که شه‌هیدبووی تۆ بۆ نه‌مری
منيش له‌دوات ،بێ ده‌نگ مردم
تاهه‌تایه و بۆ ئه‌به‌دی.
12/12/2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست