ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر رێگه به خۆپیشاندانی خه‌ڵک بدات و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی حزب له شار نه‌هێلێت
Sunday, 06/03/2011, 12:00
به‌پێی خاڵی یه‌که‌م، برگه‌ی 20ی مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌دا ئازادانه بکات". به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی 11ی کۆنفینسیۆنی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، "نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه له‌وه تێپه‌ڕێت که بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته ...".
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌می مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو مرۆڤێک به ئازادی له‌دایک بووه، وه له رێزگرتن و ماف‌دا یه‌کسانه". به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یه که له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه ...". به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی هه‌یه". به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م "نابێ هیچ که‌سێک کۆیله بکرێ یا ژێرده‌سته بکرێت ..." به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م "نابێ هیچ که‌سێک به‌ره‌وروو بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئازاردان یا سزادانی نزمکهرهوهی نامرۆڤانه". به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م "هه‌موو مرۆڤێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت مافی دانپێنانی وه‌کو که‌س به‌ر له یاسا هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی مافه گه‌ردوونیه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کانی کوردستان به شاری هه‌ولێره‌وه مافی ئازادانه‌ی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان هه‌یه، مافی رێزگرتنیان یه‌کسانانه هه‌یه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا مرۆڤانه و به‌رێزه‌وه بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانیان و ئاسایشیان بپارێزێت.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌هه‌ولێر یا شاره‌کانی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به پارت و ده‌سه‌ڵات گیانگهشکراون، یا ئازاردراون، یا گیراون، یا کرداری نامرۆڤانه‌و نزمکهرهوهیان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه، ئه‌و مرۆڤانه مافی سه‌ره‌تایی ئازادییان پێشێلکراوه، بۆیه ده‌بێ تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و بدرێنه دادگا.
شایانی گوتنه که ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه خه‌ڵکی ئازادیخواز له شاری سلێـمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای گۆڕان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، که‌چی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه به‌خۆپیشاندان نادرێت و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک ئازادانه بێن و داواکاری و ناره‌زایی خۆیان به ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه پارتی چوارده‌ور و ناو شاری به هێزی تایبه‌ت و ئاسایش ته‌نیووه، رێکخستنه‌کانی پارتی، یه‌کێتی قوتابیانی پارتی، پاراستنی پارتی چاودێری چروپریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک و لێره‌وله‌وێ خه‌ڵک ئازاردراوه یا رفێندراوه. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ڵێت "خه‌ڵک مافی خۆیانه خۆپیشاندان بکه‌ن" ، که‌چی ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌ودا ڕووده‌ده‌ن نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی گوتنه‌کانی ئه‌وه، به‌ڵکو مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌کرێت و تاوانیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و کرده‌وه دژ به ئازادی و دیموکراسیانه‌ی که پارتی له شاری هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه‌دا به به‌ڵگه ئه‌نجامی داون بۆ نمونه:
1. داخستنی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتیه‌وه و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی به‌زۆری خوێندکارانی زانستگه بۆ شاره‌کانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی هه‌له‌یان ئه‌نجام دابێت.
2. گرتن و شوینبزرکردنی 9 هاوڵاتی له‌ناو شاری هه‌ولێر له 25ی فێبریوه‌ری 2011 دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی له ناو شار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هیچ کارێکی چه‌وتیان کردبێت، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- خالید شینە حه‌سه‌ن 2- شێرزاد ئه‌بوبكر حسێن 3- ئیسماعیل عه‌بدالرحمن عبدوڵلا
4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵلا 5- ئیبراهیم عه‌لى به‌هدینى 6- شێروان ئازاد
7- ئه‌بوبه‌كر جه‌مال 8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن 9- ئامانج عه‌بدوڵلا (ئامانج عه‌بدوڵلا بە بریندارى لە دەست هێزە چەكدارەكان ڕا دەكات، راپۆرتى پزیشكى تۆمارکردوه و شكایەتى كردوە)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌وانه دوای ئازاردان به‌ردراون.
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی ئازادیخوازی هه‌نده‌ران پرۆتستۆی ئه‌م تاوانکاریانه و تاوانه‌کانی دیکه که له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشانه‌که‌ی سلێمانیه‌وه ئه‌نجام دراون ده‌که‌ین، پێمانوایه ده‌بێ:
1. به‌بێ دواکه‌وتن هه‌موو گیراوان ئازاد بکرین، تاوانباران بگیرێن و بدرێنه دادگا. جگه‌له‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر و گرتن و ئازاردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی خێمەی خۆپیشاندەران و ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی نالیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه.
2. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ زانستگه‌ی سڵا ح ا‌لدین ده‌ست به کاری ئاسایی خۆی بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی داخستنی زانستگه بدرێنه دادگا. ده‌بێ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆکی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌ست له کار بکێشنه‌وه.
3. ده‌بێ پارتی رێگه به خه‌ڵک له خۆپیشاندان بدات، رێگه‌ی گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ژێر بیانوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار نه‌گرێت، ئه‌وه سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره.
4. ده‌بێ پارتی هێزه‌کانی خۆێ له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا هه‌ن (پاراستن، زێره‌ڤان، قوتابیان) له شار بباته ده‌ره‌وه و له‌و ناوه نهیانهێلێ.
پێمان وایه شاری هه‌لێر له ساتوکاتێکی هه‌ستیاردایه و ده‌کرێ تووره‌یی خه‌ڵک توانای بێده‌نگی زیاتری نه‌مێنێت و هه‌لسێ، ئه‌مه له کاتێکدا پارتی و هێزه‌کانی سه‌ربه پارتی ئاماده‌سازیی ترسناکیان کردوه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان و وێرانکردنی شار. ئێمه نامانه‌وێ نمونه‌ی ته‌رابلوس له هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه، بۆیه داوا له لایه‌ن و ده‌زگا ناوخۆیی و جیهانیاکان ده‌که‌ین که به‌رله‌وه‌ی باره‌که به ئاراسته‌یه‌کی خوێناویدا بروات فریای خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بکه‌ون.
ئێمه له کاتێکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ گۆرانی بنه‌ره‌تی و دادوه‌رانه له باشوری کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا له هه‌وڵه‌کانمان بۆ دابینکردنی مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین، رێکخراو و پارله‌مان و ده‌سه‌لاته و ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌کانی لێ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه
بۆ پەیوەندەی کردن بەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە بنێرن
[email protected] . قادر نادر چالاکڤانی مەدەنی سوێد
شاخه‌وان شۆڕش.... نوسەر ..دانیمارک
. ڤیان عەبدولرەزاق مامۆستا سوێد
پٶلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد
ڕزگار شوانی... پێشمەرگەی دیڕین... سوێد
مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک
روناک ئەحمەد نوسەرو چالاکڤانی ژنان ئەلمانیا
سەفوەت جەلال نوسەر سوێد
ئارێز دارا پور چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌لمانیا
گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارام عه‌لی نوسه‌ر سوێد
هیوا ناسح نوسەر سویسڕا
هه‌لگورد تاله‌بانی ..پاریزه‌ر سوێد
شه‌ماڵ عه‌لی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
ئازاد که‌ریم ئه‌ندازیار سوێد
ڕزگار سالح نوسه‌ر هۆڵه‌ند
کامیار رامیار نوسەر ئوسترالیا
یاسین بانی خێلانی نوسەر سویسرا
نەجیبە مەحمود هەلسوراوی مەسەلەی ژنان . سوێد
عەباس شوان نوسەر و ڕۆژنامەنوس فینلەند
ڕیگا رەئوف هەلسوراوی مەسەلەی ژنان سوێد
بابان عوسمان ..فیدراسیۆنی پەناهەندەکانی سوێد
هێمن رەئوف شاعیر و نوسەر
د ناجی گولپی دکتۆر هەلەبجە
خەبات نەوزاد رۆژنامەنوس هەلەبجە
ئیحسانی مەلا فوئاد ڕۆژنامەنوس کفری
حەسەن جودی ڕۆژنامەنوس سوێد
ئاسۆ جەبار نوسەر تورکیا
هاوڕی باخەوان نوسەر ..هۆلەندا
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
محسن کەریم نوسەر
کۆیار رەئوف نوسەر بەریتانیا
ئاسۆ عەزیز چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سۆران عەبدولقادر کۆستە نوسەر نەرویژ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست