کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


فوئاد مەعسوم و جەمال عبدوالله خەریكی چین؟

Sunday, 15/11/2009, 12:00


زۆر جار دووژمنەكانی كورد هەندیەك ڕاستیمان بۆ دەدركێنن، بەڵام خۆمانی لێی گێل دەكەین. دیارە بە كار هێنانی گەمژە بۆ فۆئاد مەعسوم ئەوە نازناوی بەندە نیە بۆی، بەڵكو ئەوە مەحمود مەشهەدانی سەروەكی خانەنشین كراوی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا وتبووی: فوئاد مەعسوم كەسێكی گەمژەیە. دیار ئەگەر زۆر ورد ببینەوە لە هەڵسوكەوتەكانی فوئاد مەعسوم ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە بەڕاستی كەسێكی گەمژەیە.
محمود مەشهەدانی پێی وتبوو: بۆ ناڕوۆیتەوە بۆ سلێمانی و هەولیر دەوڵەتی كوردی دامەزرێنیت ئیشت چیە لە بەغدادی عەرەبی.
لە بیرمە یەك جار لیستی هاوپەیمانی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەرچوون، ئەوجارەش دەزانن لە بەرچی؟ خۆ لە بەر مادەی 140 و كێشەی خەڵكی كوردستان نا، لەبەر ئەوە بوو كە پەرلەمانتارەكانی عەرەب داوایان كردبوو بودجەی سەروەك كۆماری عیراقی جەلال تاڵەبانی كەم بكرێتەوە. لە بەرامبەر ئەودا فوئاد مەعسوم و ئەندام پەرلەمانەكانی تری یەكێتی و پارتی هۆڵی پەرلەمانیان جێ هێشت. پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایە دەزانن ئەو دەرچونەی ئەوان لە بەرژەوەندی كێدابوو؟ دیاره‌ ئەو دەچوونە تەنها لە بەرژەوەندی خودی جەلال تاڵەبانی و زەرەری خەڵكی كوردستاندا بوو، چونكە بودجەی سەروەكایەتی كۆماری جەلال تاڵەبانی لە بودجەی لە سەدا 17 كەی كوردستان دەردەهێنرێ. واته‌ ئەگەر بودجەی جەلال تاڵەبانی كەمی بكردایە زیادەكەی دەهاتەوە سەر بودجەی كوردستان. بۆیە ئەو بڕیارەی پەرلەمانتارەكانی عەرەب لە بەرژەوەندی گەلە كەماندا بوو، نەك ئەوەی فوئاد مەعسوم و هاوڕێ پەرلەمانتارەكانی لە لیسی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی عێراق.
فوئاد مەعسوم و هاوڕیەكانی تا ئێستا ڕۆژێك نەمان بینی دووجار لە پەرلەمانی عیراق لە سەر جێبەجێ نەكردنی مادەی 140 بێنەدەرەوە، ئەوه‌تا فوئاد مەعسوم پیرۆزبای لە گەلانی عێراق دەكات لە پەرلەمانی عێراقیدا بەبۆنەی تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن، ئەو یاسایه‌ كە زیاتر لە 20 كورسی كورد دیار نییە و لە بەرامبەردا كورسی عەره‌بی سونە و شیعە بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر زیادی كردوە. لە هەمووی سەیرتر زۆڕنا بە دەستەكانی ڕاگەیاندنی یەكێتی وەكو سەركەوتنێك كەوتنە زۆڕنا لێدان بۆ ئەو ڕسوایەی كە ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتی و پارتی بە دەستیان هێنا لە پەرلەمانی عێراقی بە سەركەوتنیان لە قەڵەم دەدا.
با بێنەوە سەر باسە ئەسڵیەكەی خۆمان كە جەمال عه‌بدوڵڵا كێ لە پشتەوەیە، لە دوای هەڵبژاردنەكانی 25 ته‌موزی پەرلەمانی كوردستان و ئەو شكستە گەورەیەی یەكێتی لە دەڤەری سلێمانی گەرمیان، فوئاد مەعسوم لە لێدوانیەكیدا بۆ سایتی چاودێر هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە دەبێت ئیتر یەكێتی فایلی بەرپرسانی گردەكە هەڵبداتەوە.
لە دوای ئەو هەڕەشەیە كەسێكی سیخوڕ كە ناوی جەماڵ عبدوالله‌یە بە خۆی و زۆڕناكەیەوە گۆڤارێكی دەركرد بە ناوی گۆڤاری (به‌ڵێی گا) . لەو گۆڤارەدا كە دیارە فوئاد مەعسومی لە پشتەوەیە و بە هاوكاری دەزگا سیخوڕەكانی یەكێتی و پارتی ژمارەكانی دەخاتە بازاڕەوە، بەڕاستی فوئاد مەسعوم گەمژەیە. چونكە ئەگەر 100 ساڵیتر جەمال عه‌بدوڵڵا لەو گۆڤارەدا خانوو باڵەخانە و باخی جماعەتی گردەكە دەربخات، ناكاتە ئەو 18 مللوێن دۆلارەی عومەر فەتاح بە ئاشكرا دزیوێتی و ناكاتە ئەو 70 ملوێن دولارەی كە یەكێتی و پارتی بە ئاشكرا چەندین ساڵە لە داهاتی گشتی وڵات دەری دەهێنن و لوشی دەدەن. جەمال عبدوالله ئەوەندە خەشیمە ماوەیەك هێرشی كردە سەر نوسەرانی ڕۆژنامە ئازادەكان، بێ خەبەرە لەوەی كە خەڵكی كوردستان چەندە ڕقی لە جەماڵ عه‌بدوڵڵا و هاوبابەكانێتی و چەندەش ڕۆژنامەنووسە ئازادەكان لەلای خەڵكی كوردستان خۆشەویستن.
فوئاد مەعسوم لە بەغدا كوردی بەڕیسواكردنداوە ئەیه‌وێت لەڕێگای كەسێكی سوكی وه‌کو جه‌مال عه‌بدوڵڵاوه‌ ڕوخساری شێواوی خۆی و حیزبەكەی جوان بكاتەوە، فوئاد مەعسوم ئەی بۆچی بە زۆڕناژەنەكانتان ناڵێت جارێكیش باسی كچەكەت بكەن كە چۆن لە بەغداد لەسەر دزینی سەروەت و سامانی خەڵكی عێراق ئەمری گرتنی هەیە؟
مامە ڕیشە و خالید گەرمیانی خۆیان دا بەكوشت، كەچی كەسێكی گەمژەی وەكو فۆئاد مەعسوم لە بەری دەخوات كە ئارەقی بۆ كورد نەكردوە، بەڵام بە پارەی كوردەوە عارەقی سەرمۆر دەخوات.
برادەریەك بۆی گێڕامەوە كە بە جەمال عبدوالله ی وەتووە، كە بەڵگەیەكی لە سەر كوڕی ئەندام مەكتەب سیاسییەكی یەكێتی لایە بۆی دادەبەزێنێت، جەمال پێی وتوو نەخێر ئەگەر لەسەر گردەكە و نەوشێروان شتت لایە بۆت دادەبەزێنم؟
ڕۆژنامەنووسە ئازادەكان ئەگەر ئه‌یانەوێت جەمال دەمكوت بكەن ئەبێت گەندەڵیەكانی ئاغاكەی فوئاد مەعسوم دەربخەن، بۆ ئەوەی وەكو عومەر فەتاح ڕیسوابكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە