کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكەمین زەنگى دواى خەوێكى قوڵ

Saturday, 25/12/2010, 12:00


















مرۆڤێك زمانى جورئەتى نەبێت
خەڵكى شێوابن ئەو باكى نەبێت
كەركوك فرۆشرابێت ئەو جوڵەى نەبێت
میللەت لە ژان و ئەو لە سەفا بێت
یاخوا ئەمرۆڤە هەر بوونى نەبێت
**** **** **** ****
سەرێك خەیاڵى لاى شەهید نەبێت
خەیاڵى لە بیر چەوساوان نەبێت
یادى ئەنفال و هەڵەبجەى نەبێت
بۆ رۆڵەى شەهید پاسەوان نەبێت
یاخوا ئەو سەرە پەتى لە مل بێت
**** **** **** ****
هۆشێك بۆ خزمەت لە كارا نەبێت
لە فێڵى گورگا هۆشدارى نەبێت
لە ساحەى خەبات چالاكى نەبێت
بۆ داهاتووى خاك جۆشێكى نەبێت
ئەو هۆشە یاخوا بەشى شێتى بێت
**** **** **** ****
دڵێك هۆشیارى فایلدار نەبێت
لە درۆى شاخدار هەڵویستى نەبێت
لە بەندیخانەى دڕندانەدا،نارازى نەبێت
بۆ داواى مافى زۆر ترسى هەبێت
یاخوا ئەم دڵە بەر شەپلە*كەوێت.
**** **** **** ****
زمانێك دەربڕى ووشەى حەق نەبێت
سرودى ئازادى دروشمى نەبێت
لە درۆ و بووختانا هاوشانى نەبێت
باكى بە سزاى یەزدانا نەبێت
یاخوا ئەم زمانە بەشى لاڵى بێت.


شەپلە:جەلتە






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە