بانكەكان لە كوردستان
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
پیش دەستپیكردنى باسەكەم دەمەویت بە شیوەیەكى كورت پیناسەى شووشتنەوەى پارە بكەم.
شووشتنەوەى پارە یا سپیكرنەوەى (غسیل الاموال)بریتیە لە گواستنەوەو دووبارە بەكارهینانەوەى ئەو پارانەى كە بە نایاسایی پەیداكراون لە لایەن بەتایبەتى مافیاكان و دزە گەورەكان ودووبارە بەكارهینانیان بە شیوەیەكى یاسایی.
لە كوردستان پاش سالەكانى 2003 كە پارەى نایاسایى پەیدا بوو یەكەمجار لەبەر ئەوەى یەكجار زۆر نەبوو پیوستى بە گواستنەوە نەدەكردو هەر لەبوارى زەوى وبالەخانەكاندا سپى دەكرایەوە كە بووە هۆى ئەوەى نرخى زەوى و زار بەشیوەیەكى ترسناك بەرز بیتەوە تا ئیستاشى لەگەلدابیت بەپیچەوانەوە كە لەهەموو جیهاندا نرخى زەوى وزار لە داشكاندا بوو.
پاش 2005 پارەكان زۆر زیادیان كردو هیچى تركوردستان بەرگەى نەگرت و پیویستى كرد كە ئەو پارانە بچنە دەرەوە و سپى بكرینەوە(بشوردرینەوە)پاش ئەوەى زۆریك لەوپارانە بە ریگاى فرۆكەخانەكان ناردرانە دەرەوە بە پاساوى جیاواز زۆربەیان دەستیان بەسەر داگیراو بوونە باسى رۆژنامەكان و ئابروو چوونى خاوەنە بى ئابرووكانیان بە تایبەتى لە فرۆكەخانەكاندا وەك لوبنان وتوركیاو زۆربەى وولاتانى جیهان.
یەكەم پرۆسەى گواستنەوەو شووشتنەوەى پارە لەلایەن كەسیك بە ناوى(ابو عفیف)خاوەنى شیرنەمەنى بەناوبانگى أبو عفیف لە بەغدا پاش ئەوەى ئاوارە بوو بۆ هەولیر كە بەرەگەز عارەبەو خەلكى لوبنانە دەستى پیكرد لە ریگاى بانكەكانى لوبنانەوە,بەلام پاش ئەوەى ئەم بازرگانیە زۆر گەورەتر بوو پارەكانیش لە أبو عفیف زیاتر بوون بۆیە پیویستى بەوە كرد كە بانكەكان بینە ژوورەوە,
پاش ئەوەى لە هەموو هەولیر پینج بانك هەبوو(ئاراس,رەشید,خانەنشینان,پیشەسازى,كشتووكالى,گەشەپیدان),دەبینین بە دەیان بانك هاتنە ژوورەوە كە تەنیا نیچیر خاوەنى دوو بانكە(ئەمیرالد و بانكى نیو دەولەتى كوردستان)بیجگە لەو بانكانەى كە بەناو هەموو كوچەو كۆلانەكانى ناو شاردا بلاوبونەتەوە كە بەشی زۆریان لوبنانینە وەك(بیبلوس,بانكى لوبنانى,باكى رۆژهەلاتى ناوەراست ......هتد),
ئەم بانكانە ئەگەر بیتوو تۆژینەوەیەكیان بۆ بكەین هەر زوو ئاشكرا دەبیت كە ئەوانە كاریكى نا یاسایى دەكەن بۆ نموونە هەریەك لەو بانكانە لە بالەخانەیەكدان كە كریكەى هیچ یەكیان لە 20000$ كەمتر نیە مانگانە وە هەر یەكیان بەلاى كەمى 30 فەرمانبەرى تیایە بە پاسەوان و فەرمانبەر ,ئەگەر مووچەى فەرمانبەرو پاسەوانەكانیش بە تیكرایی بە 600$ بخەملینین ئەوا دەگاتە18000$,وە كۆى خەرجیەكانیش لە پیداویستى و گواستنەوە بە2000$بخەملینین بەلایەنى كەمەوە چونكە زۆربەى فەرمانبەرەكانیش یا لوبنانین یان بە رەگەز عەرەبن,ئەوا كۆى پارەكە دەگاتە40000$ لە مانگیكدا.
باشە پرسیار لیرەدا ئەوەیە ئایا ئەو بانكانە چى دەكەن؟
ئەم بانكانە بۆ پەردە پۆش كردنى كارەكانیان هەریەكەیان ئامیریكى(ئەى-تى-ئیم ATM)یان لەبەر دەرگاكانیان داناوە كە مانگى 20 رۆژ كارناكات,كەواتە چۆن خاوەنى ئەم بانكانە قازانج ئەكەن و مووچەى ئەم فەرمانبەرانە دابین دەكەن؟
شیوەیەكى ترى دزى ئەم بانكانە لە ریگاى بەرپرسەكانەوە دەكریت كە پارەو بودجە دیتە كوردستان بە بیانووى پەسەند كردن و ووتوویژى پەرلەمان و ئەم جۆرە فرت و فیلانە بۆ ماوەى چەند مانگیك لەو بانكانە گل دەدریتەوە بە سوودەوە دواتر دەردەخریت پاش ئەوەى سوودەكە بۆ بەرژەوەندى چەند كەسیك دەچیت و دواتر یان بە ڤیلاو بالەخانە یان فرۆكەى تایبەتى و قومار یان بەسەر سوزانیەكاندا تەخشانو بەخشان دەكریت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست