کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شاغوڵام !

Thursday, 24/10/2013, 12:00

1634 بینراوە






 دەڵێن : ئەگەر قەرەچی ببێتە پادشێ یەکەم جار باوکی خۆی لە سێدارە دەدا !
لە هێنانەوەی مەتەڵ لە کوردیدا جوابە جەنگی نییە ،من مەبەستم کەس نییە وتەنیا ئاماژەیە بۆ گەیاندنی بابەتێک .ئەو رۆژانە باس باسی دیوارێکە کە قزڵباشەکانی پاشماوەی عوسمانییەکان  خەریکن لە نێوان رۆژئاواو باکوری وڵات رایکێشن ! زۆر سەیر دەبێ ئەگەر تاکی کورد گلەیی وگازەندەی لە داگیرکارهەبێ و پێی وابێ دەبێ چاواڕوان بین نقڵو نەباتمان بدەنێو ببنە برای باوکمان .
 ئەوشەڕەی کە لە رۆژئاوا بەسەر نەتەوەکەمان سەپاوە ، شەڕێکی ئاسان نییە کە هەر وا بە هاسانی بەسەریداس تێپەڕین. لە هەموان زیاتر ئامریکا وپاشان ئورووۆیەکان هەست بە مەزنایەتی ئە بەرخۆدانەی قارەمانانی کورد کە ئەرکی پاراستنی خاکیان لەو بەشە لاوڵات وەئەستۆ گرتووە . ئەوە بە ئاشکرا دەبینین کە زلهێزەکان بەتایبەت ئامریکا پێیان وابوو کە بە کوشتنی بن لادەن نۆتایی بە ئەو شەڕە دێ کە ئەلقاعیدە وهاوفکرەکانی بەڕێوەی دەبن .هەر زۆر زوو ئەشکرا بوو ئەو جەنگە بەم زوانە بن بڕ نابێ . هەتا دونیای سەرمایەداری وژێر خانی ئابورویوڵاتانی پاشکەوتوو وئایینی لاڕێ پێکەوە دژ بە بەیەک لە بەرەی شەڕی نابەرابەردا بن ئەو حاڵی کورەد کە رۆژ بە رۆژ ئاڵۆزتر هەنگاو دەنێ .
 کورد مەگەر خۆی گێل کا دەنا دەزانێ سەددامی کورد کوژ نە بە تفەنگی بارزانی نە بە تفەنگی تاڵەبانی دەڕوخا .(رێزو حورمەتی شەهیدیش لەجێگای خۆیدایە لەسەرسەرانە) ئەوەی لە عێڕاق روویدا لەوە مەزنتر بوو کە دەسەڵاتی ئەو سەردەمەی کورد لە هەولێر وسلێمانی بیری لێ دەکەنەوە . کورد کرابە دوو بەش ،کوردی خوێن شیرین باش ، کوردی ناحەزو ترۆریست ! لە باشور کرا بە شاو لەبەشەکانی دیش ئەوە رۆژگارە بەسەمان دێنن .سەرە نەخی دەخڵی ئەو سیاسەتە بۆتە مڵۆزمێکی هەزاران پێ لە پێمان هاڵاوە .
 زۆربەی ژن و منداڵی بەر پرسەکانی کورد بەدەگمەن راستەوراست لە بەرەی شەڕی دوژمندا وێڕای منداڵی فەقیرو هەژاری کورد بەشدار دەبن . یا لە درەوەی وڵات بون یا پاراستویانن .بۆ ئەو گوتنەش نمونەم زۆرە بە پێویستی نازانم ئاماژەیان پێ بکەم .لەو رۆژانەدا شەڕوانی کوڕی بەڕێز مسلیم سالیح لە دژوارترین شەڕی سەردەم بەرانبەر بە کورد شەهید بوو و گیانی خۆی فیدای نیشتمان کرد و نیشانی دا کە جیاوازی نێوان ئەوو منداڵی دیکە نییە .بەڵام پرسیار ئەوەیە ؟ ئەوڕۆ دەسەڵات پێدراوانی باشور خەنی بون کە گەیشتونە ئاستێک کە دیوارێکی دیکە بۆ بەر پرسانو تێکۆشەرانی کورد دروست بکەن بۆیە رێگا نادەن سیاسەت مدارێکی وەکو موسلم سالیح بۆ بەرێوەبردنی ئەرکەکانی لەسەر خاکی بابو باپیرانی حەول بدا !
 ئەگەر دیواری دەستکردی داگیرکار بەدیواری شەرم ناودەبرێ ئەدی ئەو دیوارەی کە بە دەستی کورد لەسەر خاکی کورد بۆ رۆڵەی کورد پێکدێ دەبێ چۆن ناوێکی بۆ دیاری بکەین ؟هیوا دارین ئەو کارە دزێوە نەبێتە کولتورێکی دوژمن خوازانە سیاسەتێکی قڕێژ و جێی پرسیار .
 جەعفەر کەریمی / ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٣
 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)