راستكردنەوەیەكی مێژوویی بۆ كاك ئەحمەد میرە و كۆمۆنیستە كوردەكان
Saturday, 09/03/2013, 12:00
تەنیا خۆیندەوار میژوو نانووسێتەوە .
نەخۆیندەواریش بە حكایەت میژوونووسە
میژوو زیندوە، چونكە میژوو خودی خۆی دەنوسێتەوە .
(Arnold of Rugby )مامۆستای میژوولەزانكۆی ئۆكۆسفۆڕت 1841 . دەنووسێت
(میژووی نۆی دواقوناغی میژووی مرۆڤایەتیە) مەبەستی لەم ووتەیە تا مرۆڤایەتی هەبێ میژوو نۆی دەنوسرێتەوە.
مارگریت تاتچتەر لەسەر کتێبی ( كۆتای میژووی)ی فرانس فۆك یاما دەنوسی . كۆتایی میژوو سەرتای میژووە.
میژوو: رابردوە . رابردوو رووناكی دەدا بە ئایندە . ئایندەش رووناكی دەدا بە ژیانی (ئیمڕۆ)
ئەگەر دیالۆگ لە نێوان ڕابووردوو داهاتودا هەبێ ئەوە یانی دیالۆگی لە نێوان ڕووداوەكانی كۆن و داهاتوودا.
(Wer in der zukunft lessen will. Muss in der Vergangenheit pltten )
ئەوەی گەركی بێ ئایندە بخوێنێتەوە پیویستە لاپەڕەكانی میژوو هەڵبداتەوە.*1
جیاوازی لە نێوان توژینەوەی میژوو , نووسینەوەی میژوودا هەیە:
توژینەوەی میژوو كۆمەڵە ڕەههندیكی فراوانە كە پەل بۆ زۆر چمكی پیویست دریژ دەكات تێدا سایكۆلۆژیتی تاكی كۆمەڵ كەسەرچاوەی سایكۆلوجی گشت كۆمەڵە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
هەر لەم رۆانگایەوە رووداوە میژوویەكان دەخاتە لابوری توژینەوەوە . فاكتی سەركەوتن و شكستیەكان دەبنە میژوو دەبنە خاڵگەرێك بۆ دارشتنی نەخشەی داهاتوو.
خویندنەوەی شكستیەكان و سەركەوتوەكان یەك پێوەری هەیە نەك دووان ئەویش (پۆزەیتفە) لەخویندنەوەی میژوودا (نگیتیف) بوونی نییە. چونكە خویندنەوەی شكستیەكان بۆ ئەوەیە كەنەخشەی ئایندەیەكی ئاسودە بكیشرێ بۆئەوەیە فاكتی كارەساتەكان دووبارە نەبێتەوە (ئەنفال . ئاشبەتاڵ . شەری گەوجكوژی نێوان نەیارەكان). ئەو هێزەی جولەكەی لەقەرەجەوە كرد بە خاوەنی دەوڵەت خویندنەوەی میژوویان بوو.
ئەوی ئەڵمانیای دوای هیتلەری كرد بە هیزێكی مەزنی ئابوری و سیاسی جیهانی خوێندنەوەی میژوویان بوو.
ئەوی كوردی كردی له ناو خااکی خۆیدا کرد بە قەرەج و مافیای ووڵاتی خۆی (نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتنی میژوو) بوو.
خۆندنەوەی (سەركەوتوەكانیش) هەمان شێوە روویەكی(پۆزەتیف) دەبەخشێ چونكە تێگەیشتنی خاڵی سەركەوتوەكان دەبێتە دارشتنی بەرنامەیەكی نۆی سەركەوتنیكی نۆی بۆ ئایندەی گەل و نەتەوە.
ئا ئەمە خۆیندنەوی زانسیتانەی میژووە.بۆیە میژوونووس وەك نەقاریك وایە تەنیا ریكخستنی قەبارەی بەردەكەی پیسپرداروە ناتوانی دەستكاری ناوەرۆكی بەردەكە بكات بەكورتییهكەی نووسینەوەی میژوو وەك نوسینەوەی دەقە پیرۆزەكانی دینەكان وایە ناتوانری لەئاستی بەرژەوەندی تایبەت و سیاسەت و میژوو. دەستكاری بكرێت .
ئەڵمانییەكان خاوەنی سەرەوری میژووی و نشوستی میژوویشن . ئەوان چۆنكە هوشیارن میژوو بە چاك و خراپەوە بە مولكی نەتەوەی ئەلمان دادەنین لەسەر هەردوو چمكی میژوو ( نشۆستی و سەركەوتن) بەیەك پێوەر راڤە دهکهن. توژینەوە، خویندنەوە دەكەن ئەویشت دابینكردنی ئیاندەیە . ئەڵمانیەكان دەڵین :
Die Geschichte ist die Zukunft
میژوو ئایندەمانە .
بۆچی توركیا لەساڵی 1921 تائیستا بە قەرزاری و نائارامی دەژی؟ چونكە ئامادەنین میژووی خویناوی دەسەڵاتی عوسمانی بخەنە ژیر ڕوناكی توژینەوەوە . تائیستا دەرگای ئەرشیفە دەوڵەمەندەكەی دەوڵەتی عوسمانی لە رووی توژینەورانەوە داخراوە .
هەموو هەڵەیەك قازانجێكی هەیە .
هەموو قازانجیكش هەڵەیەكی هەیە
هەڵەی مەلا مستەفا ئاشبەتاڵ بوو .
قازانجی ئاشبەتاڵ ئاشكرابوونی هوشیاری سیاسی مەلامستەفا بوو.
هەڵەی هیتلەر لە جەنگی جیهانی دووهەمدا. هیرشكردنە سەر روسیا و نەبوونی سەرچاوەی وزەبوو .
قازانجی هەڵەی هیتلەر دروستبوونی دەوڵەتیكی دەوڵەمەندی زەبەلاحی ئیستای ئەڵمانە.
میللەتی زیندوو نابیت لە هەڵەی میژوو شەرم بكات , بەسەركەوتنیش غرور بێ .مادامیكی میژوو مرۆڤ و دۆزی ئابوری و سیاسی دروستیدەكات كەواتە بەردەوامبوونی میژوو لەتەك بەردەوام بوونی ژیاندایە .ئەو ووتە بێ مانایەی (فراسو فۆكۆیاما) كۆتای میژوو بە ستۆتەوە بە كۆتای سۆڤیتەوە.
رابوردوو سەرچاوەیكی پاكە بۆ دابینكردنی رۆژانی ئایندو ژیانی ئیستا .
میژوو رۆحی سیاسەتە و ئابوری رۆحی هەردوكیانە. لە پرۆسیسی میژوودا هەردووكیان موتوربە دەبن. دەبن بە درەختێ بۆ بەرهەمێكی نۆی . بە یەك رەگەوە بەندە كەپیدەوتری میژوو.
(Lynn White)پیوایە گەورەترین سەركەوتنی رۆشنبیری لەمیژوودا سەركەوتنی مسیحیتیە بەسەر دینەكانی پیش خۆیدا(بیجگە زەردەشتی)ئەویش گەیشتنی مۆرڤایەتیە بەئاستیكی رۆشنبیری باڵا لە ئاست ئەدمۆسفیۆریك كە شایەنی ژیان بێ.
قوتابخانەی میژوو تەنیا راستی تێدا دەوترێتەوە؟
لەبەر ئەوەی میژوو لە مرۆڤەكان ڕاستگۆترە. بۆیە مرۆڤی راستگۆ ناتوانی درۆ لەتەك میژوودا بكات.
كاك ئەحمە میرە لە ژمارەی 225 و لاپەڕەی 25.26.27 . دەنوسی شیخ محمودی نەمر نامەیەكی بۆ ستالین نووسیەوە . ئەمە ڕاست نیە، چونكە لەساڵی 1917 تا 1923 لینین .سەرۆكی سۆڤیت و خاوەن بریارەی تاقانەی ئەو كاتەوە بوو. دوای مردنەكەی 1923 ستالین بوو بە جیگرێ .
دەسەڵاتی شیخی نەمر لە پیش سالی 1919 وەك كەسایەتیكی بەرێز و هوشیاری سیاسی لە باشوری كوردستان بوونی هەبوو. پەیوەندی رووسەكان بە نەتەوەی كوردەوه دەگەڕێتەوە بۆ پیش پهیماننامەی ساكس بیكو 1916.
لەو دەمەدا قەیسەری روسی و لەریگەی قونێولیتی تەبریزەوە قورئانێكی بەرگ ئاڵتوونی وەك سەرەتایەك بۆ پەیوەندی لە(سان بیترسبۆرگ)وە دەنیرت بۆ سلیمانی و پیشكەش بە شیخی نەمری دەكات.
دوای سایكس بیكو و شۆرشی 1917 هاوكیشە سیاسیەكان نەك لە كوردستاندا لە تەواویی رۆژهەڵاتی نیوەراستدا گۆردران ئەویش پابەندە بەو نەخشە نیهینیەی كە دەوڵەتی ئەلمان بۆ شكستی (سایكس بیكو) دژی سیاستی بەریتانیا و فرنسا و روسیای كۆن كیشابووی.
شیخ محمودی نەمر لەسالی 1923 (ساڵی دەستبەكاربوونی ستالین) دەسەڵاتی سیاسی لە باشور و عیراقدا لاواز بوو پرۆژەی لكاندنی باشوری كوردستان بەعیراقەوە سیناروی ئەو ساتە بوون . یەكێك لە هاو بەشبەكانی لۆزان 1923 وەزیری دەرەوەی روسیا (چیچیرین) ئیتر ووڵاتانی جیهان مامەڵەیان لەتەك دەوڵەتی عیراق دەكرد نەك شیخ محمود.
شیخ محمودی نەمر 1882-1957
بو بە مەلیكی كوردستان 1922 -09-14
وەزارەتی دانا 1922-12-10
باشوری كوردستان خرایە سەر عیراق 1924-09-17
شیخ محمودی نەمر كەی و بۆچی نامەی بۆ لینین نووسی ؟
لەمانگی ئازاری 1919 لینین بیرێكی نۆی لە مەر گرفتی كۆلۆنالیست پەخشكرد. بریتی بوو لەدارشتنی پیوەریك بۆ خەباتی دوای جەنگی جیهانی یەكەم. لە 01 ئەیلومی 1920 لە گۆنگرەی (باكو) پایتەختی ئازربیجیان كە تایەبەت بوو بە كۆمۆنیستانی جهانی سیهەم و ئیسلامی . تێدا لینین دروشمی ( ئەی كریكارانی جیهان) ی ماركس و ئینجلس كە لە مانیفیستی كۆمونیستیدا نووسیبیان گۆڕی بە ( ئەی كریكاران و گەلانی چەوساوەی جیهان یەكگرن) داوایی لە گەلانی چەوساوەی ئەرمینیا و ئیران و توركیا كرد بۆ راپەرین.وەك رۆژنامەی ( كۆمۆنیست)ی باكو نوسیبوی 1891كەس لە نەتەوە جوداكان ئامادەبوون. لە نێویاندا 8 ئەندامی كورد ( ئیسماعیل حقی شاویس)*2 یەكیك بوو لە كوردەكان. تا ئیستا نەزانراوە كێ نامەكەی شیخی نەمری گەیاندۆتە دەست لینین یان لیژنەی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیتی . ئەم نامەیەی شیخی نەمر لە هەڵویستیكی زۆر هوشیارانەی دبلۆماسیانەوە بووە. یانی لەژێر رووناكی ووتەكانی لینین نوسیوتی . باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ مۆڕاڵ ودرۆكانی لینین! چۆن؟
ناكرێ مرۆڤ هێندە گەوج بێ بڵی لینین ئاگا یان هوشیاری لەمەڕ گرفت و میژووی نەتەوەی كورد نەبووبێ بەوە هوشیاربووە كە خاكی كوردستان خاكیكی كۆلۆنالیكراوە نەتەوەی كوردیش بە گشت چینەكانیەوە نەتەوەیەكی چەوساوەیە. بەڵام لەجیاتی ئەوەی یارمەتی كورد بدا . یارمەتیەكی زۆری ناسیونالیستی فارس و عەرەب و توركی دا. ئەگەر ئینگلیزەكان مامەڵەیان لەگەڵ كورددا وەك نەتەوەیەكی كۆلۆنالیكراو دەكرد . ئەوە ناسیونالیستی فارس و تورك وعەرەب مامەڵەی ئاژەڵیان لەگەڵ كورد كردوە ئیستاش دەیكەن. ئالەم ساتەدا لینین چیكرد؟
ئیران : لە26-02-1921 دەوڵەتی سۆڤیت و ئیران پڕۆتۆكۆلیكی دووقۆڵیان ئیمزاكرد تیدا روسیا لە گشت ئەو قەرزانە خۆش بوو كە لە لای ئیران كەڵەكە ببوو . یارمەتی دبلۆماسی و سەربازی و ئاسایشی سنوری یانی بوو بە پشت وپەنای رژیمی ئەو ساتەی ئیران. لە كاتێكدا لەنێو ئیراندا چەند گەلیك لە پچوكترین مافە مرویەكان بێ بەش بوون نەك (تەنیا پرۆلیتاری) كە ئیستاش و ئەوساش لە ئیراندا بوونی نیە.
توركیا : یارمەتیەكانی لینین بۆ كمال ئەتاتورك هیندە زۆر بوو لە( 18-كانونی دووهەمدا -1920 ) ئەتاتورك بروسكەیەك بۆ لینین دەنوسی زۆر بە سوپاسەوە هەلویستی لینین هەڵەسەنگینی.میژوو هاواردەكات ئەو ساتە ئەتاتورك چی بەرامبەر بە كورد و گەلانی تری ناو توركیا دەكرد. ئەوەی پیكەنینە و لینینی دلخۆشكردبوو ئەوە بوو . كمال ئەتاتورك و لینین وەك دوو سیاسی هاو ئیستراتیجی دەقەبلینێ: ئیتر ئەو هەموو هاوار و هەرایە لە كۆنگرەی باكو 1920 بۆ گەلانی چەوساوە دەكرد گشتی فشەبوو.
لە16-03-1921 پەیمانی هاوڕێتی و برایەتی لە نیوان توركیای كەمالی و روسیای لینینی ئیمزا كرا.
یارمەتیەكانی لینن بۆ توركیا :
زیاتر لە 39000 تفەنگ .
63 میلوین فیشەك
54 تۆپ و كەرەسەكانی و گولەكانی
20 هەزار ماسكی دژە غاز
چەندەها تەن بەنزین و سوتەمەنی جگە لە كۆمەكی سیاسی و دبلۆماسی لەنیو بازنەی نیودەوڵەتیدا.
عیراق:
لینین زۆر سەرسام بوو بە شۆرشی ساڵانی بیستی عیراق . بەڵام كە ئینگلیزی ئیمپریالیزم عیراقی دروستكرد بۆ لینین پرسێك نەبوو مەلیكی عیراق چ كەسایەتیكی سیاسی وچ كارە هەوڵی پەیوەندی لەتەك مەلیك فیێلی نوینەری بەریتانیادا. ئیتر لەنیوان ئەو سێ وڵاتەی كوردی تێدا لە مەنگەنە درابوو بۆ مۆراڵی لینین هیچ پرسیك نەبوو .
پێش كۆتایهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم 04-نوفەمبەر-1918 تاكۆتایی هاتنی شۆرشی بەلشەفی 1917 ئەلمانیا فلهێڵمی دووهەم 26 میلوین ماركی بۆ تیكدان و شەری ناوخۆی روسیا تەرخانكردوە بەشیكی بۆ لینین و بەشێكی تریشی بۆ دژەكانی لیننین (ئەوەی زۆر پیویستە ئاشكراببێ ئەو شۆرشە كە تائیستاش كۆمۆنیستەكان زۆر شانزی پێوەدەكەن كە شورشی ماركسیەكانی روس و ئامانجی نەهیشتنی گرفتی چینایەتی لە روسیا و شۆرشی پرۆلیتاریای جیهانی . بەڵام ئەو شۆرشە ئاژەوەیەك بو ئەڵمانیا لە ساڵانی 1903 لە كەناڵی ڕۆزا لۆكسمبورك و لینینەوە نەخشەی كاری بۆكیشابوو , مەبەستەكەش ئەڵمای پیشبینی گەشەكردنی ئیمپراتۆریتی روسی دەكرد و بە مەترسیەكی گەورەی بەرژەونیەكانی دادەنا. یانی هەردوو سەركردەی ناوداری بزوتنەوەی ماركسی ( رۆزا لۆكسمبۆرگ و لینین) سیخوری ئەڵمانیای سەرمایەداربوون .
Die Bolschewiki haben alls bisher sehr schn und brav gemacht
بەلشەفیەكان كارەكانیان زۆر بە ریك وپیكی و جوانی كرد.
Der Sige ist unser wenn es geligt Russland rechtzeit zu revolutioniern
سەركەوتنی ئێمە لەوەدایە كە شۆرشی روسیا لە كاتی خۆیدا ڕووبدات .
رۆزالۆكسمبۆرگ و دەڵاڵەكەی حكومەتی ئەڵمانیا
* 1 : * Andre Malrau... Die lgen des weissen Hause .2004
* 2 : ستوارت هال ( الاستراتجية التحويلية ).ص 124
*3: االانماط الثقافية للعنف. بارابارة يتة
4 : أضوأ علي قضايا دولية في الشرق الاوسط . دكتور كمال مظهر.
گۆڤاری (سەردەمی نۆی ) سلیمانی1-03-1961 لا 21 .
5 : Der Spiegel No:502007
Die gekaufte Revolution
08-03-2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست