کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێن ئەوانەی، دژی تووڕەیی گەنجانی کەلار بوون (نەبەز گۆران بەنمونە)

Friday, 09/08/2013, 12:00


ئەمە سێیەم جارە، گەنجانی کەلار ئەو گوماوە پیسە دەشلەژینن کاتێک کە دەیان نووسەری دەربار، قەلەم و وشەکانیان، دەکەنە بەردەباز بۆ دەستکەوتی خۆیان، ئیتر بۆ پلە و پایە بیت یان بۆ مشتیک لە دۆلاری سەوز، ئەوان رسوایان دەکەن
ئەوانەی دژایەتی خۆیان بۆ ئەو شیوە کتێب سوتانە بەیان دەکەن، زۆرینەیان لەهەوادارنی پارتی ویەکیتین یان کەسانی هەلپەرستن، کە لەدەیان سوتان و تیرۆرو تاوانی دەسەلات هەلوێستیان نەبووە. ترسەکەشیان ئەوەیە هەست دەکەن گەنجان هوشیار بونەتەوە وا دەمامکەکانیان هەلدەدەنەوە . یان نووسەری دووڕوو بوون، خۆشیان هاوشیوەی ئەو نووسەرە دەربارانە کاری قێزەوەنیان هەیە.

نەبەز گۆران خۆی بە دۆست و هەواداری بەختیار عەلی ئەژمار دەکات بۆیە تینی دایە خۆی و خۆی کرد بۆ پشتگیریی لە بەختیار، کە لە رۆژنامەی (باس)ی سەر بە دەزگای پاراستن دەنووسێت، نەبەزیش بوو بە شاعیر و شیعرێکی لە سەر نووسی و بە باڵای بەختیارییدا هەڵدا، گوایە بەختیار دەریا و نیشتمانە، بێ ئاگا لەوەی هەر کەسایەتیەک ئەگەر کەوتە دوای پارە و پول کەسیتی لەق دەبێت، لێرەدا بەختیار و نەبەز لەگەڵ کتێبەکانی فەرهاد پیربال هیچیان نەگووت بەپێجەوانەوە پێشیان خۆش بوو، چونکە ئەوکات ئەم نەبەزە بەناو هاوسۆزی گۆران بوو، نەبەز بەر لە نوسین و پرەنسیب، نووسەرێکی خێلەکی و هەرزەکارانە رەفتار دەکات، یەکتر ناسین دەکاتە پیوەر نەوەک پرەنسیب.
نەبەز بۆیە داکۆکی لە بەختیار دەکات چونکە باکگراوەندی خۆی لەبەختیار خراپترە بەوەی ماوەیەک چەکداری پارتی بووە تەنانەت لەشەری ناوخۆش چەکدار بووە، کە ئەگەر سەیری بابەت و دیدارەکانی بکەن بەتایبەتی کە لەم لینکەی خوارەوە هەیە، نەبەز سەرسامە بە گەورەترین جەلادی قەلەم و دەنگی ئازادیخواز (مسرور بارزانی)
ئەو سەرسام بوو بەیەکی لەجەلادەکانی هەکاری و مەرسەدەکەی پەرلەمان دژی خەلکی بنەسلاو ە دارەتوو (جەوهەر نامق). هەروەها سەرسام بووە بە مەلا مستەفای بارزانی کە یەکەم سەرکردەی داهێنەری کوردە لە دزینی پارەی شۆڕش و ئاشبەتال و تیرۆری کوردانی ڕۆژهەلات و باکور
نەبەز گۆران لەسەر پێی خۆی ناڕوات، هەر دەمە کەسێک و لایەنێکهەلدەسێنێتە سەر پێ و قەلەمەکە دەداتە دەستی، ئەو هەر رۆژەی سەرسامە بە بەرپرسێک، بە سان و باڵی نووسەرێکیدا هەڵدەدات، گرنگ کێ بازاری گەرم بێت پارچە هەلبەستێکی بەسەرا دەلێت:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=472a7287


ئەردەلان عەبدوڵڵاش، رەنگە کەم کەس ئەم کابرایە بناسێت، لە نەبەز گۆران خراپترە، ترسنۆکێکی لە زیادە بەدەرە، ماوەی چەندین ساڵە نە دەنگ نەرەنگی مابوو بەتایبەتی دوای ئەو نوسینە ئابروبەرەی دژی شەهید سەردەشت عوسمان کە بەئاشکرا ماستاو بۆ پارتی و بارزانی دەکات، ئەمیش دەیگوویت پارتی سەردەشتی تیرۆر نەکردووە، ئەوە بوختانی گۆرانە.هەموو ئەم پاکانەیەی ئەردەڵان عەبوڵڵاش تەنها لە پێناوی رازیبوون و چاپکردنی کتێبێک، کە لەدەزگای ئاراس بۆی چاپ بکات.
http://www.kurdistannet.org

لەوەش قێزەوەنتر، ئەم ئەردەڵانە پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، کوردستانپۆست ئاگادارە بابەتێکی لەسەر مەلابەختیار نووسی، کە ژنی سێێەمی هێناوە، بەلام کاتێک مەلا بەختیار هەڕەشەی لێکرد، ئیتر کەوتە پاکانە و بەرائەتی بۆ دا، لە ترسا وازی لە نووسین لە کوردستانپۆست هێنا، کە پێ دەچوو یەکێ لە بەرائەتەکان بێ بۆ مەلا بەختیار
ئاخر ئەردەلان تۆ نە لەکات و شوێن لە فەلسەفەی مێژوو دەگەی، نەجیاوازی لەنێوان پرۆتستۆی چەند گەنجێک لەگەل سوتانی کتێبخانەکان دەگەی، چۆن ئەمانە لەیەک دەدەیت؟ ئەمرۆ پرۆتستۆی مەدەنی شیوازی گۆردراوە بۆیە بۆگەیاندنی پەیامەک بەدەسەلات یان بەلایەنێکی سیاسی و ئایدیەلۆجی خەلک پەنا بۆ زۆر شیوە دەبات کە دەنگدانەوە و کاریگەری هەبێت.
هەروەک ژنانی فیمنیست کە ئەمرۆ هەڵدەستن بەخۆ روتکردنەوەیان لەدژی ئاین دا بەنمونە ئەوەی عالیە کەکچە میسریەکە ولەبەردەم سەفارەتی میسر ئەنجامی دا بەئاستی خۆپێشاندانە ملیۆنیەکان توانی میدیای رۆژاوا بۆ دژایەتیکردنی دەستوری میسر بکاتە هەوالەکانی، ئەوەی ئەم گەنجانەی کەلاریش هەمان قومبەلەی میدیایی بوو کەتوانیان رسوای ئەونوسەرە دەربارانە بکەن و وانەیەکیش بدەنە نوسەرەکانی تر کەسەردەمی تەلەکەبازی وتە و نوسینەکانتان بەسەرچوو کەئەگەر دروۆمان لەگەل بکەن
بۆیە بەگەنجانی کەلار دەلێم مەترسن، هەموو شتەکی سەرەتایی، کاردانەوەی وای هەیە، بەلام لەئایندەیەکی نزیک ئەو رسواکردنی نوسەرە دەربارانەبەدەستی ئیوە دەبتە سەروەریی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە