کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسانه‌وه‌ بۆ ده‌ستبڕین کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌وانی کوردی له‌ سوید ئیفلاسی خۆی ڕاگه‌یاند

Thursday, 19/11/2009, 12:00



له‌وه‌ته‌ی فرۆکه‌وانی کوردی ده‌ست به‌کار بووه‌، مافیای حیزب وکۆمپانیه‌کانی ،کۆمه‌ڵیک کاره‌ساتی به‌سه‌ر گه‌شتیاران وخاوه‌ن ئاژانسه‌کانی گه‌شتیاری هێناوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ سوید.کۆمپانیای فرۆکه‌وانی ڤالکۆن،ڤیکین،ریسنو،نۆردیک،وه‌ ئیستاش دوا کاره‌سات م.سی.ئه‌ی. ئێرلاین.

ئه‌مرۆ بانگێشه‌ی قه‌واڵه‌ به‌تاڵه‌ی خۆی راگه‌یاند. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌:
http://www.flygca.se

هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له‌ ساڵه‌کانی ڕابردودا ، کۆمه‌ڵیک فرۆکه‌ به‌ کرێ گێرابوو،که‌ به‌رپرسانی حیزبی له‌ پشته‌وه‌ی بون، لۆ گه‌شتی ئه‌وروپا به‌کاریان ئه‌هینا،وه کی کوردستان ئیر، زاگرۆزئیر،ساوان ئیر ، ئه‌تروش ئیر ،حیراقونا،،. به‌ڵام هه‌مووی مه‌حف بوون و نه‌مان. له‌ هه‌مووی خراپتر فرۆکه‌وانی عیراقی که‌ قه‌ڵبترین ‌هێڵه‌ له‌ دنیادا وسکراب بووه‌، ئه‌ویش به‌ ته‌مایه‌ گه‌شتیاری کورد به‌ ده‌ردی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی ببات.

هۆکاری ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژی کاری بۆ ئه‌کات، نه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل کۆمپانیایه‌کی باشی ئه‌وروپی ئه‌کات، نه‌ بواردی کادری شاره‌زا ئه‌دات له‌و بواردا نه بواری‌ سه‌رمایه‌داری کورد ده‌دات ده‌ست به‌کار بن.

ئه‌وانه‌ی تا ئیستا له‌ لایه‌ن حیزبه‌وه‌ دانرون بۆ ئه‌م کاره‌ ، داروده‌سته‌ی خۆیانن ، هیچ شارازاییه‌کیان له‌و بواره‌دا نیه‌، .

ته‌ماشاکه‌ن ئه‌و هه‌موو پاره‌ زۆره‌ی به‌ ده‌ست نۆکان و زاگرۆسه‌وه‌یه‌ ، که‌چی تا ئیستاش،کاره‌سات دوای کاره‌سات دێت به‌ سه‌ر کوردی هه‌نده‌راندا.

ته‌ نانه‌ت هه‌ندێک شه‌ریکه‌ ،کۆنه‌ به‌عسی و عه‌ربیان له‌ کورده‌که‌ پێ باشتره‌، وه‌ ئه‌وانێش به‌ پلان ماڵی کورد خه‌راب ده‌که‌ن.

تا ئیعلانکردنییکی دیکه‌ی ‌هێڵێکی تری مافیای حیزب، ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی ده‌سه‌ڵات.

گه‌شتیاریکی کورد
سوید، مالمۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە