کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌كه‌ی‌ جه‌میل هه‌ورامی‌!

Thursday, 29/05/2014, 12:00


له‌و ساته‌وه‌ی‌ حیزبه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كه‌ی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بوه‌ته‌ ماڵه‌ بێ‌ گه‌وره‌كه‌، جاروبار ده‌نگێكی‌ نه‌شاز له‌لایه‌ن كه‌سه‌ عه‌سكه‌رییه‌كانه‌وه‌ یان ئه‌و كه‌سانه‌وه‌‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌شاخ چه‌كداری‌ ئه‌و حیزبه‌ بون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوایین لێدوان له‌لایه‌ن جه‌میل هه‌ورامی‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی له‌ هه‌فتانه‌مه‌یه‌كدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
جه‌میل هه‌ورامی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابوردودا كه‌سێك بو نه‌ چاوپێكه‌وتنی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌كردو نه‌لێدوانێكی‌ له‌و جۆره‌ی‌ ده‌دا نازانین بۆ له‌ئێستادا هاتوه‌ته‌ قسه‌و په‌لاماری‌ ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌نگ به‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ناده‌ن. ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌و رۆحیه‌تی‌ غروره‌وه‌ بێت كه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و حیزبه‌ی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ زۆربونی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌ له‌دواین هه‌ڵبژاردنداو ره‌نگه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا كێرڤی‌ ئه‌م له‌خۆباییونه زیاتر هه‌ڵكشێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی‌ پارتییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ ده‌كات بۆچی‌ ده‌نگ به‌و حیزبه‌ ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا پارتی‌ به‌ردێكی‌ نه‌خستوه‌ته سه‌ر به‌ردێك بێئه‌وه‌ی‌ بۆمان رونبكاته‌وه‌، ئه‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ چه‌ند هه‌زار دۆلاری‌ به‌ ناوی‌ كه‌یسی‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دزیوه‌‌و ئایا حونه‌رییه‌ له‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ دوایی‌ روخانی‌ سه‌دام نێردراوه‌ بۆ حكومه‌تی‌ حیزبه‌كه‌ی‌، چه‌ند كیلۆمه‌ترێك جاده‌ قیرتاوكرابێت یان چه‌ند خوێندنگایه‌ك دروستكرابێت. له‌كاتێكدا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایانی‌ ده‌یان جار ئه‌وه‌نده‌ن. ده‌یان جار خۆپیشاندانیان كردوه‌ له‌دژی‌ فه‌رامۆشكردنی‌ ناوچه‌كه‌یان ‌و ئه‌و زوڵموزۆره‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ هه‌ورامی‌ به‌و پێیه‌ی‌ حوكمڕانی‌ ناوچه‌كه‌یانه‌ لێده‌یان ده‌كات. خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2006 دیارترینیانه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ گه‌نجێكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییان كوشت‌و ده‌یانی‌ تریشیان زیندانیكرد به‌جۆرێك وه‌كو راپۆرتێكی‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسی‌ ده‌كات له‌و ساڵه‌دا ده‌یانیان له‌ترسی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ خۆیان له‌شاخه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ حه‌شاردا.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ قسەکانییدا، ئه‌م به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ خۆی‌ كردوه‌ به‌ كوێخای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان‌و  له‌نێوان ئه‌وان‌و خه‌ڵكی‌ سه‌یدسادق و‌ ده‌ڵێت:" ئه‌ی قابیله خه‌ڵك نه‌زانێت كه ئه‌و منداڵه ورتكانه‌ی له‌سه‌یدسادق هاتنه سه‌رجاده به‌فیتی گۆڕان هاتن، ئیتر هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ گۆڕان بێت؟! عه‌یبه گۆڕان بێت".

جارێك ناونانی‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌یدسادق به‌ مناڵه‌ ورتكه‌ سوكایه‌تییكردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ خه‌مخۆری‌ سه‌یدسادق كه‌ دژی‌ ئه‌وه‌ن شاره‌كه‌یان بخرێته‌ سه‌ر پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ دژی‌ به‌پارێزگاكردنی‌ بن. سوكایه‌تیكردنی‌ له‌و شێوه‌یه‌ به‌و گه‌نجانه‌ هه‌ر له‌كه‌سانی‌ وه‌كو جه‌میل هه‌ورامی‌ ده‌‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی‌ ئاماده‌ن موزایه‌ده‌ بكه‌ن به‌ كوردایه‌تی‌‌و نیشتمانپه‌روه‌رێتی‌‌و خوێنی‌ شه‌هیدان‌و نانه‌وه‌ی‌ دوبه‌ره‌كی‌ و ئاژاوه‌ له‌نێوان خه‌ڵكی‌ شارو شارۆچكه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستان. هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵیان نه‌بێت قسه‌ی‌ سوكی‌ پێده‌ڵێن. ئه‌و قسه‌یه‌شی‌ ده‌ری‌ ده‌خات ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند مێشكی‌ پوته‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تكارێكی‌ گوێڕایه‌ڵی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تاڵه‌بانییه‌‌ هیچی‌ تر نییه‌و فڕی‌ نییه‌ به‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و كاری‌ حیزبایه‌تییه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر دروشمه‌ درۆینه‌كه‌ی‌ حیزبه‌كه‌یشی‌ به‌هه‌ند وه‌رگرین كه‌ دیموكراسیه‌ته‌، ئه‌وا خه‌ڵك ئازاده‌ چ حیزبێكه‌‌و ده‌نگ به‌ چ حیزبێك ده‌دات. بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ بدرێته‌وه‌ به‌چاویان كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ جه‌نابیان له‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت چه‌ند پردێك، یان قوتابخانه‌یه‌كی‌ دروستكردوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ مافێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌شوروته‌ی‌ كوردستانه‌.

مه‌سه‌له‌ی‌ عه‌یبونیش، شتێكی‌ تازه‌یه‌‌و داهێنانێكی‌ نوێی‌ ئه‌م حیزبه‌ سۆشیال عه‌یبه‌یه‌یه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ گۆڕانبون عه‌یبه‌ بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وه‌كو جه‌میل هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت هانی‌ خه‌ڵكیان داوه‌ بێنه‌ سه‌ر جاده له‌سه‌یدسادق‌. ئه‌وا ده‌یان جار عه‌یبه‌یه‌ یه‌كێتیش بن چونكه‌ هێنده‌ به‌سه‌ كه‌ ئه‌م حیزبه‌‌و به‌فه‌رمانی‌ سكرتێری‌ گشتییه‌كه‌ی‌ تاوانبارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ كیمیابارانكردنی‌ شاره‌كه‌یان ئازادكردوه‌. له‌كاتێكدا وه‌كو په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ ‌ یه‌كێتی‌ به‌رله‌وه‌ی‌ خۆی‌ بۆ پاره‌ بفرۆشێت ده‌یوت"جوله‌كه‌كان ده‌یان ملیۆن دۆلار خه‌رجده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ نازییه‌كان" به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بێباكانه‌و بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ شه‌رمێك بكات تاریق ره‌مه‌زانی‌ فڕۆكه‌وانی‌ ئازادكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە