نه‌فره‌ت له ڕه‌وایی شۆڕشگێڕیتان ده‌سه‌ڵات
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
ئه‌م چیرۆکه‌ی که له خواره‌وه ده‌یگێڕمه‌وه چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه و سه‌ره‌تاکه‌ی له 1977 ده‌ست پێده‌کات و ده‌شێت ده‌رهاوێشته‌کانی تا ده‌یان ساڵی تر کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌رده‌وام بێت. من رێز بۆ ئه‌و خێزانه ته‌نها پیتی یه‌که‌می سه‌رۆکی خێزانه‌که ناوده‌به‌م و به شێکی چیرۆکه‌که‌ی په‌یوه‌سته به‌و که‌سه‌وه و دواتر به کۆی خێزانه‌که‌وه.
وه‌ك هه‌موو ڕۆژانێکی تر له ئۆفیسی فه‌رمانگه‌که‌مان دانشتبووم و خه‌ریکی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانم بووم، له ده‌رگا درا، ته‌ماشام کرد به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی فه‌رمانگه‌که‌مان بوو، داوای لێکردم که چه‌ند خوله‌کێك له کاتی خۆمی بده‌مێ بۆ دواکاریه‌کی زۆر پێویست و به‌په‌له، منیش ئه‌و هه‌له‌م بۆ ڕه‌خساند و زۆر به په‌رۆشه‌وه گوێبیستی قسه‌کانی بووم. ووتی کچیێكی هاوڕێیه‌کم ده‌ستیان زۆر کورته و هه‌ژارن له دوای کوژرانی باوکی پیره دایکێك و سێ خوشکی خوێندکار و مناڵی بۆ ئه‌م به‌جێهێشتووه، ته‌نها ئه‌مه که توانای کارکردنی هه‌بێت، ئه‌میش کاری نیه، ده‌کریت به هیمه‌تی تۆ له یه‌کێك له فه‌رمانگه‌کانمان دابمه‌زرێنرێت و به‌و کاره‌ت خزمه‌تێکی زۆر به‌و خێزانه ده‌که‌یت و له هه‌ژاری ڕزگاریان ده‌که‌یت. منیش ده‌ستبه‌جێ داوای ناوی سیانی ئه‌و کچه‌م کرد و له ىڕوانامه‌که‌یم پرسیه‌وه و به‌ڵینم دا که ناوه‌که‌ی به‌رزبکه‌مه‌وه بۆ دامه‌زراندن. ناوی باوك و باپیره‌ی ئه‌و کچه سه‌رنجی ڕاکێشام و بۆ چه‌ند خوله‌كێك ڕامام و به یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆدا چومه‌وه ، پاشان به وردی که‌وتمه پرسیار له به‌ڕیوه‌به‌ر سه‌باره‌ت به باوکی ئه‌و کچه و دوا جار بۆم ده‌رکه‌وت که باوکی ئه‌و کچه ده‌ناسم، ئا لێره‌وه سه‌ره‌تای یه‌و مه‌رگه‌ساته ده‌ست پێده‌کات.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1977 که سێکیان هێنا بۆ زیندانه‌که‌مان به ناوی (س س) که ته‌واو شه‌کت بوو بوو هه‌ردوو ده‌ستی له کار که‌وتبوو ده‌بوایه زیندانیه‌کان خواردنیان بکردایه به ده‌میه‌وه ئه‌گینا خۆی نه‌یده‌توانی به ده‌ستی خۆی خواردن بخوات، دیار بوو ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌شکه‌نجه درا بوو. پاش ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی به‌عس که‌ڵکیان لی وه‌رنه‌گرتبوو ڕه‌وانه‌یان کرده‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی سلێمانی به‌و مه‌به‌سته‌ی که ئازادی بکه‌ن، به‌ڵام له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا زۆر ئازاریان دابوو له که‌ڵك که‌وت بوو چاوه‌ڕوان بوون که چاکبێته‌وه و له دواجاردا ئازادی بکه‌ن. س س فه‌رمانبه‌ری یه‌کێك له فه‌رمانگه‌کانی سلێمانی بوو، له دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا له ساڵی 1975 بووبوو به ئه‌ندامی ڕیکخستنه‌کانی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی . له سه‌ره‌تای ساڵی 1977 مه‌فره‌زه‌یه‌کی یه‌کێتی نێشتمانی کوردستان به شه‌و هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن بۆ دهڤه‌ری قه‌ره‌داخ به تۆمه‌تی به‌عسیبوون، له شاخ پاش ئه‌شککه‌نجه‌دانێکی زۆر به داری سوتاندن و له ئاوی ساردی حه‌وز هه‌ڵکێشان هیچی لێ هه‌لناکڕێنن به کڕینی چه‌کێك ئازادی ده‌که‌ن.
له دوای ئازادکرنی به چه‌ند ڕۆژێك ئینجا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌ستگیری ده‌که‌ن به‌و بیانوه‌ی گه‌ر س س سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان نیه به چ بیانویه‌ك ئازاد کراوه. ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌یئه‌ی که‌رکوکی ده‌که‌ن ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی " ی.ن.ک " ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و به‌ڵام له دوا جارد ده‌ینێرنه‌وه بۆ ئاسایشی سلێمانی به‌و مه‌به‌سته‌ی ئازادی بکه‌ن، پاش چاکبونه‌وه‌ی له ئاسایشی سلێمانی ئازاد ده‌کرێت. له دوای ماوه‌یه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر کار له فه‌رمانگه‌که‌ی خۆی، له ژێر فشاری به‌عسدا ده‌چێته‌وه ڕێزه‌کانی پارتی به‌عس. له ساڵی 1980 دا مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له کاتێکدا س س گه‌راجی ماڵه‌که‌ی ده‌کاته‌وه بۆ ده‌رکردنی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی ده‌یکوژن.، له دوای خۆی هاوسه‌ره‌که‌ی و چوار منداڵی له دوا به‌جێده‌مێنێت، که تێکڕای مناڵه‌کانی کچ ده‌بن و جگه له باوکیان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی بژێوی ژیانیان نابێ.
گریمان س س که‌سێکه تاوانباره و خیانه‌تی به کورد و خاکی کوردستان کردوه و سزای شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی وه‌رگرت، ئه‌ی تاوانی هاوسه‌ر و مناڵه‌کانی چیه؟ ئایا ده‌کرێت پێنج که‌س له ئه‌ندامانی خێزانێك به‌د ڕه‌وشت بن بۆ نانی ڕۆژانه‌یان، ئایا له ڕووی ده‌رونیه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه چ نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئایا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له سایه‌ی جه‌لالیاکان و مه‌لاییه‌کاندا ده‌گوزه‌رێت که ده‌رهه‌ق به ڕابوردوو و ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان ده‌کڕیت ناوی بنڕیت چی؟ ئایا ده‌رهاویشته‌ی کوشتنی س س گه‌ورتر نیه له‌ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی. ده‌کرێت بڵێین ئه‌مه ڕه‌وایی شۆڕشگێڕییه؟ ده‌کرێت بڵێین تاوانه‌کانی ئه‌مرۆ و دوێنیی ئه‌م دوو مافیایه ڕه‌وایه؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه بۆ خوێنه‌ر به‌جیده‌هێڵم ، به‌ڵام ده‌ڵێم نه‌فره‌ت له ئێستا و ڕابوردووتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست