قەیرانەکانی ئێستای ناویەکێتی لەپێناوی چیدایە؟
Friday, 13/05/2011, 12:00
لەدوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەیەکێتی هاتنەدەر ،ململانێ وباڵ باڵێن لەناوخۆی یەکێتی بەردەوامی هەیە بەپێچەوانەی ئیدعاکانیان بەکۆتایی هاتنی بەڵام ململانێ وباڵ باڵێنەکان لەفۆرمێکی تازەو بەئامانجێکی تر بەردەوامی هەیە جیا لەوململانێیانەی کەپێشتر لەناوخۆی یەکێتی بوونی هەبوو کەئامانج لێی نەگەیشتنی یەکێتی بووبەم ڕۆژگارەی کەتێیکەوتوەو کەس ئیرەیی پێ نابات،ڕێککەوتنی دووقۆڵی نێوان تاڵەبانی وبارزانی گەرچی لەڕووکەشدا تێکڕای سەرکردایەتیەکەی یەکێتی لەڕاگەیاندنەکانەوە بەرگری لێ دەکەن وبەزەرورەتێکی ئەم قۆناغەی لێک ئەدەنەوە بەڵام لەڕاستیدا ناڕەزایی نەك لەلای زۆربەی سەرکردایەتی بەڵکو کادروئەندام ولایەنگرەکانیشیان بوونی هەیە چونکە یەکێتی گەیاندۆتە ئاستێك کەوای لێهاتووە هیچ جیاوازیەك لەکاتی ئێستادا لەنێوان یەکێتی وپارتیدا بوونی نەماوە چونکە گەر تادوێنێ پارتی لەڕوانگەی یەکێتیەوە حیزبێکی خێڵەکی وبنەماڵەیی بوو بێت ئەوا ئەمڕۆش یەکێتی بۆتە حیزبی بنەماڵەی تاڵەبانی وبەهەمان شێوەی پارتی لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەستگیراوە بەسەر شوێنە گرنگ وهەستیارەکانی حیزب ودارایی حیزبیش لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە٠زۆرجار دەخوێنینەوەو گوێ بیستی ئەوە دەبین کەفڵانە لێپرسراو هەڵوێست وەردەگرێت یان باڵێك بەباڵی فلانە کەس ناودەبرێت کەناڕازیە لە هەڵوێستەکانی تاڵەبانی کەڕاستیەکەی دروست کردنی ئەوناڕەزایەتیانەو گواستنەوەی بۆ هۆکانی ڕاگەیاندن بەمەبەست لەلایەن ئەو برادەرانەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت ئەویش تەنهاو تەنها بۆ بەدەست هێنانی پۆست وپارەی زیاترە لەلایەن یەکێتی وخودی تاڵەبانیەوە بۆ بێ دەنگ کردنی٠
تاڵەبانی زۆر باش کەسێتی یەك بەیەکی ئەم بەناوسەکردانەی ئێستای هەڵسەنگاندووەو زۆرباش ئاگاداری ئەوسیناریۆیانەیە کەدای دەڕێژن ،تاڵەبانیش درێغی نەکردووە لەدەست ئاوەڵاکردنیان لەبەدەست هێنانی سەروەت وسامان بەشێوەیەکی نایاسایی ،دیارە سیاسەتی تاڵەبانیش بەوشێوەیە کەدەیەوێت ئەم بەناو سەرکردایەتیانە ئەوەندەی هەڵپەیان بێت بۆ پارەکۆکردنەوە ئەوەندە نەپرژێنە سەریەکێتی بۆیە دەبینین هەموان زۆر بێباکانە برەو بەدزی دەدەن وخەڵک دەکوژن ویاسا پێشێڵ دەکەن بەڵام لەگوڵ کاڵتریان پێ ناوترێ،هەرئەم بەناوسەرکردانەش ئەوانەی خوارخۆیان بەوشێوەیە پەروەردەئەکەن کەیەکێتی ئەمڕۆ نوقمی گەندەڵی بووە وهەمووخەمی پارە کۆکردنەوەیانە،خۆشگوزەرانی ژن وماڵ ومنداڵیان هەم لەکوردستان وهەمیش لەئەوروپا بەو پارە دزراوانە وای کردووە ژیانێکی خەیاڵی بەسەربەرن بەبەراورد لەگەڵ ژیانی چەند ساڵیان لەمەوبەروژیانی سەردەمی شاخ ،کوڕە مەسئول هەیە کەتەنانەت تەمەنی یاسایی تەواونەکردووە کەمۆڵەتی شۆفێریش دەربهێنێ ئۆتۆمبێلی ١٣ دەفتەری لەژێردایە ،ژنەکانیان بەدەیان کیلۆ بگرە هەیانە سەدان کیلۆ بەس ئاڵتوونیان هەیە ئەمەجیا لەوپارانەی لەبانکەکانی ئەوروپا هەیانە بەناوی کوڕوکچ وژنەکانیانەوەئەمەسەرەڕای کۆشکەکانیان لەشاروو باخە بەهەشتیەکانیان لەشوێنە گەشتیاریەکاندا کەپارەیەکی بێ شوماری تێدا خەرچ کراوە کەهەتادوێنێش بوو لەسەرحسابی مەکتەب سیاسی ژن وماڵ ومنداڵیان هاتووچۆی کوردستان وئەوروپایان دەکرد لەبەر بێ پارەیی، زۆربەی زۆری بگرە هەمووئەم مەسئولانەی ئاوها کڵۆڵی بەردەم تاڵەبانین وکەسێتی خۆیان بۆ پارەوپۆست لەدەستداوە کاریگەری ژنەکانیان بەسەرەوەیە کەنابێت کارێکی وابکەن کەپۆستەکانیان لەدەست بدەن،چونکە بەلەدەستدانی پۆستەکانیان کەیف وسەفاو خۆشگوزەرانی وسەفەرەکانی ئەوروپای خانمانیان ومنداڵەکانیان سنووردار ئەبێت ،لەوانەیە بەلای هەندێك یاخود زۆربەی خوێنەرانەوە جێی باوەڕ نەبێ کەمەکتەب سیاسی هەیە کەلەکاتی چوونەدەرەوەی لەشکرێکی بەدواوەیەکەچی ژنەکەی کاتەکانی چوونە دەرەوەشی بۆ دیاری دەکات،ژنی ئەندام مەکتەب سیاسیش هەیە لەئەوروپاوە داوای لیرەی دوبەی لەمێردی دەکات وئەمیش لەفرۆکەخانەی سلێمانی وبەبەرچاوی هەموانەوە بەسەدانیان بۆ ڕەوانە دەکرێن،لەبەرامبەر هەمووئەمانەشدا ژنەکانیان هەمووداوێن پیسیەکانیان لێ قبوڵ دەکەن چونکە کەسێك کە ئاڵودەی سەروەت وسامان بوو هەمووبەها جوان وبەرزەکانی مرۆڤایەتی وەلا دەنێت٠
کادرو ئەندامانی یەکێتیش ئەوانەی کە لەئۆرگانەکانی یەکێتی کار دەکەن وەنەبێ ئاگاداری ئەم هەموو دزی وتاڵانیە نەبن بەڵکو زۆرباش ئاگادارن وئەمانیش بەهەمان شێوەی بەرپرسەکانیان لەهەوڵی خۆ هەڵواسینن بەیەکێکیانەوە تاباشترین جێگەو شوێنی دەست بکەوێت کەلێوەی بتوانی پاشەڕۆژی خۆی مسۆگەر بکات لەڕێگەی دزیکردن بەهەمان شێوەی گەورەکانیان.بۆیە ئەمڕۆ یەکێتی لەهەموو بیرووباوەڕێکی کوردانە داشۆراوەو دروشمی (ئازابەو پارە بدزە) بۆتە وێردی سەرزمانی تەنانەت منداڵەکانیشیان ،بۆیە هەموولایەك دڵنیا بێ ململانێ وباڵ باڵێنی ئەمڕۆی یەکێتی وناوهێنانی بەقەیران هەمووی بۆ چەواشەکاریەو هەوڵ وخەباتی تاڵەبانی وسەرکردەو بنکردەیان بۆ جێبەجێکردنی ئەودروشمەیە کەدواجار ئومێدەوارم نەگاتە ڕادەی فرۆشتنی نەتەوەو خاك لەپێناو بەدیهێنانی٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست