کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێی ئاماره‌که‌ی (پارتی)بێت ژنی کورد له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا منداڵێکی ده‌بێت!!

Wednesday, 27/03/2013, 12:00






ساڵ و عه‌یامانێک پێش ئێستا منداڵی ناسیاوێکمان له‌ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی (ئه‌وکات بنه‌ره‌تی نه‌بو)!!!مامۆستایه‌کی لێی پرسیبو به‌یانیان چۆن خۆت ئاماده‌ده‌که‌یت بۆ قوتابخانه‌ ئه‌ویش خۆش هاتبوه‌ جواب و وتبوی:
به‌یانیان زو عاقڵ عاقڵ هه‌ڵده‌ستم ،عاقڵ عاقڵ ده‌ست و ده‌م وچاوم ده‌شۆم ،عاقڵ عاقڵ نانی به‌یانی ده‌خۆم ، عاقڵ عاقڵ خۆم ده‌گۆڕم ، عاقڵ عاقڵ به‌ سه‌ر (شۆسته‌)که‌دا دێم بۆ قوتابخانه‌ ، عاقڵ عاقڵ دێمه‌ پۆل ،عاقڵ عاقڵ سڵاو له‌ هاوڕێکانم ده‌که‌م .......... وه‌ک دایک و باوکیشی بۆیان گێڕامه‌وه‌ : هیچیشی عاقڵ عاقڵ نه‌ بو!!!!!!

ئێستا ئۆپۆزۆسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات به‌ پله‌ی یه‌که‌م (پارتی) ،(یه‌کێتی)ش هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه‌ !!!!عاقڵ عاقڵ ئامارێکی رێک و پێک ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م مفوه‌چیه‌تی هه‌ڵبژاردن که‌ گونجاوبێت له‌ گه‌ڵ ستانده‌ری رێژه‌ی (نموی) دانیشتوانی جیهانی %2بۆ%2.5 *،عاقڵ عاقڵ هه‌ڵبژاردنێکی (پاک)وه‌ک عه‌لامه‌ تجاریه‌که‌ی به‌رهه‌مه‌ پاکه‌روه‌کانی ماڵ و (بێگه‌رد)ی وه‌ک گوڵه‌ (بێگه‌رد)ه‌که‌ی یادی به‌خێر (کامه‌ران موکری)له‌ ژێر چاودێری(من راقب مات هما)!!!
چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت! عاقڵ عاقڵ بیدۆڕێنێت ،عاقڵ عاقڵ له‌ مه‌راسیمێک و ئاهه‌نگێکی خنجیله‌دا ده‌سه‌ڵاتان ته‌سلیم بکات، عاقڵ عاقڵ دۆسیه‌ی نه‌وت و هه‌مو (حساباتی خیتامی) داهات و ئیحتیاتاتی(دراو) ی ئه‌م هه‌رێمه‌تان پێش که‌ش بکات به‌ واژو و پشتگیری (جلالی سام ێغا)!!! عاقڵ عاقڵ ده‌وری ئۆپۆزۆسیۆن ببینێت ،عاقڵ عاقڵ چاوه‌رێ ده‌که‌ن تا دۆسیه‌ی تاڵان و بڕۆی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌یان له‌ دادگا له‌سه‌ر ده‌جوڵێنن !!!! عاقڵ عاقڵ به‌ رۆحێکی (ریاچیه‌وه‌)ده‌چنه‌ به‌رده‌م دادگا ، عاقڵ عاقڵ سه‌رو ده‌ست (نوێن) له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ زیندان ،عاقڵ عاقڵ که‌سو کاره‌که‌یان که‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر ساجی(عه‌لی) به‌سه‌فه‌رتاسیه‌وه‌ له‌ به‌ر زیندانا له‌ پاسه‌وانه‌کان ده‌پارێنه‌وه‌ تا له‌په‌ ساوه‌رو قوبوڵی برنجی بایه‌عیه‌که‌یان بۆ ببه‌نه‌ ژوره‌وه‌ !!!!!! خه‌وێکی خۆش بو خوا به‌ خێری بگێڕێت !!!!

*له‌ به‌ره‌و پێشچونێکی ده‌گمه‌نی زانستیدا و به‌ پشتگیریی ئاماره‌که‌ی وه‌زاره‌تی (نه‌خشه‌کێشان)ی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ به‌ قسه‌ی ناحه‌زان (پارتی) له‌ دواوه‌ پاڵی پێوه‌ده‌نێت ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ژنی کورد له‌ ماوه‌ی چوار مانگدا منداڵێکی ده‌بێت !!!!!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە