ئاکامی جاشایەتی بێجگە لە شەرمەزاری چی دەبێت
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
لە مێژووی کورددا بەداخەوە جاشایەتی وخیانەت لاپەڕەیەکی زۆری داگیر کردووە ولەوانەیە لەناو میللەتاندا یەکەمین لەم بوارەدا. ئەمەش ڕۆڵێکی زۆر سلبی وخرابی هەبووە لە لاوازبوون ویان لەناوچوونی زۆر شۆرش وبزوتنەوەی ئازادیخوازی.
من ڕام هەمیشە ئەوە بووە پێشمەرگەی جاران وگەریلاکانی ئێستا،بۆ ئەوەی لە ئامانج لا نەدەن ودوورنەکەونەوە خۆ لە جاشەکان لابدەن چونکە ئەوان مەبەست نین، دەسەڵات مەبەستە، دەسەڵاتی ڕاستەقینە.
یەکێتی نیشتمانی ئێستا ڕۆڵی جاش دەبینێت دژی خواست وهیوای میللەت وخۆی خستۆتە خزمەت بنەماڵەیەک، کۆمەڵەدزێک تجارەت وئاڵوگۆڕ بەم گەلەوە وسامانی میللەتەوە دەکەن وهەموو شتێکیان بۆ خۆ قۆرخ کردووە. کۆسرەت وخزمەتکارەکانیتری پارتی مەبەستم کۆمەڵە جاشەکانی مەکتەب سیاسییە، ڕۆڵی قاسم ئاغا وموستەشارەکان دەگێڕن دژی بزوتنەوە وشۆرشی نوێی کورد. بەڵام دەبێ بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بەجاشەکانەوە خەریک نەکات وپارتی وبنەماڵەی کە ئامانجەکەیە لە بیر بکات.
یەکێتی درۆی زۆری کردووە وهەوڵی داوە لایەنگرەکانی خۆی چەواشە بکات، بەڵام ئەوەتا پارتی هاوپەیمان رۆژ بە ڕۆژ درۆکانی ئاشکرا دەکات، جا چ پێویست دەکات گۆڕان خۆی بە هەندێ خۆفرۆشەوە خەریک بکات وشەڕە ئیعلامی ونائارامی بەرپا بکات وپارتی ومەسعودبەزانی لە بیر بکات. یەکێتی بهێڵە بۆ کادر ولایەنگرانی، تەنها ڕووڕەشی وشەرمەزاری بەشی جاش وخۆفرۆشانە، چیت هەیە لە بەرانبەر نایاسایی وناشەرعییەتی کابرایەکی کودەتاچی بەفرت وفێڵ وڕووقایمی خۆی تەزکییە کرد وبەناوی سەرۆکی هەرێم قسەدەکات وخۆی چەسپاند؟ ئەمە ئامانجەکەیە، ئەمە موشکیلە حەقیقیەکەیە، دەردەکە لێرەدایە، سەری مارەکە گرنگە دەبی عیلاج وچارەسەرییەکی بۆ پەیدا بکرێت.
سەرکردەکانی پارتی کۆمەڵە مرۆڤێکی بێشەرمن باکیان لەوە نییە باسی گەندەڵی ودزێکانیان، باسی چۆنیەتی هەوڵدانی خۆسەپاندن وپلانی بەردەوامی وپشتگوێخستنی داوای خەڵک وبێبایەخکردنی ڕای گەل وناعەدالەتییان بکەی، قسە لەگەڵ ئەمانە بەفێڕۆدانی کاتە، گۆمەکە وا مەییوە وبۆگەنیکردووە تەنها بە قسە ناشڵەقێت وپاک نابێتەوە، ئامارەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە مەسعود نەک تەنها کودەتاکەی قەبووڵە وواژۆی دەکات، بەڵکوو لە خۆشییا هیچی نەماوە بفڕێت.
کردار شەرتە، ئەمە دروشمی گۆڕانە، میللەت هەمووی چاوی لە گۆڕان ونەوشیروانە. ئۆپۆزسیۆن بەگشتی وهەموو دڵسۆزێکی ئەم میللەتە بەرپرسیارە لەم یاریکردنە بەئایندەی کورد وهەرێمەکەمان ودەبێ بجووڵێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست