بەڕێز عەلى حاجى زەڵمى ئەندامی كارای ڕاگەیاندنى بزووتنەوە بۆ (شەقام): ئەمڕۆ عەقڵى كلاسیكى بزووتنەوە دەبەن بەرێوە كە بازیانى و مەلا موحەممەد �
Friday, 16/04/2010, 12:00
شەقام: پێشینەیەكمان لەسەر ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى بۆ باس بكە..؟
عەلى حاجى زەڵمى: ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى لە قۆناغى دامەزرانیدا، ڕاگەیاندنێك بوو خاوەنى تایبەتمەندى و ستراتیژى خۆى بوو، ڕاگەیاندنى بزووتنەوە لە كۆتایى هەشتاكاندا تایبەتمەند بوو، چونكە بۆ خۆى خاوەنى زمان و نووسین وێنەیەكى جیاوازى كوردى بوو بە دونیا دەرەوە، ئەم ڕاگەیاندنە قورساییەكەى لەوەدا بوو بۆ یەكەمجار وێنەى كوردى لەدونیاى دەرەوە بەتایبەتى لەنێو و ڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى دا ئاشت كردەوە بە ئیمان و ئەخلاق و واتا ئینسانییەكان، ئەم ڕاگەیاندنە بۆن و بەرامەیەكى كوردى ڕەسەنى لێ دەچۆڕا، چونكە هەموو ئەوانى تر نەزمێكى لائیك و سیكۆلاریان بەسەردا زاڵ بوو، ئەو نەزمانەش نامۆ بوون بە ڕەسەنایەتى ڕۆژهەڵات و كوردەوارى، یاخود ئیستراكراوى خۆرئاواو ئەوروپاى ڕۆََ ژهەڵات بوون، یاخود ڕاگەیاندنێكى چەپى توند بوون، مانا نەتەوەییەكانیان لە بۆتەى درووشمە ئومەمییەكانى لینین و ماركس و ئەنوەر خۆجە شاردبوویەوە، ئاخر لەناو دونیاى عەرەبدا كەكوردیان بە دۆستى ئیسرائیل ئەزانى ئەستەم بوو، هەستێكى ئینسانى و دەستێكى میهرەبان بێتە گۆڕێ، ئەوە بوو بۆ یەكەمجار بڵاوكراوەو دەنگ و ڕەنگى بزووتنەوە، سیماو وێنەى پێشمەرگە موجاهیدەكانى بزووتنەوە، درووشمى ئیسلام و ڕیش و پێشمەرگەى بە دەست نوێژو ڕیزى نوێژ خوێنانى ناو سەنگەر لەڕێگەى بڵاوكراوەكانى ئاڵاى ئیسلام و گۆڤارى نەفیرو دواتر ئەزموون و جەماوەر، هەموو ئەمانە ڕاى گشتى ئیسلامى و وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبیان تووشى ڕاچڵەكان كرد، ئیتر شەرم و شەرمەزارى بۆ یەكەمجار لە بەرامبەر پرسى جینۆسایدى كوردا ڕاگەیاندنى بزووتنەوە هێنایە گۆڕێن لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین ڕاگەیاندنى بزووتنەوە خاوەنى ئەدەبێكى سەربەخۆ بوو، ئەدەبێك كە نوێنەرایەتى نەتەوەیەكى بندەستى دەكرد، هەروەك چۆن لەنێو فەلەستینى و ڤێتنامى و كوبییەكاندا ئەدەبى بەرگرى لەدایك بوو، دەتوانین بڵێین بۆ یەكەمجار ڕاگەیاندنى بزووتنەوە كوردى كرد بە خاوەنى ئەدەبێكى ڕەسەن، ئەدەبێك كە نوێنەرایەتى گەلێكى بندەست بكات.
شەقام: ڕوڵى ڕاگەیاندن لەدواى ڕاپەڕین و لەكاتى جەنگى ناوخۆدا چۆن بوو..؟
عەلى حاجى زەڵمى: لەدواى ڕاپەڕین ڕاگەیاندنى بزووتنەوە لاوازتر خۆى نومایان كرد، ئەوەش پەیوەندى بە ژینگەى خەباتى حیزبایەتى كوردى بوو لە كوردستاندا، چونكە تەواوى حیزبە كوردییەكان حیزبى چەك بوو، بارەگاى سەربازى و فیشەك بوون، گرنگى بزووتنەوەش لەو قۆناغەدا گرنگى دابوو بە چەك و چۆڵ و هێزى سەربازى ئەوەش خەمى هەموو حیزبەكان بووە، لەگەڵ ئەوەشدا باڵەكانى ناو بزووتنەوە كە بە خەتى یەك و دوو ناسرابوون، توانیبوویان شوێنى خۆیان لە بەرامبەر تەوژمەكانى تردا بكەنەوەو چالاك بوون، ئەم باڵانە پاش ئەوەى وەك بزووتنەوەى ڕاپەڕینى ئیسلامى و یەكگرتووى ئیسلامى خۆیان ڕاگەیاند، دەتوانین بڵێین گۆڤارو ڕۆژنامەكانیان لەپێشەوەى خەبات و كوردستانى نوێ بوون بۆ تیراژ، بۆ نموونە پەیامى ڕاستى و گۆڤارو ڕۆژنامەى ڕاپەرین لەڕووى ستایل و لایەنى بابەتى و ڕۆژنامەوانییەوە پانتاییەكى بەرینى ڕووناكبیرانیان داگیر كردبوو.
شەقام: ئایا بزووتنەوە توانى ئەم ئاستەى خۆى لە ڕاگەیاندا بپارێزێت..؟
عەلى حاجى زەڵمى: نەخێر بزووتنەوە نەیتوانى ئاستى بەرزى ڕاگەیاندنى خۆى بپارێزێ، بەتایبەتى پاش ئەوەى بزووتنەوەى جاران لەشێوەى كۆمەڵ و یەكگرتوو، بزووتنەوەدا خۆى دەرخست ئیتر بە تەواوەتى ڕاگەیاندنى هەرسێ حیزب مرا، ڕاگەیاندنى ئەم حیزبە ئیسلامییانە ئێستا ڕاگەیاندنێكى بێ ستراتیژو نازانستى و دوور لە بەرامەى ڕۆژنامەگەرین دەتوانین بڵێین ڕاگەیاندنێكى حیزبى و بیر تەسك و كرچ و كاڵن، ئێستاش لاپەڕەكانى یەكەمیان هەواڵ لق و مەڵبەندەكان بڵاو ئەكەنەوە، لەلایەكى تریشەوە لەڕووى بەرەو پێش چوونەوە هەمیشە وەستاو نین، بەڵكو بۆ دواوەن، تەنانەت ناتوانن وێنەى حیزبەكانیشیان بن، لێرەدا بەراوردێك لە حاڵەتى ئێستاو پێشووتریان دەكەم، ئەویش ئەوەیە پێشووتر بزووتنەوەى ئیسلامى هێزێكى ڕادیكاڵ و توند بوو، هێزێك بوو بڕواى بە حیوارو دانووستان لە تەك پارتە عەلمانى و لائیك و چەپەكان نەبوو، بەڵام ڕاگەیاندنەكەى كراوە بوو، تەنانەت زۆرینەى ئەو نووسەرانەى ئێستا نووسەرى دیارى عەلمانییەكانن، سەرەتا لەڕاگەیاندنەكانى بزووتنەوەدا جێیان دەبوویەوەو پەروەردە دەكران، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە حیزبى ئیسلامییەكان كراونەتەوەو شل ڕەون تەنانەت لەگەڵ هێزى عەلمانى لیست و قەوارەو هاوپەیمانن، بەڵام ڕاگەیاندنیان ڕۆژنامەو تیڤییەكانیان یەك ئەندامى نا ئیسلامى تیا نییە، تەنانەت یەكگرتوویەك لەناو ڕاگەیاندنى كۆمەڵدا نییە، یان بەپێچەوانەوە.! یاخود تەمەنا دەكەین تەنها بۆ نووسەرێكى دیارى ئیسلامییەكان ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندنى ئیسلامییەكان شت بنووسێت، هەموویان تازە نووسەرو كوڵكە نووسەرن، هەموویان زیاتر تەنزیمى و پێشمەرگەن، نەك نووسەرو ڕۆژنامە نووس، تەنانەت بەرپرسى ڕاگەیاندنەكان نەخوێندەوارو لاوازن لەبوارى ڕۆژنامە نووسیدا، زیاتر كەسى شیاوى بۆ نێو میحرابى یاخود مەكتەبى كۆمەڵایەتى حیزبەكەیان، ئێمە ئەزانین شوێنكردنەوەى ئەندامانى ڕاگەیاندن لەناو حیزبێكى وەكو كۆمەڵ، لەسەر بنەماى خوێندنى ئەزكارەكنى بەیانیان و بە ڕووكەش نوێژ كردنە لە مزگەوتدا، نەك لەسەر بنەماى ئەكادیمى و شەهادە، یاخود ئەو ئەندام مەكتەبانەى بزووتنەوەى ئیسلامى لە ڕاگەیاندندا بە بەرپرسەكەشییانەوە، یەك بڕوانامەیان نییە، زۆربەیان ڕاسبى پۆلى سێ و شەشن و كۆلكە فەقێ و نووسەرى گچكەن، من نازانم ئاخر دەكرێ وەزیرى كشت و كاڵ بیت و ئێستا بەرپرسى ڕاگەیاندن بیت..؟ من نازانم دەكرێ بەرپرسى مەڵبەندێك بیت و پاڵەوانى میدیا بیت..؟
شەقام: چارەسەر چییە بۆ زیندووكردنەوەى ڕاگەیاندنى بزووتنەوە..؟ وە گرفتەكانى ئەم ڕاگەیاندنە چییە..؟
عەلى حاجى زەڵمى: لەناو بزووتنەوەدا كەسى شیاو فرەیە، نووسەرى زۆرى هەیە، ئەندامى بزێو و چالاكى هەیە، تەنها ساڵێك پێش دوا كۆنگرەى بزووتنەوە ڕۆژنامەى بزووتنەوە ناوى كەوتە ناو ناوى میدیاى كوردى، كۆمەڵێك گەنج دوور لە حیزبابەتى و ئایدلۆژیا ڕۆژنامەكەیان بە خاوێنى دەردەچووان، بەڵام دواى كۆنگرەو هاتنى بازیانى ئەو هەوڵەى مراند، ئەمڕۆ گرفت لە بوونى مادەدا نییە، شوكر بۆ خوا دەسەڵاتى سیاسى كوردى گیرفانى هەریەك لە بزووتنەوەو كۆمەڵ و یەكگرتووى پڕ كردووە، ئەوان دەتوانن زیاد لەڕۆژنامەیەكیش دەركەن، بەڵام گرفتەكە لە عەقڵى حیزبى و كلاسیكیدایە، یاخود لە هەردوو عەقڵەكە ئاراستەى بزووتنەوەى ئەكەن، عەقڵى كلاسیكى بزووتنەوە ئەمڕۆ بازیانى و مەلا موحەممەد عومەر نوێنەرایەتى ئەكەن، كلاسیكییەتى ئەوان لەوەدایە لە زمانى نوێ تێناگەن، یاخود ئەوەى لە دیدى خۆیاندایە هەر ئەوەش دەبینن، واتە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ئاوێنەو لڤین و شەقام نابینن، بازیانى دێت پێى وایە ڕۆژنامە یانى پەڕەى نوشتەو دوعاو نووسینى سەركێل و مەرقەدەكان، ئەو تێناگا ئێستا ژیانى ڕۆژنامەگەرى لە كام كەونى زانستدایە، ئەگەر تێ بگەشتایە دەبوو نووسەرانى گۆڤارى نەفیرو ئەزموون و جەماوەرى یاد بووایە، كە چ كەڵە نووسەرێك بوون، بیزانیایە مامۆستاى نەمر مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود لە جەماوەردا چ ڕابوونێكى ڕۆژنامەگەرى خرۆشاندبوو، ئێستاش كاكە بازیانى چ تایپێست و هەڵەچن وبێ بڕوانامەیەكى لە دەورى ڕۆژنامەكەى خڕ كردووەتەوە، دەبێ نووسین و زمانەوانى ڕۆژنامە گەرى بزانێ چ فەزیحەتێكى تێدایە، بە ئیعلامى كوردى و چ ئابڕو چوونێك و چ لەدوورگەیەكى دووردایە لە دونیاى ئەمڕۆ.
شەقام: مامۆستا زۆربەى ئەندامانى ڕاگەیاندنمان لەگۆڤارى شەقامەوە دواندووە، تەنانەت خودى مامۆستا بازیانیش بۆ مەسەلەى لاوازى ڕاگەیاندن و دەركردنى ئەندامانى ڕاگەیاندن، بۆچى بازیانى بوویە هۆكار بۆ ئەم مەترسى و لاوازییانە، یا بڵێین بۆچى زۆربەى ئەندامان دكتۆر بازیانى بە تاوانبار لەم بارەیەوە دەزانن..؟
عەلى حاجى زەڵمى: لەناو كۆًنگرەى نۆى بزووتنەوەدا بازیانى وەك كەسێكى میوان و پلان بۆدانراو لەپێشدا ئامادە بوو، بەهۆى وتارێكى بازیانییەوە كە لەناو كۆنگرەدا پێشكەشى كرد، بەشێوەیەكى عاتیفى سەرنجى ئەندامە زۆرە نەخوێندەوارەكانى ناو بزووتنەوەو بەتایبەت هۆڵى كۆنگرەى بۆ لاى خۆى ڕاكێشا، ئەوە بوو لەكاتى دەنگداندا بۆ دیارى كردنى ئەندامانى شوورا بازیانى توانى دەنگى زۆربەى ئەندامان بەدەست بهێًنێت، زۆر كەس لە ناو بزووتنەوەدا تێبینیان هەبوو لەسەر ئەو دەنگە زۆرانەى بازیانى، چونكە كەسێك بوو هیچ خۆى ماندوو نەكردبوو بۆ بزووتنەوەى ئیسلامى. تەنها وەكو حازر خۆرێك لەناو بزووتنەوەدا بوو، هەندێ لە ئەندامانى تریش زۆر گەشبینانە دەیان ڕووانییە گەڕانەوەى بازیانى بۆ ریزەكانی باسك،پێیان وابووپرۆژەی پێیەو دەتوانێت گۆرانكاری بكات و بزووتنەوە لەو قۆناغە دەرباز بكات،كەچی بەپێچەوانەوە بازیانی بوە هۆی زیاتر لاواز كردنی بزووتنەوە،بەتایبەتی مەكتەبی راگەیاندن كەئیستە ئەو بەرپرسیەتی هەموو كەسێك شاهێدی ئەو راستیە دەدات كە بازیانی راگەیاندنی باسك ی مراندوە،
شەقام: ئێستا با ئێمە بگەینە ئەو ئەنجامەى كەوا ڕاگەیاندن هەر لەم ئاستەدا وەستاوەو مامۆستا بازیانیش لە پلەو پۆستەكەى خۆى نایەتە خوارەوەو پاشەكشە ناكات، ئایا ڕێگە چارەیەك بۆ بەهێز بوونى ڕاگەیاندنى بزووتنەوە لەم كاتەدا چییە..؟
عەلى حاجى زەڵمى: لەراستیدا بۆ ئەوەی راگەیاندنی بزووتنەوەلەم قەیرانەی ئێستای دەرچێت و بەرەو پێشەوە بروات پێویستە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاوڕێك لەمەكتەبی ڕاگەیاندن بدەنەوە چونكە هەرحزبێك ئەگەر ڕاگەیاندنی باش بوو ئەوائەم حزبە هەمیشە لەبەرەوپێش چوون دادەبێت لەناوجەماوەرەكەی،دەبێت ئەوەش بزانن كە ئەو هەمووئەندامانەی مەكتەبی ڕاگەیاندنیان جێ هیشتووە یان وەلانراون لەلایەن كەسێكەوە تاسەرلەوانەیەنەتوانن ئارام بگرن، ئەمەش بەزەرەری باسك تەواودەبێت، پێم وایە خۆشتان ئەو راستیە چاك دەزانن كەئێستاسەرجەم ڕادیۆوتەلەفزیۆنەكانی باسك زۆر خراپن ،لەهەمووشارەكان ئەگەرسەیری كەناڵەكانی راگەیاندن بكەین ئەواڕاگەیاندنی بزووتنەوە لەدوای هەموویانەوەیە، دیارە ئەوەش لەخۆڕا نییە بەڵكو خەلەلێك هەیە، من وەك بیروڕای خۆم ئەوخەلەلانە لەچەندخاڵێك دەست نیشان دەكەم كە لەناوباسك ئەوكارانە نەكراوە.
یەكەم:دەبێت بزووتنەوەی ئیسلامی هەتا زووە كۆنفڕانسێكی فراوان بۆسەرجەم ڕاگەیاندنكارانی باسك ساز بكات، لەوكۆنفرانسەدا ئەندامانی ڕاگەیاندن بەئارەزوی خۆیان یەكێك هەڵبژێرن بۆبەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندن.
دووەم:چەند ڕاگەیاندنكارێكی كاراو شارەزا لەبواری ڕاگەیاندن بكرێنە بەڕێوەبەری ڕادیۆو تەلەڤزیۆنەكان.
سێیەیەم:چەندكەسێكی شارەزا لەمەكتەبی ڕاگەیاندن كاربكەن كە ماوە ماوە خاوەن پڕۆژەی تازەبن بۆ بەرەوپێشبردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی بزووتنەوە بۆئەوەی ناوەناوە گۆڕانكاری بكرێت لەڕووی بەرنامەكان و هەموو روەكانی ترەوە.
چوارەم:ساڵانە بەلایەنی كەم سێ تاچوار دەورات بكرێتەوە كە تێیداسەرجەم كارمەندانی ڕۆژنامەو ڕادیۆوتەلەڤزیۆنەكان بەشداری تێدابكەن.
پێنجەم:بودجەیەكی باش دابین بكرێت بۆ مەكتەبی راگەیاندن كەبتوانێت ژیانی ئەوكەسانەدابین بكات كە كارلەڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەن، بەڵام هەموو ئەندامانی بزووتنەوە دڵنیا دەكەمەوە كە هەتا بازیانی بەرپرسی مەكتەب و كۆمەڵێكی نەخویندەوار راگەیاندنی بزووتنەوەیان بەدەستەوە بێت چاوەرێی پاشەكشەبن لەراگەیاندنی باسك نەك بەرەو پێش چون.
شەقام: لە حیزبدا ڕابەرى بزووتنەوە دەسەڵاتى ڕەهاى هەیە، ئایا كاریگەرى مەلا سدیق عبدالعزیز لە چارەسەركردنى ئەم كێشەیەدا چییە..؟
عەلى حاجى زەڵمى:بێگومان ئەو بۆچونەی جەنابت وانیە كە لەناو بزووتنەوەی ئیسلامیدا رابەری گشتی دەسەڵاتی رەهای هەبێ!ت،چونكە ئەوەندەی من ئاگاداربم رابەری گشتی پێش ئەوەی مامۆستا ێدیق بگەرێتەوەناو ریزەكانی بزووتنەوەدەسەڵاتی زۆرشتی هەبوو بەڵام بەهاتنەوەی جەنابی مامۆستا شێخ ێدیق عبدالعزیز بونی بەرابەری گشتی بزووتنەوە مەلا موحەممەد عومەر بەبێ گوێدانە پەیرەو پرۆگرامی بزووتنەوە پۆستێكی داتاشی بۆخۆی،چونكە لەناو پەیرەو پرۆگرامی بزووتنەوەی ئیسلامیدا كەلەكۆنگرەی نۆدا پەسەند كراوە رابەری گشتی جێگری نیە ،بەڵام ئەم ئەوپۆستەی بۆخۆی داناو زۆربەی دەسەڵاتەكانی رابەری بۆخۆی بچراند و ئێستە رابەر لەناو بزووتنەوەی ئیسلامیدا پۆستێكی تەشریفاتیە نەك پۆستێك كەوەك جەنابتان دەڵێن دەسەڵاتی رەهای هەبێت،سەبارەت بە چارەسەر مكردنی كێشەكانیش مامۆستا ێدیق چارەسەری گونجاوی لایە بەڵام كە كوتلەكەی مەلا موحەممەدی برازای و بازیانی هەرگیز بەو چارەسەرانە رازی نابن چونكە ئەو چارەسەرانە دەبنە هۆی گروتین دان و بەرەو پێش بردنی بزووتنەوە ،چونكە مەلاموحەممەدو بازیانی نایانەوێت و لەبەرژەوەندیاندا نیە بزووتنەوەبەرەو پێشەوە بروات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست