کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوپەیمانیەتى دیموكراتێك و كۆمەڵەیەك

Thursday, 27/09/2012, 12:00



هاوپەیمانیەتى دیمۆكراتى ڕێبەرایەتى كاك مستەفاى هیجرى و كۆمەڵەى ڕێبەرایەتى كاك عەبدوڵڵاى موهتەدى هاوپەیمانەتیەكى پارتى و یەكێتى و كاك مەسعودو مام جەلالین بەبێ هەڵبژاردن و بەبێ پرسو ڕاكردن بە خوشكان و برایانیان و بەبێ هەبوونى كلكان و پاشكۆیان و هاوپەیمانانیشیان هەر خۆشیان خۆیان كردونەتە برایانى گەوران و خوشكان و برایانى لە خۆشیان گەورەتر و بچوكتر كردونەتە برایان و خوشكانى چكۆلەیى ڕێز لێ نەگیراوان و بەهیچ نەژمێردراون بەر لەو جۆرە هاوپەیمانەتیە زیان بەخشى یە گشتى یە دەبوو كاك مستەفا و دیمۆكراتەكەى لەگەڵ كاك عەبدوڵڵاى حەسەن زادە و دیمۆكراتەكەى دا یەكیان گرتبوایەوە. كاك عەبدوڵڵا و كۆمەڵەكەشى لەگەڵ كۆمەڵەكانى ڕێبەرایەتى كاك ئیبراهیم عەلى زادەو كاك عومەرى ئیلخانى زادەو كاك ساعیدى وەتەن دۆست دا یەكیان گرتبوایەوە هەمان یەكگرتنەوەشیان بە دو خەباتان و دوو شۆڕشگێڕان كردبوانایەو چوار دەستانە ببونایە هاوپەیمانانى یەكترى لەسەر ڕێبازى كرداریانەو بەناوەڕۆكانەى پێشەوایانمان قازى محەمەدو كاك فوادى (ناموس) كوردو كوردستان پارێزان نەك بشچن لەگەڵ پەهلەویەكان و سەفەویەكانى كوردقڕكەرانى بەناو ئۆپۆزسیۆنى دژە سەفەویانى دەسەڵاتداران ببنە هاوپەیمان بە تایبەتیش لەگەڵ پەهلەویەكانى حەمەڕەزاشایى و سەفەویەكانى بەنى سەدرو مریەم رەجەوى دا كە دیمۆكرات ئەزمونێكى هاوپەیمانەتى لەگەڵ ئەواندا هەبوە.
بەناوى (شۆڕاى میللى مقاوەمەت) ئەنجومەنى نەتەوەیى بەرگرى كە ئەوانە نەك دیمۆكرات و دكتۆر ڕەحمانى قاسملوى ڕێبەرى ڕەشەكوژكراوى هەر كوردو كوردستانیان بە قاڵۆرە شكاوێكیش نەزانیون وە بە پێوانە و لێكدانەوەو هەڵسەنگاندن و ژمێریارى تازەى كاك عەبدوڵڵاى موهتەى ڕژێمى داگیركەرى سەفەوى دەڕوخێت لە كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنەكەى پەهلەویەكان و سەفەویەكانیش و ئەمریكاى دوژمنى مرۆڤایەتیش لەبەرانبەرى دا هەر هیچ نە بوون و هەر نیشن كەواتە ناڕوخێت لە ئێستادا كۆمەڵەى ڕێبەرایەتى كاك ئیبراهیم و پارتى ژیانى ئازادى ڕێبەرایەتى كاك رەحمانى حاجى ئەحمەدى لەگەشەى جەماوەرى و پێشمەرگەو گەریلایى دان، دوور نى یە كە ئەو هاوپیەمانەتیەى ئەو دیموكراتەو ئەو كۆمەڵەیە لە دژى ئەو جووتە لایەنانە بن بەڵام كە هەردوو لایەنى لە گەشەكردن دابوش تێكۆشانى چەكدارانەیان لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا نەكەن و لوتى بەرزى سەفەویەكان نەشكێنن لەو هەموو لاسارى و سەرەڕۆیى و هاریانەى كۆمەڵكوژى كردنى كورداندا پێشگرانو ڕێگرانى نەبن لەو گەشە كردنانەیەش دەوەستن و لاوازیش دەبن بڵێن ئەوە سەردەمى تێكۆشانى پێنوس و ڕامیارى و هاوڵاتى ئازادو جیهانگیرى یەو چەك دابنێ، ئەوە چۆك دادانن، چونكە داگیركەران ئەو فەرهەنگەى ئاشتى خوازانەیان نەبوون و نەزانیون هەتا ملانى خۆیان بشكێنن و كوردستان جێ بێڵن بۆ خاوەنەكانى، واتا بۆ گەلى كوردو گەلانى ترى كوردستانى خوشكان و برایانى گەلى كوردى ڕێز لێ گیراوانیان.



ئامۆژگاری
ئەگەر هەژار و نــەدار بـووی
یا خەفەتبار و بێكار بــووی
هـات و هـاوار نیە كـەڵـكـی
ڕوو مەكەرە ماڵی خەڵـكـی
لەناو گوند بی یا لـەشـاری
دەبیە مایەی گاڵتە جـاڕی
سەریش لەخۆت مەشێوێنە
مـەكــەوە دەریــای وڕێنـە
دانـیشە باش بیر بـكەرەوە
هـەمـوو بیرت كۆ بكەرەوە
ئیــتر گـوێ مەدە ڕابـردوو
بــژی بۆ ژیــانی داهــاتوو
ڕابـردووت بكە بە ئەزموون
ئینجا دەگەی بە ئاسۆی ڕوون
بــە ئـیرادە لـە گـــۆڕەپـــان
ژیان بكە بە خەنە بەندان
سینگ فراوان بە پشوو درێژ بە
خاوەن خۆشەویستی و ڕێز بە
بڕۆ لەسەر ڕێگای ڕاستت
بیكە دیاری حەز و خواستت
لەگەڵ خەڵك شان بە شان بە
هەر پێشڕەوی بێبەشان بە
ژیان قەت ئەوەندە ناهێنێ
ئەمڕۆ و سبەی بدەی بە دوێنێ
2004 ڕانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە