ده‌رگا
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
به نیاز نیم باسێك له ده‌رگایه‌ك بكه‌م كه ناونیشانهكهیم له بیر كردوه یان به وهێفكردنی ئه‌دره‌سه‌كه‌ی بدۆزمه‌وه, یان كۆن بێ و ئه‌مڕۆ بمه‌وێ نۆژه‌نی كه‌مه‌وه , ده‌رگایه‌ك نیه بۆم جیا بكرێته‌وه تا باسێكی تایبه‌تم هه‌بێ له سه‌ر خودی ده‌رگا. هه‌موو ده‌رگاكان له دوو ڕوویان و كاریزماكنیان له یه‌ك ده‌چن, شت ده‌شارنه‌وه و شت ده‌رده‌خه‌ن . ده‌زانم بۆ جیا كردنه‌وه‌ی ماڵه له ده‌ر و له جیران بۆ به‌رگریه له سه‌رما وتۆفان, بۆ پارێزگاریه له ناحه‌ز و چه‌ته‌كان, بۆ جیاوازیشه له نیوان ماڵه‌كه‌ی ئه‌وان و خۆمان. ده‌زانم هه‌ندێ جار سنوری وڵاتانه یان به‌رزه به قه‌د و باڵای دیواری قهڵاكانه. به‌ڵام زانیاریه‌كی له هه‌موو گرنگتر ئه‌ویه ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی برا و باوكه‌كان بێ یان ژن و میردهكان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بێ یان ئازار موڵكی خۆمه .وه ئه‌وه‌ی ده‌روه‌ش بۆ ێوه‌یه ئه‌گه‌ڕ ڕووم خۆشه جلم جوانه نیوانمان هه‌ره زه‌رده‌خه‌نه و قسه بێ ماناكانه ئه‌وه له پێناو ئێهویه . ئه‌زانم ئه‌زموونی ده‌رگا له گه‌ڵ چیرۆكی لێك جیاكردنه‌وه‌ی شته‌كانی من و شته‌كانی تۆ شرۆفه‌ی كرد.ئه‌مانه ده‌زانم له مه‌ڕ ده‌رگا خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌ڵین هیچ ماڵێك بێ ده‌رگا نابێت. به‌ڵام باسی من له سه‌ر ده‌رگایه له ناو ده‌رگا . باسی ده‌رگای بوونمان و زیندانی بوونی خۆمه له ناو جه‌سته و ئه‌سیر كردنی جه‌سته‌یه به دیار بوونمه‌وه .
بوونم وه‌كوو ده‌رگایه‌ك ده‌بینم نه‌كه‌س ئه‌توانی بیكاته‌وه و نهكهسیش له داخستنیدا شاره‌زایه , كلوم و پاس ۆردی كردنه‌وه‌ی هه‌رلای خۆیهتیمه . نامۆی خۆم چه‌شنی هه‌موو خۆیهتێكانی دی , هه‌ر چه‌شنی هه‌موو دهرگایك نه دیوی ناوه‌وه‌م ده‌ره‌وم ده‌بینێ وه نه ده‌ره‌وه‌ش ناوه‌وه ده‌بێنی .وه هه‌ر خۆیتیمه له‌م دوو دیوه دێت و ده‌چێت و گوزه‌ر ده‌كات ,و ڕێگای سنور بزاندنیان ده‌گرێ.
ها كه سه‌ر خه‌وێك ده‌شكێنم ده‌ره‌وه‌ی بوونم زه‌فه‌ر ده‌بات له كونێكی وێنا كرا‌و بۆ ناوه‌وه‌م ئه‌ڕوانی. كه چۆن بێجگه له ڕه‌ش و سپی ڕ‌نگی تری تێدا نیه , كه هه‌ر ساته‌ی به جۆرێكم, جارێك سه‌ر خۆش و جارێك بێ پۆش , جارێك مێ باز و جارێكیش سه‌رۆكی شاره‌وانی , هه‌ر منم به بێ باڵ ئه‌فڕم به ئاسمانه , وه هه‌ر له‌و لهحزیه نان و ماستێ له گه‌ڵ دایكم به چایه‌كه‌وه فڕدهكهم پێشی ده‌ڵێم واته‌ی چی ده‌گه‌ێنی ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له خوانه , هه‌ر له‌وێدا وه‌ك پاڵاوان ده‌مرم و له گه‌ڵ مردۆكان و خوا پیغهمبهرهكاندا دهئهخافم , منم له‌ناو پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ر وا ده‌خنكێم , وه ههرمنیشم له سه‌ر منبه‌ر وتاربێژم توڕدهبهم هیمن ده‌بم ده‌جه‌نگێم , نه وڵاتم هه‌یه نه سنور, به‌ڵام هه‌ندێ جار خوێن ده‌ڕێژم وه‌ك (هیتلر)م, وه‌هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌ش خوێن ده‌بینم له خۆم ده‌چم به دیار هاوڕێكی برینداروه تێر ده‌گریم . هه‌ر منم له گه‌ڵ ئه‌و ژنه دراوسێهی ماڵی دایكم له هه‌وه‌س بازی دانامرێكم هه‌ر منیشم له ناو ئاره‌قه‌ی شه‌رم له گه‌ڵ كچی پۆله‌كه‌مان تهتهڵهم دێ . له‌م غه‌فڵه‌ته به خهبهردێم هه‌ر چی كونێك بڕوانیته ناوه‌وه‌م تووند و تۆڵتر دایئهخنم.
نامۆبوونم هه‌ر چه‌شنی ده‌رگایه‌كه گه‌ر چه‌ند بیكه‌یته‌وه ناوه‌وه‌م ئه‌وه‌نده‌ی تر له گوشه‌یه‌كی تاریكتر و بچووك تر خۆی ته‌نگ ده‌كات. له‌و ساته‌شدا مه‌ودای ده‌ره‌وه‌م هه‌ر چه‌ند كراوه بێت هه‌ر فروانتر خۆی ده‌نوێنی . به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕهشبایكی ئه‌وینداری كه هه‌ڵ بكات ده‌ست به كرانه‌وه داخستن ده‌كات به‌ڵام كونجی خۆ شاردنه‌وه بزر ناكات. له گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی سه‌رشێتیمدا ده‌ره‌وم له ناو ناوه‌وه‌م زیندان ئه‌بێ بۆ هه‌تا هه‌تایه كلۆم ده‌ده‌رێ رووی ناوه‌وه‌م ئه‌بێت به ده‌روه‌م و دهرهوهمیش ئه‌بێت به ناوه‌وه‌م و ئیتر بوونم به بێ شوێن و به بێ مه‌كان بزر ده‌بێت .
ناوه‌وه‌ی بوونم به حه‌سره‌ته‌وه‌یه ده‌ره‌وه‌ی بوون ببینی و له شوێن ئه‌و بێ,ئه‌بێ چۆن گوزه‌ران بكات . ئایا هه‌ر به‌ده‌ركه‌وتن و به بینینی ڕوناكی كوێر نابێت ؟, ترس دای ناگرێ ؟, به‌ر چه‌قۆ نادرێ ؟, له زمانی تێده‌گه‌ن ؟, هاوڕێی ده‌بێ؟, ئه‌توانێ ئه‌ویش ڕووی خۆش و كراوه بێت, سڵاو له هه‌موو كه‌سێك بكات سڵاوی هه‌موویشی بداته‌وه؟ , ئه‌توانی چای و نه‌رگه‌له بخوات و قسه و باس بكرێت و نه‌ڕشێته‌وه ؟ , ئه‌توانێ دوعا ببینی هه‌تا هه‌تایه به پیاوه‌تی خۆی نهتلێتههوه ؟ , ئه‌توانی ڕۆژنامه‌نوس بێ ئازاری خه‌ڵكی نه‌بینی و گۆیی زه‌وی وه‌ك به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن وینا كاته‌وه ؟, ئه‌توانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بێ و كه ماعشهكهی وه‌رگرت بیر له ده‌نگده‌ره‌كانی نه‌كاته‌وه ؟, ئه‌توانێ سه‌رۆكی حكومه‌ت بێ به بێ حیمایه نهسۆڕێتهوه, یان شه‌وێك له قالاوه یان باداوه خه‌و بهیباتهوه ؟, ئه‌توانی كه به سیاره تێپه‌ڕ ببێ و ترس له شۆڕشی چه‌وساوه‌كان جامه‌كه‌ی ڕه‌ش نه‌كاته‌وه ؟. ئه‌توانێ هه‌م باوكێك بێ و هه‌م دیوزمه‌ی مه‌رگ ڕۆڵه‌كانی له شرینی خه‌ودا له ژیانیان جودا كاته‌وه ؟ . ئه‌توانی ئه‌ندامی پارتێك بێت له كونگرهكان چه‌پڵه لێدات به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك قه‌ت سه‌ر به‌رز نه‌كاته‌وه ؟, یان سه‌رۆك بێ و په‌نجا دۆڕان به سه‌روه‌ری ئه‌زمونی شۆڕشه‌كه‌ی له وته‌كانی دوپاتكاتهوه ؟. ئه‌ی ئه‌توانی سه‌رۆكی وڵات بێ و دمێك ده‌ستی ئه‌نفال ماچ كات و دمێكی دی په‌ته‌كه‌ی (علی حسن المجید) شل كاته‌وه ؟. یان قهڵادۆشكانی ده‌ستی ئازادی بێ و له گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژنامه نوسهكهی ده‌روه‌ی وڵاتم تێڵا كوژی نه‌كات و نهینێرێتهوه ؟. ئه‌ی ئه‌توانێ خۆی عاشق بێ و كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی توندر نه‌كاته‌وه ؟.
ئه‌ی كه ئێستا ده‌ره‌وه‌ی من جیگیری شوێنی ناوه‌وه‌ی منه له دهنیابینێكی تردا جیهانێكی جوانتر جودا ده‌كاته‌وه ؟, ئه‌ویش له تاركی ونسرمی شوێنه‌كه‌ی جارانی من شه‌و كویر نه‌بووه و له‌رز دای نه‌گرتوه ؟, یان له ناو بێخهفێكی پڕ له په‌ڕی ڕاستگۆی و چاكی و پاكی خه‌و نایباته‌وه ؟ . ئه‌و هه‌موو شاخه له ناكۆكی و ئازارانه دڵیان نه‌ته‌قاندوه ؟ یان شیعری دایك گڵوڵه خه‌مه‌كانی بۆ ناو په‌رتوكه‌كانی دنیا غلۆر ده‌كاته‌و له چه‌شنی چه‌ندین قهێیده و رۆمان ئاواز و وێنه هه‌ر دیه‌وێ ده‌ره‌وی پێ ئاگاداركاته‌وه . به‌س ئێستا زانیم ئه‌م حه‌سرتی منه چی شێتییهكه ,و ئیستاش زانیم ئه‌و ووشه ناڕێكانهی ناو شیعره‌كه‌ی شێركۆ , كه له وینایهكی منداڵانه ده‌چێت غلۆر بوونه‌وه‌ی ڕاستی ناوهوهێتی به‌ڵام به‌م چه‌شنه نه‌بێت زوو سه‌ری ئه‌بڕی و سێداره‌ی بۆ هه‌ڵبه‌سترێ .
من نازانم كه‌ی ئه‌م ده‌رگایه هاته بوون . ئه‌و كاته‌ی به گوناحی گه‌نم خواردنم كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی پڕ ئازار , یان ئه‌و كاته بوو كه بوونم بوو به كاڵا و نیردرا بۆ بازاری كار . ئه‌و ساته‌ی كه له‌دایك بووم یان كه چووم بۆ سه‌ره‌تایی ,ئه‌و كاته بوو هێشتا برسی و تینوو بووم شیریان لێم بڕی, یان برسی بووم تێربوونیان كرد به خورادنی نیوه‌ڕۆ و ئێواره و چای به‌یانی یان بۆ ده‌سكه‌وتنی ڕه‌نج ده‌ده‌م تا پڕ بوونی هه‌گبه‌ی خاوه‌نه‌كانی. ئه‌و كاته بوو كه براكه‌م هه‌ی بوو من نهم بوو . یان ته‌مه‌ڵه‌كان زۆریان هه‌بوو ئێمه‌ش بێبه‌ش بووین . ئه‌و كاته بوو كه خۆمدا به ده‌ست خودا و بته‌كانه‌وه , یان ئه‌و كاته‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه دروستم كردن بوون به خودایه‌ك به‌سه‌ر بوونهمهوه. ئه‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ی ده‌م كرد به‌شی بژێوی خۆمی نه‌ده‌كرد یان به‌رهه‌می من ڕژایه ده‌ریا و بۆ چڵه گه‌نمێ هه‌زار شه‌ڕی هه‌ڵگیرسانده‌وه . ئه‌و كاته بوو كه ووتم (وه‌ك بتپهرستێ ڕووئهكهمه چاوه‌كه‌ت) یان ئه‌و كاته بوو له ئاپۆڕهكهی به‌عشیقه مێشكی دوعا نوسا به بلۆكه‌كه‌ی ده‌ستمه‌وه. ئه‌و كاته بوو كه به نهعلكهم و ده‌م چاوی سه‌دام توڕه‌یم دامركانده‌وه یان ئه‌و كاته‌ی له هه‌موو ده‌زگاكاندا ڕه‌سمی سه‌رۆكه‌كان وا بوون به دیان و سه‌دان به بان سه‌ر سه‌رمه‌وه . ئه‌و كاته‌ی له (معسكر خالد) پێشمه‌رگه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد , یان هه‌ر له‌و كاته ماچێكی گۆنای (ێه‌دام) له گفتوگۆدا تا ئێستا ده‌ست و پێی شۆڕ‌شیان سڕكرد . ئه‌وكاته‌ی له ناو چڵه زیتونهكانی (سهرگڵو) كوشتنی (مامه ڕیشه)یان حه‌ڵاڵ كرد یان ئه‌و كاته‌ی (گا) یكیان بۆ ئیشه‌كه‌ی (عبدالرحمان مێگفی) زیاد كرد . ئه‌و كاته‌ی به خوێنی شورای (نسیج) له سه‌ر ڕێی (عنكاوه) و به ده‌ست و په‌نجه‌ی بۆیغاوی (ئاراز)م دیواره‌كانی (پارێزگا)یان سور ره‌نگ ده‌كرد یان له‌و كاته‌ی ڕابهرهكانمان به خشپهوه بۆ هه‌نده‌ران ڕایان‌كرد و له ناو دارستانه چڕه‌كانی ئوسترالیا و بهستهڵكهكانی نرویج و تاوهركهی كه‌نه‌دا په‌رتووكی پیلانی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی سوریان بزر كرد . ئه‌و كاته‌ی چه‌ندین پارتی نوێان بۆ ڕزگاری دروست كرد یان ئه‌و كاته‌ی له‌و پێناوه‌دا ده‌ستی چه‌پ و ڕیش درێژی و سمێڵ قرتاندن روخساری مرۆڤبوونمیان به‌فیدا كرد .له‌و كاته‌دا كه په‌نجه‌ی دۆشاو مهژهمیان كرده شایه‌تمان یان ئه‌و كاته‌ی له‌ناو هه‌موو پهنجاكانمدا هه‌ر ئه‌ویان كرده بكوژی مرۆڤه‌كان .
نازانم بوونم كه‌ی وا تۆرا و نوسا به دووڕوی ده‌رگایه‌كه‌وه كه به زحمه‌تی و شێواوه‌ی نه‌بێ به یه‌ك شادنهبنهوه....... نازانم پارچه‌كانی جه‌سته‌م قوربانی و پاسه‌وانی ده‌رگاكانه . یان زیندگی و حه‌زه‌كانمان له ڕه‌وتێكی یه‌كتربڕ و تێهڵكێشراودا به بێ ئه‌وه‌ی جسته‌ی هه‌بێ و هه‌ستپێكراو بێت له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مومانه‌وه داڕێژه‌ری پرۆسه و میكانیزمی زیندانی تێكڕای بوونمانه.... . . ناشزانم خۆم چۆن بدۆزمه‌وه له((بووندا یان له هه‌بووندا!)) ..تۆبڵێی شۆڕشێك ئامانجی ((خۆشگوزرانی بێ یان مرۆڤایه‌تی)) ئه‌م ده‌رگایه‌م بۆ بشكێنێ . نه ناوه‌وه‌م پاشایه‌ك بیت له ڕاستی, و نه ده‌ره‌وم ماڵێك بێت پڕ له درۆ. نازانم ((شۆڕشێكی خۆڕای یان شۆڕشی خویناوێ)) توانای شكاندنی ئه‌م بهربهسهتهی هه‌یه و پاڵاوانه .
زۆر ده‌ترسم ناخم زیندانی ڕاستگۆی ڕه‌ق و ته‌ق بێت و ژیانیش درۆێكی پڕ سۆز و بێ مه‌ودا , هه‌موویشی له ئه‌فسانه‌ی ته‌مه‌نێكی بێ گۆڕان و هه‌تا هه‌تا بێ .تاكه‌ی ناوهوم له تاریكی جه‌ستم زیندان بێ . تاكه‌ی ئه‌م ناڕازی و عجول پڕ گوومان و ئه‌ویش شاد و بێ ده‌نگ و له بیابانیكی پڕ یه‌قین, ئه‌م تازهگهرا و ئه‌ویش كۆن پارێز , ئه‌م هی كوڕكهمه ئه‌و باپیرمه, ئه‌م پڕ داهێنان و گۆڕان و ئه‌و دۆگم و چه‌قبه‌ستوو. ئه‌م نه‌فره‌ت لێكراو ئه‌ویش هه‌موو شتێكی پیرۆز .ئه‌م سبه‌ی دێته بوون ئه‌م ئێستا ده‌ژی. چه‌شنی هه‌موو بوونێك ده‌رگا نامۆی بوونمه و خۆیهتێمی دووكه‌رت كردوه به بێ شكاندنی ئه‌و ده‌رگایه هه‌موو شۆڕشێ درۆیه . به بێ ئاشت كردنه‌وه ویه‌ك پارچه‌بوونی بوونم هه‌موو ههبونێك ئه‌فسانه‌یه‌كی ده‌ستخه‌ڕۆیه . زمانم بێجگه له گه‌ورترین قفڵ شكینی بوونم جادوولێكراوێكی ڕنجهڕۆیه ,هه‌موو جه‌سته‌م له شیر و هه‌نگوینی به‌هه‌شتی هه‌بووندا هڵبزهنرێ سه‌رخۆش و خهوبردهی به‌ر زیندان و ئفرێنراوێكی كه‌م وێنه‌یه . نامۆی به خۆم و به زمانم, نامۆی به به‌رهه‌م و جه‌سته‌م چه‌قی گردوونی به‌رده‌م گۆڕانی من و تۆیه .دهرگایكه هه‌مومان ده‌یچێنین ئاوی ده‌ده‌ین گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین , ده‌رگاكان به جۆرێكی تر و بڵندتر ئاڵۆزتر و ڕه‌نگ تۆختر و تاریكتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌گوازینه‌وه بۆماوه‌ی ده‌كه‌ین .
دهرزهكان و قڵشتی برینه‌كانی ده‌روه‌مان بۆنی بۆگاناوی و وهڕسهێنهری ده‌روه‌مان وا بوونمان دهخهنكێنی و دهڕزێنی و له به‌ین ده‌بات. ئه‌مه مه‌ینه‌تی هه‌موو بوونمانه بێ جیاوازی چین و توێژ به بێ دابڕن له نیوان نێر و مێ و ئه‌مڕۆ و سه‌بینێ و دژه‌كانه . له شكاندنی ده‌رگاكان ئێمه ((ده‌بێ ببین به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ببین نه‌ك ئه‌وه‌ی ببین به‌وه‌ی ده‌توانین ببین))* .ئامانجی ژینمان خۆ دروست كردن بێ نه‌ك خۆش گوزه‌رانی وله‌زه‌تی و چێژوه‌رگرتنی ڕه‌های بێ . وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ خودی خۆی .
*ئه‌ریك فرۆم (چه‌مكی مرۆڤ لای ماركس)ل97
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست