کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی به‌ نهینی له‌گه‌ل(مارسیڵ)ی گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری عه ره‌بی لوبنانی كۆده‌بێته‌وه‌!

Friday, 21/01/2011, 12:00


به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ دارا یاره‌ نوینه‌ری مه‌سعود بارزانی بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، كه‌له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی زۆر و هه‌وه‌س بازی و له‌ مه‌كته‌بی مه‌سعود دورخرایه‌وه‌و كراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ به‌غداد، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ رۆژه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان وله‌ هۆتیل خانزادی نزیك له‌ به‌ستۆره‌ له‌كاتی خواردنه‌وه‌ زۆر نهێنی دركاندوه‌، ئه‌وه‌ی گرنگ بووه‌ ئاشكراكردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ری سوور له‌ دیدارێكی نهێنیدا چاوهی كه‌وتووه‌ به‌ (مارسیڵ)ی گه‌وره‌ سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كه‌می عه‌ره‌بی مه‌سحی لوبنانی، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ رۆژه‌ میوانی مه‌سعود و مه‌سرۆری كورێتی و، له‌ هۆتیل (نۆبڵ) كه‌ موڵكی هاوبه‌شی هه‌ریه‌كه‌ له‌ بروسكه‌نوری شاوه‌یس و حسین فه‌یلی یه‌ و، شوێنی تایبه‌تی بۆ گیراوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوار ڕیانی ناحیه‌ی عه‌ینكاوه‌وه‌وه‌!
به‌ پیی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌هه‌مین جاره‌ مارسێل گه‌وره‌ ده‌وله‌مه‌ندی عه‌ره‌بی لو‌بنانی چاوی به‌ مه‌سعود بارزانی كه‌وتووه‌ له‌ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ مانه‌وه‌یدا له‌ شاری هه‌ولێر!
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌یك له‌ نزیك محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی جێگری هه‌واڵگری له‌شكری پارتی، به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی (كاوه‌ بیبانی) كه‌ یه‌كیكه‌ له‌ پیاوه‌كانی پاراستن وبه‌ پله‌ی عه‌مید و خانه‌نشینكراویشه‌ به‌ پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆو، له‌گه‌ڵ ٩ پاسه‌وانی سه‌ربه‌ پاراستن كه‌ له‌ مزوریه‌كانی قوشتپه‌ن كراونه‌ته‌ پاسه‌وانی ئه‌و میوانه‌ پاره‌داره‌ی مه‌سعود و مه‌سرۆر بارزانی، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ٣ سه‌یاره‌ی وه‌نوشه‌ی جام تاریكی درع و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارسیڵ یش خۆی ٥ كه‌سی له‌گه‌ڵ دایه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ٣ نیان پاسه‌وانی شه‌خسی خۆین و بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان مۆڵه‌ت پێدراون!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دارا یاره‌و سیامه‌ندحالی برای نه‌زهه‌ت حالی پاراستن و خاوه‌نی كۆمپانیای گارا و یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵسوراوانی كاروباره‌كانی بازرگانی و قاچاخچیتی نه‌زهه‌ت حالی برای..ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌كاتی سه‌ردانی پارساڵی بۆ لوبنان چاوی به‌ مارسێل كه‌وتووه‌و، له‌ ١٢ كۆمپانیای بازرگانی و ئاوه‌دانی و عه‌قارات و گه‌شت وگوزارو كارگه‌یه‌كی مه‌شرۆباتی ڕۆحی(ویسكی و موشته‌قاته‌كانی بوونه‌ته‌ شه‌ریك و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌سعود بڕی ١٥٠٠ یه‌ك ملیارو پێنج سه‌د ملێۆن دۆلاری له‌ بانكه‌كانی به‌یروت داناوه‌و، وابڕیاره‌ له‌ كوردستان له‌ بواری ته‌نقیبی نه‌وتی و به‌ترۆلدا له‌ چاڵه‌ نه‌وته‌كانی ئاكرێی مارسێل بكه‌نه‌ شه‌ریك و كۆمپانیاكه‌ش هه‌ر به‌ناوی مارسیڵه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و، گرۆپی كۆمپانیاكانی مارسیل له‌ ٢٣ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕۆژئاوای كارو پڕۆژه‌ی جۆربه‌جۆری هه‌یه‌!
به‌ پیی وته‌ی پاسه‌وانه‌كانی كاوه‌ بیبانی / له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو مارسیل ٣ شه‌و له‌ ئاكرێی ماوه‌ته‌وه‌و، له‌ ماڵه‌ تایبه‌ته‌كانی پاراستن نیشته‌جیكراوه‌ كه‌ مه‌سعود و مه‌سرۆر بۆخۆیان بۆ كاتی حه‌وانه‌وه‌ له‌ چیای ئاكرێی دروستیان كردووه‌، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و چاله‌ نه‌وته‌كان ئه‌وشوینانه‌ی بینیوه‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە