مسعود بارزانى و خۆڵبارین
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1604 بینراوە
دواى ئەوەى رۆژى 5-5-2009 مسعود بارزانى لە پەرلەمان دانیشت بەمەبەستى كردنى هەندێ درۆى تر بۆ ئەندامەكانى پەرلەمانە ناشەرعیەكەى كوردستان(قسەى پارتى و یەكێتى یە) دیارە وەك هەموو جارەكانى تر سەرۆكە گەندەڵەكەى مامەكەى یەكێتى هەندێ قسەى قۆڕ و بێ ماناى بۆ ئەندام پەرلەمان و ئامادە بوانى چایخانەكەى عەدەى موفتى كرد یەكێ لەو قسە قۆڕانەى بارزانى بەو هەموو ژیرى و لێهاتووەى خۆیەوە ئەو شەكرانەى شكاند كە ووتى: ئیستا ئەو تۆز و خۆڵ بارینە دەڵێن خەتاى حكومەتە! بە خوا مامە سەرۆكێكى گەمژەى هەیە ئەى ئەوە نیە بە نووكتە لەسەر مسعود بارزانى دەگێرنەوە كە مسعود بۆ ریكلام كردن بۆ هەڵبژاردن بۆ ئەوەى بڵێن مسعودى گەمژە خەمخۆرى میللەتە(دیعایەى انتیخابە) دەچتە دائیرەى كەش و هەواى مێیف بە تووڕەییەوە بە فەرمانبەرانى وتبوو ئەوە چى یە ئەو هەموو خۆڵ بارینە زیاتر لێتان قبوڵ ناكەم خۆڵ ببارێت ! دیارە باران بار دەبارێت و جەو خۆش بۆوە دوو ڕۆژ دواى بارانەكە چۆوە دائیرەى كەش و هەوا (انوا جوى) وتبووى زۆر سوپاستان دەكەم دوونێ زۆر فێنك بوو! بەڕێزان ئێستا ئەم نوكتەیە لە هەولێرى زۆر باوە