کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەوە دەچێت رووداوەكانى بادینان تەنها كێشەى جێگاكانى مەساج و مەى فرۆشتن نەبێت

Friday, 02/12/2011, 12:00


دەكرێت بۆ رووداوەكانى زاخۆو و سمێڵ و ئەگەر جێگاى دیكەشى بە دوادا بێت لە دوو تێروانینەوە شرۆژڤە بكرێت:

1 ــ كەڵەكە بوونى نارەزایەتی خەڵكە بەرانبەر بە دەسەڵات لە باشوورى كوردستان، كە تا ئێستاكە نەیتوانیوە چەمكى دیموكراسى و عەلمانیەت بە دیوە رۆشن و جوانەكەیدا بە خەڵك بناسێنێت، كە بریتییە لە بونیاد نانى تاك لەسەر قەبوڵ كردنى بەرانبەر هەروەها شەفافیەت و عەدالەتى كۆمەڵایەتى و دروستكردنى تاكى كاراو بەرهەمهێنەر، لە جیاتى ئەوە لەم هەرێمەدا وردە فرعەون و دروست بووەو گەندەڵى و نەبوونى شەفافیەت و ناعەدالەتى .
2 .. بە داخەوە حزبە ئیسلامیەكانى باشوورى كوردستان سەركردەكانیان باسى ئازادى و دیموكراتى دەكەن، ئەمە لە كاتێكدا ئەندامەكانیان بە بیرى تالیبانى پەروەردە دەكەن، خەڵكى خوارەوەیان وا بیردەكەنەوە كە هەر ئەوان راستن، نازانن بیروراى جیاوازو ژیانى شارستانى ئەمرۆ چى دەگەیەنێت، لە زۆر شارەكاندا ئەگەر دوكانێكى مەى فرۆشتن لە دەرەوەى شارەكانیش هەبوبێت خۆیان گەیاندوەتى و تەقاندویانەتەوە، بێ گومان كەس ناڵێت مەى خواردن شتێكى باشە، بەڵام دەچێتە دەروازەى ئازادى تاكەكەسیەوە ، ئەگەر قەدەغە بكرێت وەك و ئێران و سعودیە تلیاك و حەب و شروب و...... جێگاى دەگرێتەوە كە ئاسەوارەكەى لە مەیخواردنەوە خراپترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە