لەیلا زانا ڕەمزى نەتەوەیى كوردە
Friday, 25/12/2009, 12:00
جارێكى تر لەیلا زانا لەلایەن توركیاوە بەئامانج گیرا و بەوە سزادرا كەنابێت بۆ ماوەى پێنج ساڵ كارى سیاسى بكات ئەم قەدەغە كردنە لەكاتێكدا بوو كەزانا لەساڵى 2004ەوە لەدواى ئازادبوونى لەزیندانەوە تائێستا پەیوەندى بەهیچ پارتێكى كوردیەوە نەكردووە هەروەك ئەحمد تورك سەرۆكى پارتى كۆمەڵگەى دیموكراتى لەدواى قەدەغەكردنى پارتەكەى لەزینداندا ڕایگەیاند كەلەیلا زانا پەیوەندى بەپارتەكەى ئێمەوە نیە بەڵام نازانم هۆكارى قەدەغەكردنەكەى چیە جیاواز لەساڵى ڕابردوو كەلەیلا زانا سزاى دوو ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا لەمماوەیەشدا بۆ ماوەى پێنج ساڵ لەسیاسەتكردنى لێقەدەغەكرا بەڵام هیچ كاردانەوەیەكى ناڕەزایەتى بەرامبەر ئەم قەدەغەكردنە لەسیاسەت لێنەكەوتەوە هێمن میرانى مامۆستاى زانستە سیاسیەكان هۆكارەكەى بۆ ڕاگەیاندنەكان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت هەرچى ڕاگەیاندنەكان بوون چاوى كامێرا و نوكى قەڵەمیان لەسەر ئەحمد تورك و ئەندام پەرلەمانەكە بوو باسە لەیلا زانایان نەكرد میرانى لەبایەخى داخستنى دەتەپە و سیاسەت قەدەغەكردنى لە(37)سیاسەتمەدارەكەى كورد كەمكردەوە ووتى توركیا بەم هەنگاوە پێگەى سیاسى و جەماوەرى ئەم كەسانە و پارتە كوردیەكانى بەرەو پێش برد لەبارەى لەیلا زاناشەوە كەلەئێستادا بەئامانج گیراوە هێمن میرانى دەڵێت لەیلا زانا جگە لەوەى كەڵە ژنێكى هەڵكەوتووى كوردە خاوەن پێگەى سیاسى نێودەوڵەتیشە و هەروەها بۆتە ڕەمزى نەتەوەیى كوردیش بۆیە لەئێستادا بەئامانج گیرا بەڵام میرانى جارێكى تر ئەوەى تەئكید كردەوە كەكورد بەهیچ شێوەیەك بەم هەنگاوەى توركیا زیانى پێنەگەیشتووە بەڵكو زۆریش قازانجى كردووە بەڵام لەساڵى ڕابردوودا كاردانەوەكان دژى سزادانى لەیلا زانا بەمشێوەیە بوو
كاتێك لەیلا زانا بڕیارى سزادانى درا لەلایەن توركیاوە كاردانەوەى جیاجیاى بەدواى خۆیدا هێنا بەڵام ئەم ئەمجارە هیچ كاردانەوەیەكى بەدواى خۆیدا نەهێنا ئەوكاتەى كەلەیلا زانا سزا درا سەرۆكى كۆمیسیۆنى یەكێتى ئەوروپا تایبەت بەكاروبارى توركیا ڕەخنە لەیەكێتى ئەوروپا دەگرێت بەوەى گڵۆپى سەوزى بۆ توركیا پێكردووە بێدەنگە لەبەرامبەر توركیادا ڕەخنەشى لەتوركیا گرت بەوەى كەلەیلا زاناى سزاداوە ئاماژەشى بۆ ئەوە كرد كەئەم بڕیارە جێگەى شەرمەزاریە بۆ توركیا سزادانى لەیلا زانا كاردانەوەى جیا جیاى بەدواى خۆیدا هێنا پەكەكە پێیوایبوو سزادانى لەیلا زانا وەك ئەوە وایە ئاگر بەبەنزین دا بكرێت و ئەو ئاگرەش تەنیا توركیا دەسوتێنت سەرۆكى كۆنگرەى گەلى كوردستان پێیوابوو لەیلا زانا بەزیندانیكردن پاشەكشە لەخەبات ناكات سزادانى لەیلا زانا دواى ئەوە دێت كە لەئاهەنگى نەورۆزدا لەبەردەم بەشداربواندا ووتى گەلى كورد سێ سەرۆكى هەیە و ئەوانیش ئۆجەلان و تاڵابانى و بارزانین و پێشبینى ئەوەشى كرد ئەگەر گەلى كورد هەر بەمشێوەیە خاوەن ئیرادە بێت لەساڵى 2010بەبەشدارى سەرۆك ئاپۆ لەم شوێنە نەورۆز پیرۆز دەكەن پارتى كرێكارانى كوردستان پێیوایە خێرابوونى سزادانى لەیلا زانا بەهۆى ئەم پێشبینیە وە بوو لەیلا زانا یەكێكە لەو كەڵە ژنە هەڵكەوتوانەى كوردستانى گەورە لەیلا زانا لەدایكبووى1961ى گوندى سلیڤانى سەربەشارى دیاربەكرە و بەهۆى ئەوەى لەبەردەم ئەندامانى پەرلەمانى توركیا سوێندى یاسایى بەكوردى خوارد سزاى زیندانیان بەسەردا سەپاند و دواتر بەهۆى ئەوەى لەزیندانەوە نامەیەكى بەكوردى نوسى و بڵاویكردەوە دوو ساڵى تر سزادرا بەڵام دواتر لەژێر فشارى پەرلەمانى ئەوروپا و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ ئازادكرا زانا بۆ بەدەست هێنانى مافى ڕەواى گەلەكەى زۆر سەرسەختانە تێدەكۆشێت زانا لەمەراسیمى نەورۆزى ڕابردوودا داواى لەئەردۆگان كرد كەهەوڵى داخستنى ڕۆژ تى ڤى نەدات و تەلەفیزیۆنیش بۆ گەلى كورد نەكاتەوە چونكە گەلى كورد خاوەنى 10كەناڵى تەلەفیزیۆنیە و پێویستى بەكەناڵى تەلەفیزیۆنى ئەردۆگان نیە زانا ووتى كێشەى گەلى كورد لەتوركیا بەكردنەوەى كەناڵێكى تەلەفیزیۆنى چارەسەر ناكرێت بەڵكو گەلى كورد لەتوركیا داواى ناسنامە و ئازادى دەكات لەیەكەمین كاردانەوەدا سەبارەت بەسەپاندنى دوو ساڵ زیندانى بەسەر خاتو لایلا زانا ئەندامى پێشوترى پەرلەمانى توركیا زوبەیر ئایدار ووتى ئەگەر كوردێك بیەوێت لەتوركیا دەربارەى كێشەى كورد بدوێت پێویستە ڕێگەى دادگاو زیندانى بخاتە پێش چاو لایلا زاناش دەیان سكاڵاى لەسەر تۆماركراوە ئیمڕۆش ئەو سكاڵایە كۆتایى پێهات كەلەسەر ووتارێكى لەنەورۆزى ڕابردوودا ووتبوى گەلى سێ سەرۆكى هەیە ئەوانیش مام جلال و كاك مەسحود و سەرۆك ئاپۆن لەسەر ئەم قسەیە توركیا دوو ساڵ زیندانیان بۆ بڕیەوە تێڕوانینى توركیاش ئەوەیە بەبەردەوامى كوردان سزا بدات بۆیە داوا لەڕاى گشتى نێودەوڵەتى دەكەم كە پێویستە لەم قانون و یاسایانەى توركیا تێبگەن كە تۆ ناوى سەرۆكێكى كوردى بهێنى دوو ساڵ زیندانى بكرێیت ئایدار ڕونیكردەوە كەئەو خەباتەى ئێمە دەیكەین لەدژى توركیا سەلمێنرا چەندە لەسەر هەقە بۆیە پێویستە گەلى كورد بەیەكدەنگى دژى ئەو ڕژێمە زاڵمە كاربكەن ئایدار بڕیارەكەى دادگاشى لەدژى لایلا زانا زۆر بەتوندى شەرمەزار كرد پشتگیرى خۆشمان بۆ لایلا زانا دووپاتدەكەینەوە پێویستیشە هەموو كەسێك لەخەباتى ئێمە تێبگات زوبیر ئایدار داواشى كرد كە نوسەران و ڕۆشنبیرانى باشوور لەمەڕ ئەم هەڵوێستەى دادگا هەڵوێستیان هەبێت ناڕەزایەتى خۆیان نیشان بدەن بەرامبەر ئەم هەڵوێستەى توركیا ئەو سیاسەتمەدارەى كورد دەڵێت پێویستە توركیا ئەوە باش بزانێت كەلایلا زانا بەزیندانیكردن و دادگایكردن لەخەبات كردن پاشەكشە ناكات و بەڵكو هەر بەرەو پێش دەچێت كەمال خەیرى بەرپرسێكى باڵاى [پەكەكە] یە ئەوكاتە ڕایگەیاند كە ڕژێمى توركیا لەبەرامبەر نەتەوەیى كورد بەگشتى نەك تەنیا یەكپارچەى كوردستان بەتەنیا ستراتیژى شكاندنى ئیرادەى نەتەوەیى لەناوبردنى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى كورد بەرێوە دەبەن بەفشارخستنە سەر دەستكەوتەكانى گورد لەباشوور بەكوشتن و گرتن و مالأ سوتاندن و شكاندنى پەنجەى لاوانمان بەئەشكەنجەدانى زیندانیان توركیا دەیەوێت ئیرادەى گەلى كورد بشكێنێت لەتەجروبەى مێژووى ئەو ووڵاتەشدا دەركەوتووە هەتا ئیرادەى نەتەوەیى گەلى كورد نەشكێنێت ناتوانێت ئەو گەنج و لاوانە بێ دەنگ بكات كەلەسەر شەقامەكان ناڕەزایەتى دەردەبڕن بەرپرسە باڵاكەى پەكەكە دەڵێت توركیا ستراتیژێكى دوژمنكارانە بەڕێوە دەبات كەلەساڵى 2004ەوە ئامادەكارى بۆ دەكرێت ئەمەش بەنهێنى نەوتووە بەڵكو بەئاشكرا و لەبەردەم تەلەفیزیۆنەكان جەنەڕاڵى خانەنشین كراو ئەدیب باشەر ووتى پەكەكە و كەركوك بۆ ئێمە كێشەى ستراتیژى نین لەوە گەورەتر كێشەى بەدەوڵەتبونى كوردە لەباكورى عێراق بۆ ئەمەش پێویستە توركیا ڕێگرى بكات باجەكەى هەرچیەك بێت گرینگ نیە ئەمە ووتەى ئەو كەسەیە كەنوێنەرى توركیا بوو لەلیژنەى سێ قۆڵى عێراق توركیا ئەمریكا بەرپرسەكەى پەكەكە ڕوونیكردەوە كەلەبەروارى 9/3/2007لەبەرنامەیەكى تەلەفیزیۆنى ئێن تى ڤى توركیا ئەم قسەیەى دووبارە كردەوە كە كێشەى سەرەكى بۆ توركیا كێشەى بەدەوڵەتبونى كوردە پێویستە بۆ ئەم مەسەلەیەش توركیا خۆى بۆ هەموو سیناریۆكان ئامادە بكات كەمال خەیرى ووتى توركیا ئەم ستراتیژەى خۆى نەشاردۆتەوە بەڵكو بەئاشكرا دەیڵێت ئەوەى جێگەى داخە ئەوەیە كەهەندێك لەسیاسەتمەدارانى ئێمە لەبەر بەرژەوەندیەكانى خۆیان گوێچكەیان ئەم ڕاستیانە نابیستێت و چاویشیان ڕاستیەكان نابینێت لەبارەى بەئامانجگیرانى لایلا زانا لەلایەن توركیاوە كەمال خەیرى ووتى ئەوان دەیانەوێت بەشكاندنى ئەو كەسانەى ڕێبەرایەتى كورد دەكەن بیانشكێنێـت ئینجا كەسانى خوارتر دەتوانێت بێدەنگ بكات ووتى تاوانى لایلا زانا تەنیا ئەوە بوو كەلەنەورۆزى ساڵى 2007ووتبوى گەلى كورد سێ سەرۆكى هەیە دووساڵ زیندانیا ن بۆ بڕیەوە لەنەورۆزیشدا ووتى ئەو ئیرادەیەى كەگەلى كورد هەیەتى و بەمشێوەیە یادى نەورۆز دەكەنەوە و بەدەنگى بەرز هاوار دەكەن بژى سەرۆك ئاپۆ بەتێڕوانینى من لەنەورۆزى ساڵى 2010لەم مەیدانە سەرۆك ئاپۆ یادى نەورۆز لەگەڵ ئێوە دەكاتەوە هەر ئەمەش وایكرد دادگایكردنەكەى پێش بكەوێت كەمال خەیرى لەباسى لایلا زانادا ووتى ئەو شەخسیەتە پێشتر 10ساڵ لەزینداندا بوو ئەشكەنجەى بینى ئازارى چەشت ئەگەر ئیرادە بە10سالأ زیندانى نەشكێت بەپێچەوانەوە بە[2]سالأ زیندانى ئیرادەى بەهێزتر دەبێت لەدرێژەى لێداونەكەیدا كەمال خەیرى ووتى توركیا لەبەردەم شاشەى تیڤیەكان پەنجەى مناڵان دەشكێنن و بێرەحمانەش لەدایكانمان دەدەن كەلەمەراسیمى نەورۆزدا بەشدارى دەكەن بەڵام هەموو ئەو هەڵوێستانە لەمێشكى لاوانمان ڕق و كینە دروست دەكات بەرپرسەكەى پەكەكە بەسەرسوڕمانیەوە ووتى لەنەورۆزدا لەگەوەڕ [15]هەزار كەس بەشدارى مەراسیمى نەورۆز بوون لەو كوردێك شەهید بوو بۆ ڕۆژى دواتر و لەكاتى بەخاك سپاردنى[60]هەزار كەس بەشداربوون ئەمەش ڕاستیەكەو ئەوە دەسەلمێنێت كە گەلى كورد لەهەموو شتێكى نەتەوەیى خاوەنداریەتى دەكات كەمال خەیرى ئەوەى ڕونكردەوە ئێستا كەدەیانەوێت لایلا زانا دەست گیر بكەن كارێكى زۆر هەڵە دەكەن چونكە بەگرتنى ئەو سەركردەیە وەك ئەوە وایە بەنزین بەئاگردا بكەن و ئەو ئاگرەش تەنیا خۆیان دەسوتێنێـت بەرپرسەكەى پەكەكە ووتى پێویستە سەركردایەتى سیاسى كورد پەند لەبڕیارى سزادانى لایلا زانا وەربگرێت و پێداچونەوەیەك بكات بەخەبات و ڕابردووى خۆیدا و بیر لەدامەزراندنى یەكێتى نەتەوەیى بكەنەوە چونكە بۆ داهاتووى گەلەكەمان زۆر گرینگە بەیەكێتى نەتەوەیى دەتوانین پاشەڕۆژێكى ڕووناك بۆ گەلەكەمان دیاریبكەین و ئێمەش وەكو كونسەى سەرۆكایەتى كۆماجڤاكێن كوردستان چەندین جار بانگەوازى سازكردنى كۆنفرانسێكى نەتەوەیمان كردووە لەو كۆنفرانسەشدا دیاریكردنى ستراتیژى نەتەوەیى بۆ ئەمەش ئێمە خەباتمان هەیە و مەبەستمان نیە هەموو پارتە كوردیەكان ببن بەیەك پارت هەر پارتێك و هەر لایەنێك بەدەنگى خۆى چ تێڕوانینێكى هەیە و چ سیاسەتێك بەڕاست دەزانێت پەیڕەوى بكات بەمەرجێك لەبەرژەوەندى ستراتیژى نەتەوەیى دا بێت و هەركەسێك دژایەتى ئەم ستراتیژیە نەتەوەییە بكات پێویستە بەیەك هەڵوێستى هاوبەش بەرامبەرى بوەستینەوە لەو كاتەشدا پێویستە دادگایەكى نەتەوەیى هەبێت هەركەسێك لەناوخۆدا زیان بەم ستراتیژە بگەیەنێت دادگایبكرێت ئەو بانگەوازەش بەڕەوا دەزانین لەبەرامبەر دەوڵەتى توركیا كەمال خەیرى ووتیشى توركیا بەتەنیا لایلا زاناى سزانەداوە بەڵكو ئێستا زیاتر لە[8000]هەزار ڕۆڵەى كورد لەزینداندان لەبەرهۆى سیاسى و نەتەوەیى ئەشكەنجەو ئازار دەچێژن بەسەدان كەس لەم نەورۆزە برینداركران نەیانهێشت لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ بكرێت بەڵام گەلى كورد ئیرادەى بەهێزەو ناشكێت پشتگیریش لەلایلا زانا دەكەین بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لەخەبات كردن و هەڵوەشاندنەوەى ئەو بریارە بەرپرسەكەى پەكەكە ووتى گەلى كورد ئەم بڕیارە قبوڵ ناكەن بەو مانایە نا كەناتوانن لەیلا زانا زیندانى بكەن زانا دەسالأ لەزیندان دا بوو دەتوانێت [10]ساڵى تریش لەزینداندا بێت چونكە خاوەن ئیرادەیەكى زۆر گەورەو بەهێزە سزاى لەیلا زاناشى بەسزادانى نەتەوەیى كورد وەسفكرد،شایانى ووتنە لەیلا زانا دایكى كوڕو كچێكە و هاوسەرى مەهدى زانایە، ئەم رابورتە لەژمارە106رۆژنامەى ستاندەر بلاوكراوەتەوە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست