کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەخێربێن بۆ شازی کۆنگرەی کەڵەگایی

Sunday, 18/08/2013, 12:00






ئەحۆل بەس بۆ ئەوەی لەخرتە و پرتەو بۆڵەی ژنەکەی ڕزگاری بێ لەوەی کە بێ ئیشە. ئەڵێ؛ ئەوە نیە مووچەی بیمەی بێکاری وەرئەگرم!!!.

پیرەمێرد ئەفەرموێ: کە ئیش کەوتە دەست،تەبیعەت مردوو فاتیحە دادەن، بۆ ڕوحی زیندوو

کورد لەپەندە پر ماناکانیدا ئەڵێ؛ کۆڵی ئەمانەت شلە.

هەنووکە لەشاری هەولێری بەزۆر پارتی کراو جامانە سوورکراو، مەسعود لەڕێگای تورکیا و ئێرانەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە کە خۆی لەمەسەلەیەك و دۆزێکی نەتەوەیی بدا کەهەرگیز نەکاری ئەوەو نە خۆشی ئەو بڕوایەی بەخۆیەتی کەوا بتوانێ خۆی لەم جۆرە ئەزمونانەدا تاقی بکاتەوە.

کورد ئەڵێ؛ گوێز بەژمارە مایەی دیارە. ناکرێ ڕیکۆردی مەسعود و هەموو ئەو شکست و نووشتانەی بەسەر کوردیاندا هێنا لەهەرەس،ئاشبەتاڵ،شەڕەکانی ناوخۆو، چاوساغی بۆ دوژمنانی کورد،کورد کوشتن و ڕادەستکردنی نەیارانی دوژمنانی کورد بۆ ئاغاکانیان، تەزوویرات لەگشت هەڵبژاردن ،دزین و بەتاڵانبردنی سامانی کوردستان، بەخێڵەکردنی کۆمەڵگای کوردی، وێران کردنی زۆرترین ژێرخانی ئابووری ووڵات، یاریکردن لەسەر پەتی دوژمنانی گەل، تیرۆرکردنی نەیارانی بنەماڵە و ڕۆژنامەنووسان و داڵدەدانی چەندین جاش و موستەشار و کوردکوژ بۆ مەبەستی بەکارهێنانیان دژ بەگەلەکەمان و گەنجانی ڕاپەڕیوو. ئەمانە مێژووی پارتی و بنەماڵەکەی مەسعودە... جا بێ نەخوێندنەوە بۆ ئەم مێژووە ،بەڕاستی کارەساتە کۆمەڵێ لە سیاسی هەر چوار پارچەکەی کوردستان بکەونە تەون و داوی ئەم بەناو کۆنگرەی نیشتمانی و نەتەوەییەی کورد کەوا پێش وەخت ئاکامەکانی ئەزانین.

لەلۆژیکی مەسعود هەر لەبەرئەوەی سەرۆکی ١٠٠٠ پیاوەکەیە و بۆ ئەوەی باڵا دەست بێت، بەزۆری زۆرد شانی خۆی ئارداوی ئەکا و ئەیەوێ پێیان بڵێ، بەڵێ ئەوە منم نەك هەر سەرۆکی ئەم بنەماڵەیە، بەڵکە ئەتوانم یاری گەورەتر و پارووی گەورەتر ‌قووت بدەم. ئاخر هەریەکە لە هتلەر خەونی بە کۆنترۆڵکردنی هەموو جیهانەوە کرد. کاتێ قەزافی خۆی لەبازنەی عەرەب دەرهێناو خەونی بە سەرۆکی کیشوەری ئەفریقاوە ئەبینی. کاتێ سەدام خەونی بەسەرکردەی هەموو عەرەب ئەکرد و پێیوابوو کەوا ئەو دژ بەفارسەکان جەنگی هەموو عەرەب ئەکا و ڕۆژێك دێ ئەبێ بەسەرکردەی تاق و تەنیای عەرەب.. ئاوهاش مەسعود هەمان خەون بەوەوە ئەبینێ کەوا ببێتە سەرۆکی هەموو کورد. لێرەوە و لەڕێگای ئەم ئەنجوومەنی نیشتمانیە بەنیازە ئەو خەونانە بەدی بێنێ کەوا زۆربەی دیکتاتۆرەکان نەیان توانی بیهێننە دی.

مەسعود ئەگەر چی هیچ کوردێکی خاوەن ئەزموون داوای لێ نەکردوە کەوا هەستێ بەکارێکی لەم شێوەیە و بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی. لێ ئەیەوێ بڵێ کەوا من ئەو کەسەم و لەو بنەماڵەیەم کەوا (قازی پێشەوا) ئاڵاکەی کوردستانی بەئەمانەت دا بەئێمە تا پارێزگاری لێ بکەین.. ئەم چیرۆکە مێژووییە کەوا جگە لەخۆیان کەسی تر باوەڕیان پێناکا، هیچ کات نەمەسعود نە کەسێکی تری ئەم بنەماڵەیە ئەو کەسە نین کەوا بتوانن ببنە شوان و ئەمانەتی مەڕو ماڵاتی کوردی بێ بسپێدرێ.

مەسعود لەم کۆنگرەیەدا وانەی سیاسی بەوانە ئەدا کەبەشداربوون و ئەڵێ؛ پێوستە لەسەرتان کەوا پرنسیپ و خەباتی پارتی بەهەند وەربگرن و پاپەندبن پێوەی. جا بەو پێوەرە بێ ئەوا هەموو ئەوانەی بەشداری ئەو کۆبونەوەن ئەبێ وەك پارتی وانەکانی ئاشبەتاڵ و خیانەت و کوردکوشتن و تەزوویر کردن و هەراجکردنی نیشتمان فێر ببن.

ناکرێ باس لەنەتەوەبوون بکەین و ناوی ماڵ و مناڵانمان هەمووی عەرەبی بن. ناکرێ باس لەدۆزی کوردبوون و نەتەوەبوون بکەین و هەولێری کوردان بە پایتەختی هاوینەی عەرەبی بناسێنن. ناکرێ باس لە یەکڕیزی کوردان و نەتەوەبوون بکرێ و سنوور بەسەر کوردانی ڕۆژئاوادا دابخەین و یارمەتی بەرەی نوسرەی تیرۆریست بدەین. ناکرێ باس لەکوردبوون ونەتەوەبوون بکەین و هەژموونی تورکان بەسەر کورداندا بسەپێنین و ئەجنداکانی ئەوان بەسەر کورداندا زاڵبکەین. ناکرێ باس لەکوردبوون و نەتەوە پەرستی بکەین و تەنها لەخەمی یەك بنەماڵەدا بین و ئەوانی تر بەچاوی نزم سەیربکەین. ئەوڕۆ مەسعود و کەمال کەرکوکی و کۆیلەکانیان نە زمانی کوردی ڕەسەن ئەزانن و نەئەتوانن ٦ ڕستەی نەتەوەیی بۆ کورد دابنێن. کەواتە نابێ کەس بچێتە ژێر ئەو کەڵەگایەتیەی مەسعود و پارتەکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە