کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تكارێك كه‌ "جامانه‌ی" به‌ خوێنی ئه‌م گه‌له‌ سوره‌...فه‌ڕه‌نسی نازانێت

Sunday, 17/07/2011, 12:00





گه‌ر بوترێت "سه‌رۆك" زمانێك نازانێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو پێكڕا بێ سه‌رسوڕمان به‌ڵێی قسه‌ی وتراو ده‌كه‌ن. "سه‌رۆك"ێك كه‌ سه‌ری زمان و بنی زمانی دیموكراسسیه‌ت و پێشكه‌وتن و كوردستانێكی پیشه‌سازی و دوبه‌ی ئاسایه‌،هێشتا فێری ناوی ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بووه‌ كه‌ بۆ نه‌گبه‌تی خودی خۆی خاوه‌نی ئه‌كاونتێكه‌ تیایدا،هه‌ڵبه‌ت گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ كه‌سێكی تر بۆی ساز و ئاماده‌ كردووه‌،چونكه‌ ڕێی تێ ناچێت په‌نجه‌ی به‌ر دوگمه‌ی كۆمپیوته‌ر كه‌وتبێت،ئه‌و له‌ كوێ و دنیای ته‌كنه‌لۆجیا له‌ كوێ! به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گه‌ر هه‌ندێك چڵكاو خۆری سفره‌ دڕی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست نه‌بوونایه‌،ئه‌وا جه‌نابیان هێشتا مرۆڤه‌كانیشی به‌ سه‌ر ئه‌ژمارد ده‌كرد و له‌ جێی ئه‌وه‌ی بڵێیت گه‌ر 50000 كه‌س واژۆم له‌ دژ كۆبكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا واز دێنم،ده‌ی گوت 50000 سه‌ر،هه‌روه‌ك ئاژه‌ڵ،ئه‌و كات وه‌ك ورچه‌ كوێر شه‌و تا به‌یان حساباتی ده‌كرد تا بزانێت "شوانی" چه‌ند "سه‌ره‌". نكوڵیش له‌وه‌ ناكرێت كه‌ تا جه‌نابیان كه‌مێك عه‌ره‌بی فێر بوون كه‌ركوك بوو به‌ تامیم و تامیش به‌ پارێزگایه‌كی عه‌ره‌ب نشین. ئه‌وه‌ی كه‌ زمان نازانێت هیچ،به‌ڵكو له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا فێری سیاسه‌تی خاوه‌ن زمانه‌ جیازاه‌كانیش نه‌بووه!

"سه‌رۆك" بۆ خۆی جگه‌ له‌ "سه‌رێك" كه‌ نه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌ و نه‌ له‌ توانایدا هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ بڕوانامه‌یه‌ك بار بكات،هیچی تر نییه‌. "سه‌رێك" كه‌ پێویسته‌ كوردییه‌كه‌شی وه‌ربگێڕیت،چ جا بگات به‌ عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و...به‌م دواییانه‌ش فه‌ڕه‌نسی. ئه‌وه‌ی كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا ڕای گه‌یاند بێ په‌رده‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو،"سه‌رۆك" ده‌یزانی زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی له‌ یه‌ك جودان،به‌ڵام په‌ی وابوو زمان هیچی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌ و دواجار زمانی سیاسه‌ت به‌یه‌ك شێوه‌ داڕێژراوه‌ و بیركاری ئاسا به‌ هه‌موو زمانه‌كان یه‌ك كۆ یه‌ك ده‌كاته‌ دوو. به‌ڵام ئه‌زموونی كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و سه‌رابه‌ی له‌ پێش چاوی "سه‌رۆك" دا شكاند و په‌ی گوت كه‌ ڕاسته‌ ئێمه‌ زمانێكمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێنج وشه‌دا دوو وشه‌ی بۆ ڕێز لێ گرتنی "به‌رامبه‌ره‌"،به‌ڵام وا دیاره‌ "جه‌نابتان" شیاوی ئه‌و به‌خششه‌ نه‌بوون و نین. هاوكات تیشكی خسته‌ سه‌ر سیاسه‌تس دێرینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ و گوتی كه‌ ئێمه‌ شۆڕشیشمان كرد و وڵاتیشمان دامه‌زراند،قبوڵیشمان نه‌بوو "جاش" و "موسته‌شار" به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازه‌وه‌ باس له‌ "شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێری" بكه‌ن. گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژی خۆشی و شادی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسییه‌،ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مجار له‌ جێی لویسی شانزه‌،بارزانی دووه‌م به‌ داره‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت و خۆشی و شادی بۆ شۆڕشی كوردی ده‌گێڕدرێت. ئه‌و كات ڕێژوانێك و سوركێوێك و كورده‌یه‌ك له‌ جێی تۆدا هاوئاهه‌نگ و هاو ئاوازمان سرودی شۆڕشی ئازادی ده‌چڕێت،نه‌ك خیانه‌تكارێك كه‌ "جامانه‌ی" به‌ خوێنی ئه‌م گه‌له‌ سوره‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە