نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رنامه‌ی به‌رنامه
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌رنامه‌ی که‌شکۆڵ هه‌بوو دوایی گۆڕڕا به به‌رنامه‌ی به‌رنامه، ئیتر ماوه‌ی ئه‌م هه‌ژده ساڵه ئه‌م به‌رنامه‌یه تاکه به‌رنامه‌ی کۆمیدی و ڕه‌خنه‌یی بوو که له‌لای میلله‌ت په‌سه‌ند کرا بوو وه به زه‌وق و شه‌وقه‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و نرخه‌ی له‌لای زۆر که‌س نه‌ما و له به‌شداربوانی به‌رنامه‌که که‌وتنه گومانه‌وه! زۆر که‌س ده‌یووت ئه‌مانه ڕه‌خنه ده‌گرن و به‌ڵام هیچ شتێکیش ناگۆڕڕێت که واته سودی چییه؟ که‌سانێکیش هه‌بوو به ده‌سکه‌لای ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌زانیین چونکه هه‌موویان ده‌ستکه‌وتی باش و خه‌ڵات ده‌کران و ته‌نانه‌ت دکتۆر شێرکۆ به‌شداریش بوو له ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرا که پاساوێك بن بۆ ئه‌وه‌ی که گوایه دیموکاتیهت هه‌یه وله‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ناسه دانێکیش بێت بۆ ئه‌و هه‌موو بێزاریه‌ی له دڵی میلله‌تدا په‌نگی خواردۆته‌وه. ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌ك ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕاوه‌ستا بوو که‌چی دوێنێ شه‌و ده‌ستی پێکرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی بێتام! بۆیه من پرسیارێکم له به‌شداربوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌یه. ئایا ڕاسته ئێوه ده‌سکه‌لای ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن یان له به‌ره‌ی میلله‌تن؟ چونکه ئێسته بار‌و دۆخێك له کوردستان له ئارادایه که هه‌مو که‌س پێویسته خۆی ساغ بکاته‌وه، ئایا گه‌نده‌ڵی پێ باشه یان گۆڕان! ئێوه‌ش له که‌ناڵێك کار ده‌که‌ن له خاوه‌نه‌که‌ی هێرۆیه که له‌لای میلله‌ت له ساجده‌ی ژنی سه‌دام چاره گرانتره. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ش بگرن ئێسته ته‌له‌فزیۆنی ئازاد هه‌یه و بچن له‌وێ کار بکه‌ن ده‌نا که‌س گوێتان لێناگرێت، بۆ خواش پێتان ده‌ڵێم ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه به‌رنامه‌که‌تان ڕاگرن، چونکه دوایی که به‌ئیزنی خوا و هیمه‌تی میلله‌ت که‌ناڵی هێرۆسات قفڵی لێدرا ئێوه‌ش ئه‌و کاته ڕوو زه‌ردی دنیا و قیامه‌ت ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست