‌‌گۆڕان ئه‌فسانه‌ نییه!

Sunday, 26/07/2009, 12:00


له‌ هه‌ربه‌سته‌ڵه‌‌کێکدا، کۆمه ڵێ گۆل خنکێن دراوه
له‌هه‌رپه‌نگ خواردوی گۆمێکدا‌، ورده‌ بوار دێته‌ ئا راوه‌
له‌پشت چوار چێوی هه‌ر شه‌وێکه‌وه‌، سپێده‌ی ده‌م به‌ پێکه‌نین خۆی حه‌شارداوه!‌

خوێنه‌ری ئازیز، ئه‌گه‌ر ئیمه‌ تۆزێ چاوی ڕه‌خنه‌ ئاراسته‌ی ژیان بکه‌ین که‌مترین هه‌ڵه‌ دوچارمان ئه‌بێت!
ئه‌گه‌ر ئیمه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ میژوو یاخود بۆ ئه‌و سات و کاتانه‌ی که‌مرۆڤ له‌ ئه‌شکه‌وته‌کاندا ژیاوه‌ دۆاتریش بونه‌ چینی کشتوکاڵی و له‌وێشه‌وه بۆ چینی بازرگانی و سه‌رمایه‌داری و هتد.....ده‌بینین که‌ مروڤ چه‌نده‌ کۆشش و هه‌وڵی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لۆجیکانه‌ بتوانیت له‌گه‌ل زه‌مه‌ن و رۆژگار دا هاوسه‌نگ بێت و گۆران بکاته‌ ستراتیج. هه‌روه‌ها خه‌باتی بیوجانی کردوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نایه‌کسانی و سته‌مانه‌ی که‌ بۆی پێش هاتوه‌و، چونکه‌ بیگۆمان له‌ناو ئه‌و چینه‌ جیاوازانه‌دا سته‌مو زۆرداری بوبونه‌ نه‌ریتیکی زۆر بڵاو، به‌لام خۆشحالانه‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ پیش که‌وت که‌ په‌نا برایه‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌ و دانانی یاساو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن که‌ ئێستا پییاده‌ ئه‌کریت ،به‌لام زۆر به‌داخ و ئه‌سه‌ره‌وه‌ له‌ زۆر شوێندا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ ڕێڕه‌وی خۆی ون کردووه‌و، ئیتر پاشا گه‌ردانی خۆی قوت ده‌کاته‌وه‌و به‌پیچه‌وانه‌وه‌ کاری پیده‌کرێ ئیمه‌ش {کوردستانیش}به‌ده‌ر نییه‌ له‌و مامه‌له‌یه‌دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئیمه‌ی مرۆڤ پیویسته‌ خه‌بات بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ ڕاست و ڕه‌وانی بڕوات و دور بێت له ‌ئیفلیج کردنی،چونکه‌ ئێمه‌ ده‌زانین که‌ سروشت وره‌وش و ره‌وتی ژیان هه‌میشه‌ له‌ گۆڕان و خۆ نوێ کردنه‌وه‌دایه‌،ئیمه‌ش ناتووانین بێ به‌ریبین له‌و سروشته‌. وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م نوێ بونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و ده‌سته‌یه ك نه‌بیت و دل گران بن و ئه‌گه‌ر پێشییان بکرێت ئه‌وا به‌ربه‌ست ده‌بن له‌ رێگه‌یدا ،به‌لام گه‌ل دانه‌ ماوه‌ و لیره‌وه‌ خه‌بات ده‌ست پێئه‌کات و کۆتایی میژووش نی یه‌.
من لیره‌دا لام مه‌به‌سته‌ که‌ بلیم ئیمه‌ی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی ولات ڕه‌نگه‌ زیاتر ده‌رك به‌ هه‌ندێ لایه‌ن بکه‌ین تا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ ناوه‌وه‌ی ولات ده‌ژی.
بۆ نمونه‌،تۆی کوردستانی که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی، ره‌نگه‌ رۆژانه‌ له‌ پاسدا، یاخود له‌ سه‌ر کاره‌که‌ت،‌یاخود له‌گه‌ل ئه‌و که‌سه‌ی که‌ئه‌یبینیت و خه‌ڵکی ولاتیکی تره‌،ئه‌گه‌ر یه‌که‌م پرسیاری له‌ تۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ که‌ خه‌لکی چی ولاتیکی!ڕه‌نگه‌ دووه‌م پرسیاری ئه‌وه‌ بیت لیت،ئا لیره‌وه‌تۆی ئاواره‌ برینی قولی چه‌نده‌ها ساڵت ده‌کوولیته‌وه‌.
وه‌هه‌روه‌ها تۆی کوردستانی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولاتی ئه‌زانی چه‌نده‌ به‌ به‌هایه‌ ئه‌و دیموکراسی و،ئازادی تاك و،یه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی هتد.....کاتیك که‌ ئه‌چیته‌ هه‌ر ئۆفیسیکی حوکمی، نا حوکمی جیاوازی تۆ ناکریت له‌به‌ر،نه‌ته‌وه‌،ره‌گه‌ز،ئاین هتد....له‌ به‌رئه‌وه‌ به‌ڕیزان، چی تر با وشیار بینو وه‌ گه‌لیش له‌ مه‌ زیاتر فریو و نه‌درێیت.
نامه‌ویت وه‌ختی خوینه‌ری به‌ریز بگرم له‌مه‌ زیاتر......ته‌نها و ته‌نها و ئه‌وه‌ ده‌لیم که‌ تۆی هه‌ر چینیکی کۆمه‌لگای کورده‌واری هه‌نگاو بنێ بۆ نوی بونه‌وه‌ و بنوسه‌و، مه‌ترسه‌و،وه‌ مه‌پرسه چه‌نده‌ به‌ به‌هایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌لک ئاسوده‌ بیت و بی جییاوازی .
له‌به‌رئه‌وه‌ من ده‌ڵیم گۆڕان و نوێ بونه‌وه‌ ئه‌فسانه‌ نی یه ‌و ئه‌مری واقعه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە