کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى دەستم لەكار كێشاوەلەلقى دوو؟دواین ڕێككەوتن ننامەى نێوانمان چى بوو؟!!!

Wednesday, 14/04/2010, 12:00


هەرگیز بڕوام نەدەكرد ژیانى دوورلەكۆیلەتى هێندەخۆش وپڕمانایە!!ئەوەنزیكەى ساڵێكە لەوقەفەسەئاڵتونییە ڕامكردووە،كە بەپۆڵایى حزب درووست كرابوو!!!ماوەى ساڵێكە دەزانم بۆدەژیم و بۆكاردەكەم،لەم كاتەى لەلانەى حزب ڕاپەڕیووم ئومێدى گەورەم مردنە،چونكە یەك چركە ژیانى ئازادى بەسە بۆئەوەى مرۆڤ بتوانێت خۆى لەگوناهەكانى ڕابردوو پاك بكاتەوە،دونیایی سەربەخۆیی ئەم دونیایەیە،كەمرۆڤ والێدەكات لەپێناوى بمرى،هەمیشەهەست ودەروونت هانت دەدات چیتر نەیانخەیەوە ژێر دەستى كۆیلەگەورەكانى حزب وئازادیە شیرینەكەیان لێ زەوت كەى،ئێستاش هەست وخۆشى یەكەم ڕۆژى ئازادیم لەجەستەماوە وهانم دەدات ببمە قوربانى تاوەكو چەندین كەسی تر تام وچێژى ئەم ئازادییەبكەن.
بۆچەندین جاریش هاوڕێ ودۆستەكانم دەبینم وگفتووگۆى كاركردن لەناوحزب ودەرەوەى حزب دەكەین هەمیشەپێیان دەڵێم ئاوەرن ئێرە ژیانەخۆشەكەیە،لێرە دەتوانى ئێش وئازارەكانى میلەتەكەت بەڕوونى ببینى زۆرى هەرەزۆریان لەگەڵم هاوڕان،بەڵام ترسى كێشەوگرفتیان هەیە،ئومێدەخوازن ڕۆژێك بێت بتوانن بەئازادى وبێترس داواى مافى خۆیان بكەن وقسە لەسەردزیی وگەندەڵى بەرپرسان بكەن،هەندێكیشیان لەبەرنەبوونى ئازادى بەناوى خوازراوئازارەكانیان بڵاودەكەنەوە، حزبی بوون لەوڵاتان مانایی قسەكردن لەسەرشتەخراپەكان وكەم وكوڕییەكانە،بەڵام لەم وڵاتەى ئێمە واتا بەرگرى كردن لەخراپەكان ونیشاندانى كەم وكوڕیەكانى حزب بەوێنەیەكى جوان بەخەڵك،ئەگەرلەم وڵاتەكادیروئەندامى حزبێك بى، واتا جەستەوبیرى خۆت فرۆشت بەبەرپرسەباڵاكانى ئەوحزبە!!!ودەبێت هەموودەمێك بەرگرى لە شتێك بكەى،كەخۆت بڕوات پێی نی یە!!


ئەلف وبێى حزبم خوێند!زۆرم درۆكردبۆحزب!زۆرلەكۆبوونەوەحزبیەكان فشەفشم كرد!تاوانى بچوكیشم ئەنجامدا!ناڵەى خەڵكى هەژارم بەچینى بێدەسەڵات وتەمبەڵ وەسفكرد!!!نایەكسانى وگەندەڵیەكانم بە سادەى پێناسەدەكرد!بەجدى هەوڵمدەداحزبم لەخۆم خۆشتربوێ!!!مێژووى لقى دووى پارتیم لە(1958تاوەكو2008)نووسیەوەوتوانایەكى مادى وجەستەیی باشم لێ سەرف كرد!!!خۆشەویستیم بۆحزب بەوڕادەیە بوو لەدووەم ڕۆژى پڕۆسەى هاوسەرگیریم چووم بۆدەوامى حزب!!!تەمەنى لاوێتیم بەبێ مانابەخشی یە خەونەبڕِیقەدارەكانى بەرپرسان،كەبەتەنهاولەكۆبوونەوەكان بۆم باس دەكرا!چەندین دەزگاى لاوانەوڕاگەیاندنى سەربەخۆم وەك خۆم كردبووە كۆیلەى حزب!!!دواى یەك مانگ ڕیكلام كردن بۆلیستى كوردستانى ومسعوودبارزانى بێ بەرامبەر لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى پایتەخت،كەچى پاداشتەكەم تەنها تاوانباركردنم بوو بە دەست تێكەڵ بوونم بەلیستى گۆڕان وكاركردنم بۆئەوان!!وبڕینى بەخشینى مانگانەى كۆمەڵگەى لاوانى هەولێرلە9ملیۆن دیناربۆ6ملیۆن دینارلەوەزارەتى دارایی!

تانج وئافەرینى حزب وەك پارەى قومارودزى وایە بەخێرایی بۆت دێت وبەخێرایی دەڕوات!!
لەماوەى ژیانى حزبیم زۆرترین كارم ئەنجامدا،زۆرترین ئافەرینم وەرگرت،زۆرترین دەست خۆشیم لێكرا،بەسەدان نووسراوى ڕێزلێنان وسوپاس ننامەم پێبەخشرا،بەمەبەستى خزمەتكردن وپێدانى پلەودابین كردنى دواڕۆژێكى پڕشنگدار تەمەنى لاوێتیم لەدەستدا، لەبەردڵسۆزى ولەبنەماڵەیەكى تاسەرئێسقان حزبى ئەركى قورس وترسناكم پێدەسپێردرا،دەست خۆشیشم لێدەكرا لەهەزاران كارى نابەجێ، لەقوتابخانەكەى حزب بڕوانامەى كادیرى پێشكەوتووم پێ بەخشرا.

كەچى لەتووڕەیی بەرپرسێكى حزبى بەهەڵەودواترپەنجەى پەشیمانى دەگەزێت،لەبەرامبەر ئەوهەمووكاركردن وخزمەتە بەووشەى(هیچ وپوچ)پاداشتەكەم وەرگرت!!!لەدواى ئەوجوێنە زۆرهەوڵمدا دان بەخۆمابگرم ولەژیانى كۆیلایەتى دەرنەچم،بەڵام ویژدانم،كەسایەتیم،ماڵ ومنداڵم،دۆستەكانم،كەسەكانم،هاوشارەكانم،هاوپیشەكانم،لەناخەوە نەفرەتیان لێدەكردم ئەگەر قبوڵى سوكایەتى بەكەسێتى بكەم وئامادەبم بەچاوشۆڕى لوقمەیەك نانى حەڕام بدەمە ماڵ ومنداڵم.

ماوەیەكیش دواى دەست لەكاركیشانەوەم لەحزب هەربەرپرسەكان دەست خۆشیان لێدەكردم وبەسەركردەوئومێدێكى گەورەى دوا ڕۆژپێناسەیان دەكردم،هەربەوهیوایە لەگەڵم قسەیان دەكرد،كەگوایە كەمێك تووڕەمەودواتر دەتوانن بمگەڕێننەوە ودڵم چاكەنەوە،بەڵام كەزانیان من بڕیارى یەكجارەكیم داوەوناگەڕێمەوە كەوتنەدژایەتیم وكێشەبۆدروست كردن وناوناتۆریان بۆ دادەنام جارێكیان دەیانگووت: بۆتەپیاوى كۆسرەت ڕەسول!جارێكیان بۆتە پیاوى نەوشێروان مستەفا!جارێكیان پیاوى دكتۆر بەرهەم سالح! ولەدواقسەشیان پیاوى دكتۆرنورى ونەوزادهادى!بەهەمووتوانامەوە هەوڵمدا دواى دەرچوونم لەحزب بچوكترین كاردانەوەشم نەبێت بەرامبەربەوحزبەى هەموو تەمەنى لاوێتیم پێ بەخشیووە،لەلایەكى تر وام بیردەكردەوە خراپەونەزانى بەرپرسێك نەكەمە پێوەر بۆ بڕیارلەسەردانى باشى وخراپى پارتى،بەڵام دواى ئەوهەمووهاوارەى بۆسەركردایەتى پارتى وخودى سەرۆكى هەرێمیش كردم، نەتواندرا دژایەتیەكانى سەرمن بووەستێندرێت،ئاخرچۆن بتوانم بێدەنگبم كاتێك،ئەندام لقێكى مەكتەبى پیشەیەكانى لقى دوو حزب نەماوەنەیكات وچاوەڕوانى ئەوش بكات حزبێكى نوێ دابمەزرێت تاوەكوببێتەئەندام لەسەرهیچ وخۆڕایی دژایەتی دەزگایەكەم بكات بەناوى بەرپرسى لقى دوو داوالەحكومەت بكات میزانییەم ڕابگیرێت!!بۆیە لەدواى15ساڵ خەبات لەناوپارتى وزانینى سەدان نەهێنى ئەوحزبە لەسەرئەوە ڕێككەوتین تاوەكوئەوان ماون ودەسەڵاتیان هەبێت دژایەتى من وكۆمەڵگەى لاوانى هەولێروڕادیۆوتەلەفزیۆنى پایتەخت بكەن ومنیش هەروابەسەربەخۆیی وتۆبەلەحزبى بوون بكەم وبەدواى گەندەڵییەكانیان بكەوم وهەركاتێك بۆم بكرێت هاوبەشان لەداڕشتنى پیلانەكەى سەرمان شەرمەزاروڕیسوابكەم و دواى ئەوەى لەدەسەڵات نەمان وبارودۆخى گونجاوهاتەكایەوەبۆ لێپرسنەوە ڕاپێچیان كەم بۆبەردەم دادگاوتۆڵەى پەكستنى كارەكانمانیان لێ وەربگرین.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە