کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ یادی پیرۆزی ڕاپه‌ڕینی 1991ی ده‌ربه‌ندیخان

Monday, 05/03/2012, 12:00



شابازی مێژوویی

ئای له‌و ڕۆژانه‌ی له‌ م هه‌واره‌دا ،، سه‌راپای گیانم کڵپه‌و ئاگر بوو
وای له‌و ساتانه‌ی ده‌یجورمان گڕدا ،، ئومێد جاویدان ، هیوا نه‌مر بوو
ئای له‌ و سه‌رده‌مه‌ی دابه‌زینه‌ شار ، بۆ ئێمه‌ی تینوو ئاوی که‌وسه‌ر بوون
وای له‌و وه‌یشومه‌ی ڕاستیتان ده‌رکه‌وت ، نه‌ک سه‌راب به‌ڵکو ماری حه‌و سه‌ربوون
ئای له‌و ساتانه‌ی قه‌ت له‌ بیر ناچن ،، هاوارمان ئه‌کرد ،،به‌عسی قڕانه‌
وای له‌م دزێوی و بۆگه‌نستانه‌ ،، مامه‌ حه‌مه‌یی و پارو فڕانه‌
له‌ سای ئێوه‌دا جوانی ته‌ریوه‌ ،، خوێڕی ترین که‌س له‌سه‌ر کورسی یه‌
سه‌گی هه‌ڵه‌وه‌ڕ تێر و تیسکنه‌ ، گورگی به‌ هه‌ڵمه‌ت وێڵ و برسیه‌ !!!
به‌ڵام مژده‌ بێت ، له‌به‌ره‌ی میله‌ت،،، بۆ ڕاپه‌ڕینێ خۆمان سازه‌ده‌ین
به‌ هێزو وره‌ی گه‌نجانی تازه‌ ،،بۆ لوتکه‌ی مێژوو قه‌ڵه‌م بازه‌ده‌ین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە