کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو پارتەی بە خەڵكی مەخموری وت زمانتان ئەبڕم

Monday, 02/02/2009, 12:00

1446 بینراوە


ئەو پارتەی بە خەڵكی مەخموری وت زمانتان ئەبڕم مەخموریەكان لە ڕۆژی دەنگدان زمانیان بڕی

پاش ئەوەی لەڕۆژی 31/1/2009 هەڵبژاردن كرا ، قەزای مەخموریش وەكو یەكێك لە ناوچە دابڕواكان تر هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام درا ، ئەوەی شایەنی باسە لەو هەڵبژاردنە بەدیاركەوت كەوا پارتی لە مەخمور شكستێكی گەورەی هێناوە بەزۆر لەو ناوچەیە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست ، احمد كانی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ خەڕیش سپیەكانی ئەو دەڤەرە بائاشكرا وتبووی ئەوەی بە دەسەڵاتی پارتی ڕازی نەبێت زمانی ئەبڕم ، كەچی لە ڕوژی دەنگدان ڕاستیەكان هەمووی ڕوون بوونەوە بەڕاستی خەڵكی مەخمور شكستیان پێی هێناو زمانیان بڕی ، كە ئێستا وەكو لەیەكێك لەكەسە نزیكە كانی خۆی گوێمان لێبوو دەڵێن توششی حاڵەتی هیستریا بووە ، چونكە هەموو درۆیانەی لا مەسعود بارزانی كرد كەشف بوون ، هیچ عارەبێك دەنگی بە لیستی كوردی نەدا ئەو برا عەرەبەی كەپارتی وەك نۆێنەری مەخمور لە لیستی برایەتی داینابوو تەنها (19) دەنگی هێنا ، نوێنەرەكی تریشیان تەنها(600) دەنگی هێنا ، لە بەرامبەردا نوێنەری یەكێتی هەرچەندە لە مەخمور دەسەڵاتیان لەدەست نیە (2975) دەنگی هێنا كەدەكاتە نزیكەی پێنج بەقەد دەنگی پارتی بە هەردوو نوێنەرەكەیەوە ، هەرچەندە نوێنەرەكەی یەكێتیش كەسێكی شایستە نیەو كۆنە بەعسیە بەڵام خەڵكی مەخمور لەبەرئەوەی هێندە ڕقیان لەدەسەڵاتە گەندەڵەكەی پارتی بەنوێنەرایەتی ئەحمدكانی بەرپرسی لق و بارزان سید كاكە قایمقامی مەخمور هەیە ، وتیان با كۆنە بەعسیش بێ هەر لەوانە پیاوترە . جا باهەر بچن لای مەسعود بارزنی بڵێن خزمەتی زۆرمان لەو دەڤەرە پێش كەش كردووە ، ڕاستی و درۆ بەدیار كەوت حەجمی ڕاستقینەی خۆیان زانی لەكۆتایی دەڵێین :

پیرۆزە احمد كانی و باشتر وایە لەمەولا لەكۆبونەوەكان بە خەڵكی مەخمور بڵیی ئەوەی دەنگمان پێ نەدا پەنجەی دەبڕم .
پیرۆزە بارزانی قایمقام لەمەولا نەوتێكی زیاتر بدزە بۆئەوەی لەسەرمان تونای دەنگ دانیان نەبێ وەك چۆن پار لەچلەی زستان وات كرد .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)