دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه و په‌تی سێداره(پێشکه‌شه به گیانی پاکی شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیان)
Saturday, 14/11/2009, 12:00
شه‌هیده سهربڵندهکهم "ئیحسان فه‌تاحیان" ئه‌گه‌رچی به‌زیندویی تۆم نه‌بینی ، به‌ڵام تارماییه‌که‌ت ها له پێش چاوانم که سه‌ربڵندانه ده‌روازه‌ی ماڵه‌که‌ت به ڕووخساری ئاواره‌کاندا کردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوکاریکردندا دڵخۆشیشیان ده‌ده‌یته‌وه و ده‌ڵێیت :- خه‌فه‌ت مه‌خۆن ته‌نگانه به‌ری کورته ، ئه‌وه نییه سه‌رکرده‌ی حه‌کیممان هه‌یه ، له تاراوگه‌وه به سواری ئوتومبێل به‌ره‌و باشوور گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورددان له به‌غداد.
هۆ هۆ کاکه ئیحسان گیان ، بزه‌ی سه‌ر لێوانت ها له پێش چاوم که ده‌ڵێیت:- ئۆخه‌ی که بووینه خاوه‌نی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێممان بۆ پێگه‌یشت ، ئیتر جارێکی‌تر دووچاری کوردکوژی و ده‌ستتێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران نابینه‌وه .
تارماییه‌که‌ت ها له پێش چاوم که فرمێسکی خۆشی ده‌سڕیت کاتێک گوێبیستی له ڕه‌گ و ڕیشه هه‌ڵته‌کاندنی به‌عسیه داگیرکه‌ره‌کان بوویت و ده‌ڵێیت:- له داگیرکه‌ری عێراقی ڕزگارمان بوو ، ئیتر جارێکی‌تر مامه و کاکه ناهێڵن هیچ داگیرکه‌رێک له عێراقدا دروست ببێته‌وه و جاڕی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت به پاسپۆرتیش ڕێگه ناده‌ن ته‌نها داگیرکه‌رێکیش به کوردستاندا ده‌رباز ببێت .
ئیحسان گیان ، تارماییه‌که‌ت ها له پێش چاوم که سه‌رچۆپیت گرتووه له خۆشی به سه‌رۆککۆمار گه‌یشتنی کوردێک و ده‌ڵێیت:- ئۆخه‌ی ، هه‌م پێشه‌وا"قازی محه‌مه‌د" زیندو بۆته‌وه و هه‌م برینی ئه‌نفاله‌کان ساڕ‌ێژ بۆته‌وه و هه‌م تۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان له تاوانباران ده‌کاته‌وه و هه‌م پاره‌ی دزراوی بانکه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ خاوه‌نه‌کانیان ده‌گێڕێته‌وه و هه‌م ئازاری ئاواره‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و هه‌م سنووره ده‌ستکرده‌کان ده‌سڕێته‌وه و هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له دوژمن پاک ده‌کاته‌وه و سه‌ریه‌کیان ده‌نێته‌وه .
به‌ڵێ کاکه ئیحسان ، ئه‌مه هه‌ر خه‌یاڵی تۆ نه‌بوو به‌ڵکو ئێمه‌ش له باشووری وڵات چاوه‌ڕوانی گه‌لێک زۆرتر له‌و خه‌یاڵانه‌مان ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت پارووی ده‌می منداڵه‌کانمان ده‌کرد به قوڕگیاندا و خوێنی ئازیزترین که‌سی خۆشمان کرده دیاری بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی مێزی شه‌وانه‌ی ئیمڕۆی ئه‌م سه‌رکرده حه‌کیمانه .
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی پێشینیان که ئه‌م دوو گوته‌یه ده‌ڵێن :-
1- کورد بدوێنه شه‌رحی دڵی خۆی ده‌کات .
2- ئه‌گه‌ر بخوازیت له ناخی که‌سێک شاره‌زابیت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی بده‌رێ .
شه‌رحی دڵی سه‌رکرده‌کانمان ئاشکرا بوو که ئازادی کورد و کوردستان خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان بوو . به خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له ئاواره‌کان ماچ و موچی دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداد و ده‌ستخۆشیکردن بوو ، ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بۆ به به‌ژن و باڵا هه‌ڵدانی بکوژانی تۆ بوو ، تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به ئه‌ستێره پێناسه‌کردنی ئه‌نفالکه‌ران و ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌کان بوو .
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌رکرده حه‌کیمه‌کانمان داگیرکه‌ری نوێ و دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه و نیعمه‌تی خودامان بۆ په‌یدا بوو .
چ نیعمه‌تێکی خودا ؟ ئه‌و نیعمه‌ته‌ی که بڕیاری مه‌رگی تۆی بوێریان ده‌رکرد !
چ دۆستێکی ڕۆژی ته‌نگانه ؟ ئه‌و دۆسته‌ی که په‌تی سێداره‌یان له گه‌ردنت توند کرد !
لێ ، به‌ڵێ ؛ کرده‌وه بوێریه‌که‌ی تۆ که په‌تی سێداره‌ی جه‌لاده‌کانی به چۆڵی هێشته‌وه و خۆت به به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه ڕۆیشتیت و به مه‌رگی خۆت ژیانت ئافراند!! نه‌ک هه‌ر جهلادهکانت سه‌رسام کرد به‌ڵکو زوڕناژهنهکانیشیانت شه‌رمه‌زار کرد .
به‌ڵێ کاکه ئیحسان ، تۆ بوویته سه‌رکرده‌یه‌کی زیندوو . پۆستی به‌خشراویش به چاوساخانی داگیرکه‌ران ده‌چێته زبڵدانی مێژوو .
کاکه ئیحسان ؛ ده‌زانیت ئه‌وانه‌ی که ئێمه به سه‌رکرده‌ی حه‌کیممان ده‌زانین کوردایه‌تییه‌که‌یان له چ ئاستێک‌دا بوو ؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ته‌نها مشتێک له ده‌ریایه‌کی کرده‌وه‌کانیان ده‌خه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :-
http://saeidsalam.blogfa.com/post-80.aspx
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی ئیحسان فه‌تاحیان و هه‌موو ئازادی ویستێک .
نه‌فره‌ت و نه‌مان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌نگی ئازادیخوازان ده‌خنکێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست