مه‌سعود بارزانى مافی ئه‌وه‌ی نییه نه‌وتى ژیر زه‌وی هه‌له‌بجه بفرۆشیت
Thursday, 28/02/2013, 12:00
مه‌سعود بارزانى ئازاده له‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌فرۆشیت به‌لام مافی ئه‌وه‌ی نییه نه‌وتى ژیر زه‌وی هه‌له‌بجه بفرۆشیت
مه‌سعود به‌رزانی با بڕوات نه‌وتی بله‌و بارزان به عه‌قد بداته كۆمپانیاكان
مه‌سعود بار‌زانی درۆزن له هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنه‌كانی 25ی7ی2009 به‌لینی ئه‌وه‌ی دا هه‌له‌بجه بكاته پاریزگا !!!
ئیستا ده‌پرسین درۆزن هه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ریسوا كوری مه‌لای ئاشبه‌تال له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌له‌بجه بكه‌یته پاریزگا كه‌چی نه‌وتی ژیر زه‌ویه‌كه‌ی ده‌فرۆشیت؟
كوری مه‌لای ئاشبه‌تال هه‌روه‌ك چۆن هه‌له‌بجه‌ی كرده قوربانی بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌لات و كورسی ئیستاش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ حكومه‌تی روسیا كه‌كاتی خۆی باوكه خائین و ئاشبه‌تالچیه‌كه‌ی دالده‌داوه هه‌ستاوه به به‌خشینی نه‌وتی ژیر زه‌وی هه‌له‌بجه به حكومه‌تی رووسیا .
مه‌سعود و روسیا سه‌ریان دای له‌به‌رد كه ئه‌گه‌ر بیانه‌ویت مولكی نه‌وه‌كانی ئیمه بفرۆشیت بۆ خۆشی و قومارو رابواردنی كور‌و نه‌وه‌كانی خۆی .
دواجار وه‌ك هه‌له‌بجه‌یه‌ك ده‌لیم مه‌سعود ئازاده له‌وه‌ی چۆن خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌فرۆشیت به‌لام مافی ئه‌وه‌ی نییه نه‌وت ژیر زه‌وی هه‌له‌بجه بفرۆشیت.
مه‌سعود به‌رزانی با بڕوات نه‌وتی بله‌و بارزان به عه‌قد بداته كۆمپانیاكان
*مه‌سعود به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌نها ده‌توانن خۆیان و بنه‌ماله‌كه‌یان بفرۆشن ناتوانن موڵكی ژێر زه‌وی ئێمه‌ی هه‌له‌بجه‌یی فرۆشن,
* ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ژێر خاكی هه‌ڵه‌بجه‌دایه حه‌قی ئێمه و نه‌وه‌ی ئێمه و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی دوای ئێمه‌شی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ڕێگه ناده‌ین نه‌وه‌كانی به‌رزانی بیفرۆشن بۆ خۆیان
*هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆی نییه پێ بنێته ناو سنوری هه‌ڵه‌بجه هه‌تا نه‌یه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی عه‌قد نه‌كات .
*ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئیعتراف به عه‌قدی نیوان بنه‌ماله‌ی به‌رزانی و كۆمپانیاكان ناكه‌ین .
هاوریان دلنیابن ئیمه‌ی هه‌له‌بجه‌یی یه‌كه‌مین شار یه‌كه‌مین خه‌لك ده‌بین كۆتایی بینین به‌و گریبه‌ستانه هه‌تا ئیستا گه‌نجانی هیج شاریك به‌ته‌نها ووشیه‌ك نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی ژیر زه‌وی خاكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانیه‌وه
ئیمه‌ی هه‌له‌بجه‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین به‌و ئومیده‌ی گه‌نجانی شاره‌كانیتر ده‌ست پێ بكه‌ن و ریگری بكه‌ن له تالانبردنی نه‌وتی ژیر زه‌وی شاره‌كه‌یان.
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
هه واله كه
كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت ده‌بێته خاوه‌نی80%بلۆكی هه‌له‌بجه
جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپڕۆمی نه‌فتی ڕوسی ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئیمزایان كردووه، ده‌بنه خاوه‌نی له 80% ی پشكه‌كانی بلۆكی هه‌ڵه‌بجه.
(فادیم یاكلۆف لۆڤ) جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆمی نه‌فتی ڕوسی كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی ڕوسیا، به‌ئاژانشی ئینته‌رفاكسی ڕاگه‌یاندووه: گرێبه‌ستی كاركردنیان له‌بلۆكی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ئیمزاكردووه و به‌وپێیه‌ش بونه‌ته خاوه‌نی 80% كێڵگه‌كه و له‌سه‌دا بیسته‌كه‌ی تریشی، پشكی حكومه‌تی هه‌رێمه.
جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپڕۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌باره‌وه ئیمزاكردووه، 80 بۆ 100 ملیۆن تۆن نه‌وتی تیادایه، ڕاشیگه‌یاندووه، ئێستا له دوو پرۆژه‌ی دیكه هه‌ریمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌وانیش بلۆكی شاكه‌ل و گه‌رمیانن.
یاكلۆفلۆڤ ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ـ گرێبه‌سته‌كه‌یان نابێته هۆی دروست بوونی كێشه له نێوان كۆمپانیای گازپرۆم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌رپرسانی حكوموتی به‌غداد بۆ واژوكردنی هه‌ر چه‌شنه گرێبه‌ستێك له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییان دابووه كۆمپانیای گازپڕۆم و گه‌ر بێت ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وا كۆمپانیای گازپرۆم له پرۆژه‌ی (به‌دره)ی باشووری عێراق بێبه‌ش ده‌كرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست