ئەگەر گەورە ئاو نەرشێنێ ئەوا بچووكیش پێی تیناخشێنێت
Monday, 11/07/2011, 12:00
سەركردەكانی هەریمی كوردستان هەرلەسەردەمی شۆرشی چەكداری سەرەتایی شاخەوە هەتا بەئیستاكە هیچ دریغیەكیان نەكردووە لە خیانەت و جاشایەتی و خۆفرۆشتن و نیشتمان فرۆشتن و میللەت فرۆشتن تەنیا لەپیناو بەرژەوەندی خودی خۆیان و دەستەلات و مانەوەیان هەتاوەكو رۆژیكی زیاتر تەمەنی خیانەتیان دریژە پیبدەن؟.
ئەو بەلگەنامە رەسمیەی كەریم سنجاری كەبۆ سەرۆكی حكومەتی بەرز كردۆتەوە دریژە پیدانی خیانەتەكانی هەردو بنەمالەیە بەرامبەربە میللەت و نیشتمانی كورد بەبی جیاوازی. ئەگەر ئاشبەتالی 1975 لەیەن مەلاموستەفای بارزان ئەنجام درابیت و پشتكردن لەكۆماری موهابادیش لەپیناو رزگاركردنی رۆحی شەخسی بوبیت ئیتر ئەبیت چ ژیرخانیك بۆنەوەكانی مابیتەوە بیجگە لەبەردەوام بون لەسەر ئەو خەتی خیانەت و خۆفرۆشتنە؟ ئەگەر مەسعودی كوری مەلا بەویستی خۆی خۆی خزاندبیتە نیو باوەشی بەعس و سوپا درەندەكەیە لەپیناو مانەوەی خۆی و حیزبەكەی و دەست والاكردنی ئەم دوژمنە بەقەتل و عام كردنی كورد و ئۆپۆزسیۆن لەهەولیر و شارەكانیتر لەپیناو كورسی و پلەو پایە دریژەدان بەمەنهەج و خەتی خیانەت و خۆقرۆشی باوكی (مەلامستەفای بارزان)بیت و دوا تر شەری پەكەكە و رشتنی خوینی دەیان تیكۆشەر و ئازادیخواز و گەریلای پەكەكە و بی سەرو شوینكردنی تەرمەكانیان هەتا بەئیستاكەش ئاخۆ ئەمەش دریژە پیدانی هەمان خەتی خیانەت نیە؟ كەس نیە لەبیری چوبیت كە چۆن ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە17یشوبات بەچ شیوازیكی درندانە وەلامی جەماوەری تورە و راپەریوی دایەوە؟ئاخۆ هەمان خەتی سەركوتكردن و قەتل و عام كردنی بەعس و هاوشیوەكانی نەبو؟
ئەمانەی سەروە مشتیك لەخەرمانی میژووی پرخیانەتی هەرەزیندوو نزیكی مەسعود بارزانی باوكی و حیزبەكەی بوو بەهەمان شیوەش یەكیتی و مام جەلال و دارو دەستەكەی ئاوا تینو بەخوینی میللەت و نەیارانن و ئامادەن هەموو كوردستان لەپیناو مشتیك پارە و پیاهەلدانی ناحەزان بفرۆشن و ئەوان بونەتە قوتابخانەیەك لە قوتابخانەكانی خیانەتی سەرگۆی ئەم جیهانە و بەهیچ شیوازیكیش ئامادە نین دەستبەرداری ببن.
ئەوەی ئەمرۆكە كەریم سنجاری نیو پارتی دیموكراتنی كوردستان و كەریمەكانی نیو یەكیتیش دەیكەن هەمان بەرنامە و مەنهەجی هەردوو بنەمالەی مەسعود و جەلالە و وادەردەكویت كەریم سنجاریش ئەنجامی هەرە بەرز و سەركەوتوی وەدەست هینابیت لەو قوتابخانەیە وەك ئەلین:((ئەگەر گەورە ئاو نەرشینیت بچوكیش پیی تیناخشینیت)؟!...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست