به‌ختیار عه‌لی قه‌ت کوردایه‌تی نه‌کردوه، به‌ڵکو کاسپی به قه‌ڵه‌مه لووسه‌که‌ی ده‌کات!
Monday, 20/07/2009, 12:00
خۆفرۆشی ته‌نیا لایه‌نی سێکسی نییه و ته‌نیا گرێدراوی ئافره‌تانیش نییه، به‌ڵکۆ شه‌خسیه‌ت و که‌سایه‌تی خۆدان به‌ده‌سته‌وه و پشت به‌ستن به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی دا کارکردنیش جۆرێکه له خۆفرۆشی، ئه‌ویش به‌تایبه‌تی بۆ که‌سایه‌تیه‌کی کورد که گه‌له‌که‌ی به ساتێکی هه‌ستیار دا تێده په‌ڕێت.
زۆرینه‌ی نوسه‌رانی کورد شێوازی نوسینیان لاساکهرهروهی کێشی نوسراوه‌کانی نوسه‌رانی سوننه‌تی کوردییه، ئه‌ویش به‌مانی به‌کارهێنانی جوانترین و ساکارترین و ڕه‌سه‌نترین وشه‌کانی کوردی له نوسراوه‌کانیان دا. به‌ڵام به‌ختیار عه‌لی له ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوای که‌ڵک وه‌رگرتوه و به ده‌رخوارددان و کۆپی کردنی تێۆری ڕۆژئاوا و به‌شێوازی نوسه‌ره‌کانی ڕۆژئاوا له ناو خوێنهرهانی کورد دا سه‌رنجی خه‌ڵکانێکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه ته‌نیا نوسین و پێکه‌وه‌گرێدانی چه‌ند ڕسته‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر چی ڕسته‌کانیش زۆر جوان و لێوه‌شاوه و وێچوو بن، ناتوانێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی گه‌لێکی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد بکات. گه‌لی لێقه‌وماو، نوسه‌ر و ڕۆناکبیری بوێری ده‌وێت که نه‌ترس بێت و له پێناو ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌ی دا توانای فیداکاری و له‌خۆبردوی هه‌بێت، نه‌ک وه‌ک به‌ختیار عه‌لی که ته‌نیا بۆ ناوزڕاندن و ناوه‌رۆک و خۆ ده‌رخستن، نوسراوه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه.
خۆشاردنه‌وه له قالبی کیسه‌ڵدا و ئه‌وێش له کاتێکی وه‌ک ئه‌وڕۆدا جگه له زه‌ره‌ر، هیچ قازانجێکی بۆ کورد نییه. به‌ختیار عه‌لی ئه‌گه‌ر که‌سێکی کوردپه‌روه‌ره با هه‌ڵوێستی جوانمێرانه بگرێت و بوێرانه بێته کایه‌وه. با سه‌رمایه‌دار، بورژوا و زۆرداری خۆماڵی و ده‌ره‌کی ناڕه‌وا ببینێت، نه‌ک هێرش بکاته سه‌ر کۆمه‌ڵێک گه‌نجی نیشتمان په‌روه‌ری هه‌ژار که له پاڵ ده‌یان گیروگرفتی ڕۆژانه‌یان دا ده‌ستیان داوه‌ته‌وه نوسین و هه‌ڵوێستگرتن له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای حکوومه‌ته‌که‌ی به‌ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
پیویسته هه‌مووان بزانن که نوسراوه‌کی ئهودوایهی به‌ختیار عه‌لی ته‌نیا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری کوردی و خۆزلکردنی خۆی و کۆمه‌ڵێک سوکایه‌تی به زۆرێک له که‌سایه‌تیه بوێره‌کانی کوردستان بوو. ئهوبڵاوکراوهیه شایه‌نی ڕۆناکبێرێکی کورد نییه، به‌ڵکو له خۆفرۆشی و که‌سایه‌تی فرۆشان ده‌چێت تا به‌ختیار عه‌لیه‌ک که کورد چاوه‌ڕوانییه‌تی.
زۆر که‌س له‌وانه‌ی که نوسراوه‌کانیان له ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ربه‌خۆ دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، بۆی هه‌یه له بواری ئه‌ده‌بی دا نه‌توانن وه‌ک به‌ختیار عه‌لی به وشه‌کانی جوان بیڕازێنه‌وه و تێۆری ڕۆژئاوایی ده‌به‌ر که‌ن، به‌ڵام لانی که‌م بوێرانه و فیداکارانه هاتوونه‌ته مه‌یدان و قۆڵی کوردایه‌تیان لێ هه‌ڵماڵیوه، جا خه‌راپ یان چاک، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌ده‌ست دێت.
به‌ختیار عه‌لی ئه‌گه‌ر نیشتمان په‌روه‌ره، پێویسته نوسراوه‌کانی دیاری کورد بکات و له پێناوی نه‌ته‌وه‌که‌ی دا حازر به‌گیان به‌خت کردنیش بێت، نه‌ک خه‌ریکی فرۆشتن و معامهلهکردنیان بێت. شۆڕشگێڕێک وڕوناکبیرێکی کورد ده‌بێ له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌وڕۆدا ساحه‌ب هه‌ڵوێست بێت، و هه‌ڵوێسته‌که‌شی کوردانه بێت، نه‌ک وه‌ک هه‌ڵوێسته‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی که خۆپه‌رستانه و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی سه‌رمایه‌داری کوردی بوو.
به‌ختیار عه‌لی پێویست بوو له مه‌یدانی خه‌باتی نوسه‌رانی کوردپه‌روه‌ر دا کاری کردبا، و ده‌ست و قه‌ڵه‌می هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی ماچکردبا که ڕۆژانه له شه‌قامه‌کانی کوردستان دا کرێکاری ده‌که‌ن و شه‌وانه‌ش به ده‌سته پۆرگاویهکانیان هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌ند دێڕێکی خوار و خێچ له ڕاستیه کانی گه‌له مافخوراوهکهیان له‌ڕێگای ڕاگه‌یانده‌کانی سه‌ربه‌خۆ وه بڵاو بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه به هۆی سته‌می زۆردارانی خۆماڵی و ده‌ره‌کییه‌وه، زۆرینه کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئاگاداری ڕاستیه‌کان نین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که که‌سانێک په‌یدا بوون که ئیتر سه‌رشۆڕکه‌ری و ژێرده‌ستی ناتوانن قبۆڵ پکه‌ن وله پێناوی ئه‌وه ئازادیه‌ی که به‌ختیار عه‌لی شاخ و باڵی لێده‌نێت و له دوور ڕا فیتووی بۆ لێده‌دات، گیانی خۆشیان فیدادهکهن.
هاوڕێ قه‌ندیل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست